1300 هه‌لی وه‌به‌رهێنان ئاشكراكرا
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رێبه‌رێكی ئاماده‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌له ره‌خساوه‌كان بۆ هه‌موو لایه‌ك بخاته به‌رده‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له رێگه‌ی ئه‌و رێبه‌ره‌وه ببێته كار ئاسانی بۆ هه‌موو لایه‌ك، كه مافی وه‌به‌رهێنانی هه‌بێت، هه‌موو كه‌رته‌كانی وه‌به‌رهێنان شیكراونه‌ته‌وه كابینه‌ی نۆیه‌م 1300 هه‌لی وه‌به‌رهێنانی به بڕی 57.8 ملیار دۆلار ره‌خساندووه .
په‌رتووكه‌كه به‌ناوی "رێبه‌ری وه‌به‌رهێنان"ه و له (77) لاپه‌ڕه پێكهاتووه، له رووی پێكهاته كارگێڕییه‌كانه‌وه زانیاری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان خراوه‌ته‌ڕوو، زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رمێی كوردستان و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی هاووڵاتیانه روونكراوه‌ته‌وه.
له رێبه‌ره‌كه‌دا ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی له سه‌رجه‌م بواره‌كانی روونكراوه‌ته‌وه و زانیاری وردی تێدا خراوه‌ته‌ڕوو و به ژماره‌ش له كه‌رته جیاوازه‌كان ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان ئاشكراكراوه.
یه‌كێك له سووده‌كانی رێبه‌ری وه‌به‌رهێنان ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسانه و رێكاره كرده‌ییه‌كان و ئاسانكارییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان روونكراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سوودمه‌ندوون هه‌موو وه‌به‌رهێنه‌رێك لێ ئاگادار بێت.
له په‌رتوكی "رێبه‌ری وه‌به‌رهێنان"، هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان، كه 55 كونسوڵخانه‌ی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌ر له هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتان ببه‌ست و ئاسانكاریان بۆ بكرێت.
رێبه‌ركه ئاماژه به یاسای وه‌به‌رهێنان ژماره (4)ی ساڵی 2006 كردووه و پێكهاته‌ی ده‌سته‌كه و ده‌ستكه‌وته‌كان پۆلین كراون، كه به بڕی 57.8 ملیار دۆلار بۆ 940 پڕۆژه بووه و 85%ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی خۆماڵی بووه، 9%ی پڕۆژه‌كان وه‌به‌رهێنانی بیان بووه و 6%ی پڕۆژه‌كانیش وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌شه، له كۆی گشتی رێبه‌ره‌كه 1300 هه‌لی وه‌به‌رهێنانی خستووته روو.
رێبه‌ری وه‌به‌رهێنان، كه‌رته‌كانی وه‌به‌رهێنانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشانكردوو و به وردی زانیارییه‌كان خراونه‌ته‌ڕوو، كه بریتین له وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی پیشه‌سازی و پترۆكیمیاویات، پیشه‌سازی پزیشكی و ده‌رمان، پیشه‌سازی بیناسازی و كانزاسازی، پیشه‌سازی رستن و چنین.
كه‌رته‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان فراوانه و وه‌به‌رهێنان كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به‌نداوه‌كان، چاندن و سامانی ئاژه‌ڵ، گه‌شتوگوزار، شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، شوێنه‌وار، كاره‌با، ته‌ندروستیو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، نیشته‌جێبوون و رێگاوبان، گواستنه‌وه، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، رۆشنبیری و لاون ده‌گرێته‌وه.