گه‌نجێك به تاتۆی (كیو ئاڕ)ی سه‌ر باسكی ده‌یسه‌لمێنێت ڤاكسینی وه‌رگرتووه
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی ئیتاڵی بڕیاری دا له بری نیشاندانی كارتی ڤاكسین، نیشانه‌ی (كیو ئاڕ) له‌سه‌ر باسكی به تاتۆ بنه‌خشێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رگرتووه و به ئازادی بچێته ئه‌و شوێنانه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسنین كراوه‌ته مه‌رج.
ئه‌ندریا كۆلۆنیتا، له شاری "ریجیۆ" له هه‌رێمی "كالابریا"ی باشووری ئیتاڵیا ده‌ژی، به‌هۆی تاتۆیه‌كه‌یه‌وه، كه له‌سه‌ر باسكی چه‌پی نه‌خشاندووه و به نیشانیدانی راسته‌وخۆ رێگه‌ی ده‌درێت و به ئازادی ده‌چێته چێشتخانه و سینه‌ما و شوێنه گشتییه‌كانی دیكه.
گه‌نجه‌كه دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه، بۆ رۆژنامه‌ی "كورييري ديلا كالابريا"ی ئیتاڵی گوتی: "ئه‌و تاتۆیه‌م جیاوازه، حه‌زده‌كه‌م جیاواز ده‌ربكه‌وم".
گوتیشی: "دایك و باوكم كه‌متر گوڕتینیان بۆ بیرۆكه‌كه‌ی من هه‌بوو، بۆیه هانیاندام پێش ئه‌وه‌ی بڕیاربده‌م؛ پێویسته باشتر بیربكه‌مه‌وه".
له گرته ڤیدیۆییه‌ك كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی "تیك تۆك" بڵاوكراوه‌ته‌وه، گه‌نجه‌كه به‌ر له‌وه‌ی بچێته چێشتخانه‌ی "ماكدۆناڵز"، باسكی چه‌پی نیشان ده‌دات، سیسته‌می "كیو ئاڕ"ـه‌كه تاتۆكه‌ی ده‌خوێنێته‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یسه‌لمه‌نێت ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رگرتووه.
Ιταλία: 22χρονος φοιτητής έκανε τατουάζ το covid pass του https://t.co/alRTQUYJuh #andrea_colonnetta #andrea #colonnetta #qrcode #qrcodes #covid #qr #vaccination #TikTok #viral #CorrieredellaCalabria #greenpass #tattoo #tattoolife #tattoos #artist #GabrielePellerone #naftemporiki pic.twitter.com/J3DTgOLPZE
— naftemporiki.gr (@naftemporikigr) August 21, 2021
د.ی