له كێی ببه‌ینه‌وه؟
زیاتر له 30 حیزب له عێراق هه‌ن، هه‌ندێكیان كوردی و ئه‌وانی تر عه‌ره‌بی، توركمانی، تائیفی و مه‌زهه‌بین. سه‌رجه‌م حیزبه كوردییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه دێنه هه‌ڵبژاردنه‌وه، ته‌نیا ده‌یانه‌وێت به سه‌ر پارتیدا سه‌ركه‌ون. ده‌نا جگه له پارتی، هیچ كه‌سی تریان نایانه‌وێت به نموونه له فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی قانوونی مالكی كورسیی زۆرتر به ده‌ست بهێنن!
هیچ حیزبێكیان دروشمی سه‌ركه‌وتن به سه‌ر ئیئتیلافی شیعی و جه‌به‌هاتی عه‌ره‌بی و جنوبیدا به‌رز ناكه‌نه‌وه. تێكڕا خۆیان وه‌ك ركابه‌ری پارتی ده‌بینن و له هه‌ر ئاستێكدا سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی بكه‌ن، خه‌یاڵدانی خۆیان و جه‌ماوه‌ریان پڕ ده‌كه‌ن له شكستی پارتی و دۆڕانی پارتی و ته‌لیسمی ترسناكی پارتی!.
لێره هه‌ڵبژاردن بۆ به ده‌ستهێنانی كورسی زۆرتر و سه‌نگی زۆرتر نییه، هه‌رچی حیزبی كوردییه، كاتێك خۆی پێ به‌هێز و گه‌وره و كاریگه‌ره كه یه‌ك كورسی له پارتی زۆرتر بهێنێت، گه‌رنا پارتی كورسییه‌ك كه‌متر له ژماره‌ی پێشتری بهێنێته‌وه!
ئه‌وه‌ی سه‌یره، هه‌میشه له واقعدا پارتی ده‌یباته‌وه، كه‌چی له دروشم و جه‌ڕ و به‌حسی ئه‌وانیشدا، دۆڕاو و خاسیرونه! نه‌ك هه‌ر له هه‌رێم، به‌ڵكو له عێراقیش هه‌مووی ده‌یه‌وێت پارتی ببه‌زێنێت، ته‌نانه‌ت كاندیده سێبه‌ر و سه‌ربه‌خۆ و نیمچه سه‌ربه‌خۆكانیش دروشمه‌كانیان هه‌ڕه‌شه‌ن له ئاینده‌ی پارتی و مانه‌وه‌ی پارتی!
خۆی لێره هه‌ڵبژاردن و خۆپیشاندان و میدیای ئازاد و هه‌موو هه‌را و فه‌رته‌نه‌یه‌ك، ته‌نیا راگه‌یاندنی موژده‌ی "ئاینده‌یه‌كی گه‌ش"ه له ده‌ره‌وه‌ی وجوودی پارتی. ئیدی ئه‌م شته ته‌فسیراتی سیاسی و سایكۆلۆژی و كۆمه‌ڵناسیی بۆ ناكرێت. مرۆڤ لێره دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو تاقم، تاقمێكیان پارتین و ئه‌گه‌ر نه‌مێنن و له نێو ببرێن و تیا بچن و بڕووخێن، تاقمه‌كه‌ی تر كه پارتی نین و خۆشبه‌خت ده‌بن و ژیان و ئه‌مان و كامه‌رانی به ده‌ست ده‌هێننه‌وه. ته‌نانه‌ت ئیغتیسابی سایكۆلۆژیای جه‌ماوه‌ری خۆیان به ئه‌ندازه‌یه‌ك كردووه، كه هیچ زینه‌تێكی دونیا و ئاخیره‌تیشیان نه‌وێت، جگه له‌و خۆشبه‌ختییه گه‌وره‌یه‌ی كه له ئه‌گه‌ری نه‌مانی پارتی به ده‌ستی ده‌هێنن!
هه‌میشه من له‌و سایكۆلۆژیایه ورد ده‌بمه‌وه كه ئه‌وانی دی مانیفێستی خۆیان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یانی پێ ده‌كه‌ن. تۆ له كه‌ركووك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌یت و به نێو بازگه و قوله و بابولنیزامی حه‌شدی شه‌عبیدا (ئه‌ویش به ئیجازه وه‌رگرتن) تێپه‌ڕیت، كه‌چی له‌وێوه موژده‌ی سه‌ركه‌وتنێك بده‌یت كه ته‌نیا و ته‌نیا به سه‌ر پارتیدایه!
له ژێر ده‌نگی به‌رێز قوباد تاڵه‌بانی، كه له كه‌ركووك وتاری ده‌دا و باسی كوردستانیبوونی شاره‌كه‌ی ده‌كرد، ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان، سرودی مه‌وتنیی خستبووه سه‌ری. ئێوه بڕۆن گوێ له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه بگرنه‌وه، دروشمه‌كان هه‌مووی كینایه بوون بۆ سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن به سه‌ر پارتیدا، پارتییه‌ك كه له‌و شاره باره‌گاكه‌یشی ناده‌نه‌وه! ئیدی ئه‌گه‌ر ئامانج كوردستانێكی به‌هێز بێت، باشتر وایه دروشمه‌كان بگۆڕین، وه‌رن با له سه‌دری و به‌دری و جاروڵڵا و ساروڵڵاكانی به‌غدای ببه‌ینه‌وه...