پیره‌ژنێكی به‌ریتانی به هاوسه‌ره گه‌نجه‌كه‌ی شادبووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، پیره‌ژنێكی به‌ریتانی "ئایریس جونز"، له میدیاكانی به‌ریتانیا به‌ناوبانگ بووه، دوای ئه‌وه‌ی ورده‌كاری په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی میسری باس كردووه، ئه‌و دوو هاوسه‌ره ساڵی پار هاوسه‌رگیرییان كرد، ساڵێكه گه‌نجه میسرییه‌كه چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی ڤیزای به‌ریتانیایه، دواجار گه‌نجه‌كه و پیره‌ژنه‌كه به‌یه‌ك شادبوونه‌وه.
گه‌نجه میسرییه‌كه ناوی "محه‌مه‌د محه‌مه‌دی ئیبراهیم"ـه، ته‌مه‌نی 36 ساڵه، دوای دابڕانێكی یه‌ك ساڵی، به خۆشه‌ویست و هاوسه‌ره به‌ریتانییه‌كه‌ی، كه ته‌مه‌نی 82 ساڵه، به‌یه‌كگه‌یشته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه وه‌رگرتنی ڤیزاكه‌ی دواخرابوو.
ئایریس، به داپیره به‌ریتانییه‌كه ناسراوه، پێشتر وه‌كو كرێكاری پاككردنه‌وه كاری كردووه، ئێستا هه‌فتانه مووچه‌ی خانه‌نشینی و په‌ككه‌وتوویی وه‌رده‌گرێت، كه 200 پاوه‌نه (268 دۆلار)ـه. له ساڵی 2019ـه‌وه له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر "محه‌مه‌د"ی له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه ناسیوه.
داپیره به‌ریتانییه‌كه و گه‌نجه میسرییه‌كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020 هاوسه‌رگیرییان كرد، به‌ڵام به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه "محه‌مه‌د" نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره پیره‌كه‌ی بچێته به‌ریتانیا، بۆیه مانگێك دوای ئه‌وه له‌یه‌ك دابڕان، ته‌نیا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆن و گفتوگۆی فه‌یسبووكه‌وه قسه‌یان ده‌كرد.
"خۆشه‌ویستی موعجیزه درووست ده‌كات"
محه‌مه‌د به زمانی ئینگلیزی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پۆستێكی كردووه و نووسیویه‌تی "دواجار خۆشه‌ویستییه‌كه‌مان بۆ هه‌تاهه‌تایی كۆیكردینه‌وه، جارێكی دیكه له‌یه‌ك دانابڕێین، خۆشه‌ویستی موعجیزه درووست ده‌كات"، ئه‌و گه‌نجه له‌ژێر وێنه‌یه‌كی سڵێفیی خۆی و هاوسه‌ره پیره‌كه‌ی، به‌م ده‌سته‌واژه رۆمانسییانه گوزاشتی له‌خۆشی خۆی كردووه.
ئایریس، ناوبانگێكی زۆری له به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێناوه، دوای ئه‌وه‌ی ورده‌كاری په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی خۆی و گه‌نجه میسرییه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی "میره‌ر"ی به‌ریتانی ئاشكرا كردبوو، ئه‌و پیره‌ژنه له بازاڕیكردندا بووه، كاتێك محه‌مه‌د پێڕاگه‌یاندووه، كه ڤیزای بۆ 3 ساڵ وه‌رگرتووه و ده‌توانێت بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بژیت.
له‌وه‌ته‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه میسرییه كردووه، ئایریس بووه‌ته مانشێتی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا، پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "ئه‌مه وایلێكردم هه‌ست بكه‌م دووباره كچم"، چه‌ندین جاریش به‌شداری له به‌رنامه‌كانی ته‌له‌ڤیزیۆن كردووه، به ئاشكرای ورده‌كاری ژیان و په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كانی خۆی و هاوسه‌ره گه‌نجه‌كه‌ی باس كردووه.
ته‌مه‌ن رێگر نییه
محه‌مه‌دیش له‌گه‌ڵ ئایریس به‌شداری له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنی كردووه، رووی له بینه‌ران كردووه و گوتوویه‌تی: "با بڕۆن بۆ ده‌زه‌خ" ئه‌وانه‌ی گومان له په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیرییه‌كه ده‌كه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "خۆشه‌ویستی ته‌مه‌ن ناناسێت و رێگر نییه، ئه‌وه ژیانی ئێمه‌یه، ئایریس منی هه‌ڵبژارد و منیش ئه‌وم هه‌ڵبژارد".
گوتیشی: ده‌مه‌وێت به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بڵێم، كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خۆشه‌ویتسییه‌كه‌مان، ئه‌وه كاری ئێوه نییه، ئاگاتان له ژیانی خۆتان بێت، له‌وانه‌ش توڕه‌م، كه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ڵێن ته‌نیا كه‌رسته‌یه‌كی خۆشی وه‌رگرتنم، من پیاوم و كه‌رسته‌ی یاری نیم.
ئه‌و دوو هاوسه‌ر جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و هاوسه‌رگیرییه به مه‌به‌ستی پاره، یان وه‌رگرتنی پاسپۆرت نییه. محه‌مه‌د ده‌ڵێت: به‌لامه‌وه گرنگ نییه ئه‌و شوێنه‌ی لێی ده‌ژین، ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده یان هه‌ژار، ته‌نیا ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ ئایریس بم، له‌كۆتاییدا ئه‌و هه‌ر وڵاتێك دیاری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی لێی بژیت، به‌ریتانیا بێت یان میسر، ئاساییه.