ژنێك له ته‌مه‌نی 96 ساڵی له ئه‌ڵمانیا دادگایی ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ژنێك له ئه‌ڵمانیا، كه ته‌مه‌نی 96 ساڵه، توانای رۆیشتنیشی نییه و له‌سه‌ر عاره‌بانه هێنراوه‌ته دادگا، به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له كوشتنی زیاتر له 11 هه‌زار كه‌س له سه‌رده‌می نازییه‌كان دادگایی ده‌كرێت، ئه‌و كات سكرتێری نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه ئه‌منه‌ییه‌كان بووه.
تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و ژنه به‌ته‌مه‌نه ناوی "ئیرمجارد فۆرچنه‌ر"ـه و به‌وه تۆمه‌تباركراوه، كه به‌شداریكردووه له كوشتنی زیاتر له 11 هه‌زار كه‌س، كاتێك وه‌ك سكرتێری نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه، له سه‌ربازگه‌ی "ستوتهۆف" له پۆڵه‌ندا كه ئه‌وكات له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی نازییه‌كاندا بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "سی ئێن ئێن"، تۆمه‌تباره‌كه یارمه‌تی به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی داوه له كوشتنی به‌رنامه‌داڕێژراو، له نێوان مانگی ته‌ممووزی 1943 تا نیسانی 1945، كه له دادگا تۆمار كراوه و ته‌مه‌ته‌كانی ئاراسته‌كراوه.
له تۆماری نووسینگه‌ی ناوه‌ندی له "لۆدفیگسبۆرگ"، كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له تاوانی نازییه‌كان كردووه، نزیكه‌ی 65 هه‌زار كه‌س له سه‌ربازگه‌ی "ستوتهۆف" و خیوه‌تگاكانی كوژراون.
دادگا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌رچه‌نده ئێستا ئه‌و ژنه ته‌مه‌نی 96 ساڵه، به‌ڵام له كاتی تاوانه‌كه‌دا له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا بووه، بۆیه "فۆرچنه‌ر" رووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه و له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا قسه‌ی لێوه‌رگیراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كرد، تۆمه‌تباره‌كه یه‌كه‌م ژنه له‌و ته‌مه‌نه‌دا رووبه‌ڕووی دادگاییكردن بكرێته‌وه، له‌سه‌ر تاوانی نازییه‌كان، به‌ڵام له مانگی حوزه‌یرانی 2020یش پیاوێك له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا دادگایی كرا، كه تۆمه‌تباركرابوو به‌وه‌ی پاسه‌وانی سه‌ربازگه‌ی "ستوتهۆف" بووه، بۆیه سزای 2 ساڵی زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.