ته‌واوی خێزانێك له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا به كۆرۆنا مردن
K24 - هه‌ولێر:
ته‌واوی خێزانێك له پورتاگال به‌هۆی تووشبوویان له كۆرۆنا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا گیانیانله‌ده‌ستدا، له‌كاتێكدا پێشتر ره‌تیانده‌كرده‌وه ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن.
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی له زاری "فرانسیس گۆنسالڤیس" بڵاویكرده‌وه، كه دایك و باوك و برایه‌كی ره‌تیانكردبووه‌وه ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن، بۆیه بوونه قوربانی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی له‌باره‌ی ڤاكسینی كۆرۆناوه ده‌كران، هه‌رسێكیان تووشی كۆرۆنا بوون و له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا گیانیانله‌ده‌ستدا.
گۆنسالڤیس ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بڕیاری داوه تراژیدیای خێزانه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی بگێڕێته‌وه، به‌و هیوایه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته ببێته وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن.
پێشتر ئه‌نتۆنیۆ كۆستا، سه‌رۆك وه‌زیرانی پورتوگال رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی شه‌پۆڵی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی وڵات بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان داوه، به لیشبۆنه‌ی پایته‌ختیشه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناوه تا ئیستا له پورتوگال زیاتر له 988 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و 17 هه‌زار و 485 تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
د.ی