ئەوین رەتیکردەوە شووی پێبكات بۆیە بە دەستی ئامۆزاکەی کوژرا
K24 - ههولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ ههینی 18ی حوزهیران/ یۆنیۆی 2021، لە پارکی گەشتیاری سایە لە شارۆچکەی تەقتەق، لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە، کچێک تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار کرا.
هاوکار عەلی، بەڕێوبەری راگەیاندنی تەندروستی کۆیە بە کوردستان24ی راگەیاند، کچەکە ناوی "ئەوین ئەحمەد"ه و تەمەنی 19 ساڵە، ئێوارەی ئەمڕۆ هێنراوەتە نەخۆشخانەی "شەهید دکتۆر خالید" لە کۆیه و کاریگەری سێ فیشەک بە جەستەیەوە هەبووە.
ستافی نەشتەرگەری ئامادەبوون نەشتەرگەری بۆ ئهو كچهیه بکەن، بەڵام پێش چوونە هۆڵی نەشتەرگەری، "ئەوین" بە کاریگەری برینەکەی گیانیلەدەستداوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کۆیە بۆ کوردستان24 گوتی: کوڕ و کچەکە ئامۆزای یەکترن و دوای رووداوەکە بکوژەکە دەستگیرکراوە.
بە گوتەی کەس و کاری کچەکە، کوڕەکە چەند جارێک داوای هاوسەرگیری لە "ئەوین" کردووە، بەڵام ئهو كچهیه هاوسهرگیری لهگهڵ ئامۆزاكهی رەتکردووهتەوە، دواجار ئەمڕۆ ئەو رووداوەی ئەمڕۆی لێکەوتەوە.
د.ی