دبلن ئامادەکاری بۆ ناکۆکی بازرگانی نێوان بەریتانیا یەکێتی ئەوروپا دەکات

"هیچ لایەنێک نایەوێت یەکێتی ئەوروپا بە بڕیارێک رێککەوتنی بازرگانی فراوان لەگەڵ بەریتانیا رابگرێت"
ئێرلەندا لە ئەگەری دروستبوونی ناکۆکی بازرگانی لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا نیگه‌رانه‌
ئێرلەندا لە ئەگەری دروستبوونی ناکۆکی بازرگانی لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا نیگه‌رانه‌

K24 - هه‌ولێر:

حکومەتی ئێرلەندا رایگەیاند، دەستیان بە ئامادەکاری و رێوشوێنی بەپەلە کردووە بۆ هەر دۆخێکی نەخوازراو، لە ئەگەری دروستبوونی ناکۆکی بازرگانی لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا، ئەوەش دوای ناکۆکی نێوان هەردوو لایەن لەسەر رێکخستن و پلەبەندی ئەرکەکانی نێوان برۆکسل و لەندەن بۆ قۆناغی دوای جیابوونەوەی بەریتانیا دێت.

دانووستان لەسەر پرۆتۆکۆڵی بازرگانی پەیوەست بە ئێرلەندا، لە چوارچێوەی رێککەوتنی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپی دێت، کە بەشێوەیەک کاردەکەن هیچ کێشەیەک لە سنووری زەمینی نێوان ئێرلەندا و ئێرلەندای باکوور روونەدات. هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی دوایین بازاڕی ئەوروپای یەکگرتوو لە کارەکانی بەردەوام بێت.

لەو بارەیەوە لەندەن چەندین جار هەڕەشەی کردووە، کە ماددەی 16 لە پرۆتۆکۆڵیان پەیوەست بە ئێرلەندا کارا بکەن، بە کاراکردنی هەندێک بڕیارەکان هەڵدەپەسەردرێن بە تایبەت لە ئەگەری هەڵگیرسانی "قەیرانی ئابووری گەورە". بەریتانییەکان ئەو رێککەوتنە بە سەرچاوەی کێشەکانی دابینکردن و هاوردەکردن دادەنێت.

لیو فارادگار، جێگری سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، رۆژی دووشەممە لیژنەیەکی حکومەت لەبارەی برێکست کۆبووەوەتەوە و ئامانجیان گرتنەبەری رێوشوێنی بە پەلەیە، ئەگەر دووچاری سەختی ببنەوە.

ئەو بەرپرسەی ئێرلەندا دەڵێت، هیچ لایەنێک نایەوێت یەکێتی ئەوروپا بە بڕیارێک رێککەوتنی بازرگانی فراوان لەگەڵ بەریتانیا رابگرێت، بەڵام ئەگەر لەندەن ماددەی 16 لە پرۆتۆکۆڵەکەی کارا بکات، ئەوا برۆکسل هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەم نییە.

هەر لەو بارەی کاراکردنی ماددەی 16ـەوە کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا هۆشداری بە بەریتانیا داوە، کە هەڵپەسەردنی پرۆتۆکۆڵی ئێرلەندای باکوور دەرهاویشتەی کارەساتباری دەبێت.

پرۆتۆکۆڵی ئەو کەرتە بەریتانییە لە چوارچێوەی رێککەوتنی گومرگی یەکێتی ئەوروپا لە بازاڕی ئەوروپی یەکگرتوودا ماوەتەوە، کە سنووری نێوان ئێرلەندای باکوور و کۆماری باکوور، کە ئەندامی یەكێتی ئەوروپایە، رێکدەخات.

ئەمە لە کاتێکدایە، چەندین ساڵ گرژی و ئاڵۆزی خوێناوی لە نێوان یەکگرتووەکانی سەر بە بەریتانیا و نەتەوەییەکانی سەر بە ئێرلەندا بەردەوام بوو، تا لە ساڵی 1998 کۆتایی هات.