ژنێك له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا یه‌كه‌م منداڵی له‌دایكبوو

K24 - هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده ژنێك ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 70 ساڵ، به‌ڵام له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی دانانه‌وه‌ی منداڵ، هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كه‌م منداڵی له‌دایكبوو، له كاتێكدا 45 ساڵه چاوه‌ڕێی منداڵبوون ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "لووپ نیوز" وێنه‌ی ئه‌و ژن و مێرده‌ی بڵاوكرده‌وه، كه به ته‌نیشت یه‌كه‌وه دانیشتوون و منداڵه تازه له دایكبووه‌كه له باوه‌شی دیكه 70 ساڵییه‌كه‌یه، ئه‌وان له گوندی "كیمورا"ی ویلایه‌تی گۆجۆرات ده‌ژین.

سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "جیڤنبن راباری" له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی "مالداری"، كه ته‌مه‌نی (75) ساڵه، ماوه‌ی 45 ساڵه چاوه‌ڕێی منداڵێكن، زۆر هه‌وڵیانداوه منداڵیان ببێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێناوه، دواجار په‌نایان برده به‌ر ته‌كنیكێكی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵیان ببێت.
دكتۆر "ناریش به‌هنوشالی"، كه سه‌رپه‌رشتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی كردووه، گوتی: "كاتێك یه‌كه‌م جار ئه‌و دوو هاوسه‌ره بۆ منداڵبوون هاتن و پشكنینیان كرد، پێمانگوتن له‌و ته‌مه‌نه‌دا منداڵبوون ده‌گمه‌نه و سه‌ركه‌وتوو نابێت، به‌ڵام ئه‌وان سوور بوون له‌سه‌ر داواكه‌یان، له‌كۆتاییدا ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه روویدا، كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه.
ئه‌و پزیشكه گوتیشی: "له رووی زانستییه‌وه دوای قۆناغی بێئومێدی (كه سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان نامێنێت)، منداڵبوونی بلووری ئه‌سته‌مه، به‌ڵام له كۆتایی ئه‌مه روویدا و سه‌ركه‌وتوو بوو.
هه‌رچه‌نده ئه‌و حاڵه‌ته بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵك نامۆیه، به‌ڵام رۆژنامه‌یه‌كی هیندی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له مانگی ئه‌یلوولی 2019 ژنێك له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا به سكێك دوو كۆرپه‌ی دوانه‌ی بووه.