ژن و پیاوێكی بیانی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (3ی ئاب/ ئۆگه‌ستسی 2021) رایگه‌یاند، له نزیك كۆمپانیای "جیهان" له هه‌ولێر، ژن و پیاوێكی بیانییان به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ دزیكردن له فرۆشگایه‌كی فرۆشتنی كتێب قۆڵبه‌ست كرد.
پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و دوو تۆمه‌تباره بیانییه، یه‌كێكیان پیاوێكی سوورییه به ناوی (ح. ح. م) و ئافره‌ته‌كه‌ش میسرییه بە ناوی (س. س. ع).
راشیگه‌یاند، تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان، رادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باشوور کران و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.