نرخی به‌نزین له ئیمارات گران ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی وزه و ژێرخانی ئیمارات رایگه‌یاند، به 5 تا 6 فلسی ئیماراتی هه‌رسێ جۆره‌كه‌ی به‌نزین له مانگی داهاتوو گران ده‌كات، به‌ڵام نرخی گازوایل زیاتر به‌رزده‌كاته‌وه، كه بۆ هه‌ر لیترێك 13 فلسی ده‌چێته سه‌ر.
لیژنه‌ی چاودێریكردنی نرخی سووته‌مه‌نی، كه وه‌زاره‌تی وزه و ژێرخانی ئیماراتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (29ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه و بڕیاری دا نرخی به‌نزین بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م زیاد بكات.
له بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئیماراتدا هاتووه، لیترێك به‌نزینی 98 له 2.55 درهه‌مه‌وه ده‌بێته 2.60 درهه‌م، كه ده‌كاته سه‌رووی هه‌زار دیناری عێراقی، به‌نزینی 95 له 2.44 درهه‌مه‌وه ده‌بێته 2.49 درهه‌م، به‌نزینی 91 له 2.36 درهه‌مه‌وه ده‌بێته 2.42 درهه‌م، به‌ڵام لیترێك گازوایل كرا به 2.51 درهه‌م له‌كاتێكدا ئێستا به 2.38 درهه‌می ئیماراتییه.
نرخی سووته‌مه‌نی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی له بازاڕه جیهانییه‌كان له ئیمارات ناجێگیره، دوای ئه‌وه‌ی له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ نرخی سووته‌مه‌نی به‌رزبووه‌وه، به‌راورد به نرخی ساڵی پار، كه‌چی بۆ مانگی داهاتووش نرخه‌كه زیاتر به‌رزده‌كرێته‌وه.
له ئیمارات نرخی سووته‌مه‌نی به گوێره‌ی بازاڕه جیهانییه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت، هه‌ر چه‌نده لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئیمارات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه ره‌چاوی تێچووی به‌رهه‌مهێنان كراوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت زیادكردنی نرخ بۆ مانگی داهاتوو، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی ئه‌و وڵاته بكات.
د.ی