وەزارەتی دارایی عێراق: دابەزاندنی بەهای دینار یەدەگی بانکی ناوەندی لە داڕمان رزگارکرد

"دابەزاندنی بەهای دینار رەنگداوەنەوەی ئەرێنی لەسەر کەمکردنەوەی هاوردەکردووە"
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای كرد، بە بەردەوامی و بەدرێژایی نۆ مانگی رابردوو چاودێری پێنوێنەکانی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاریان کردووە. لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەو هەوڵە پشکی گەورەی هەبووە لە زیادکردنی یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی عێراق.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، یەدەگی دراوی بیانی لە مانگی کانوونی یەکەمی 2020 نزیکەی 54 ملیار دۆلار بوو، بەڵام لە مانگی نیسانی 2021 بۆ 60 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکە روونکراوەتەوە، دابەزاندنی بەهای دینار بە هەمان شێوە کاریگەری هەبووە لەسەر کەمبوونەوەی خواست بۆ دراوی بیانی و رەنگداوەنەوەی ئەرێنی لەسەر کەمکردنەوەی هاوردەکردووە، لە بەرامبەردا بەرهەمی ناوخۆی بەرزکردووەتەوە.