ئەمڕۆ بلاك فڕایدەیە
K24 - ههولێر:
بەبۆنەی رۆژی بلاك فڕایدهی "هەینی رەش" لە زۆربەی وڵاتان و هەرێمی کوردستانیش بەشێك لە کۆمپانیا و بازاڕ و مۆڵەکان داشکاندنی زۆر بۆ ئامێر و کەلوپەلەکان دەکەن، هاووڵاتیان لەو رۆژەدا داوا دەکەن چاودێری وردی کوالیتی و جۆری داشکاندنەکان بکرێت، لە هەولێریش کڕیارێکی زۆر روویان لەو شوێنانە کردووە، کە بەو بۆنەیهوه داشکاندنی گەورەیان کردووە.
لە فرۆشگایەکی هەولێر، لە رۆژی بلاک فڕایدەی، ژمارەیەک کارمەند بەیەکەوە کار دەکەن بۆئەوەی بە داواکاریی کڕیارەکان رابگەن، دوایین هەینیی تشرینی دووەم لە ئەمهریکا و ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی بە بلاک فڕایدەی ناسراوە، واتە هەینیی رەش، لەو رۆژەدا بازاڕەکان داشکاندنی گەورە دەکەن و هەزاران کەس بە لێشاو روو لە سوپەرمارکێت و فرۆشگاکان دەکەن، بۆ ئەوەی بە بۆنەی نزیکبوونەوەی سەری ساڵ شت بکڕن، لە ھەرێمی کوردستانیش لە رۆژی بلاك فڕایدهی داشکاندن دەکرێت و ھاووڵاتیان بە پەرۆشن بگەنە فرۆشگاکان، ئەم جەنجاڵیەش بۆ کرینی پێداویستییەکانە بەتایبەت ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، تا بە نرخێکی کەمتر دەستیان بکەوێت، بۆیە چەندین رۆژ چاوەڕێی ئەو رۆژە دەکەن.
عیماد عەبدوڵڵا، کڕیاره و سهردانی فڕۆشگایهكی ئامێره ئهلیكترۆنییهكانی كردووه، گوتی: "لاپتۆپێكم دوای داشكاندن به 625 دۆلار كڕیوه، كه نرخی خۆی 900 دۆلاره، ئهوهش بههۆی رۆژی بلاك فڕایدهیهوه بۆ من بووه ههلێك تا به ههرزانتر بیكڕم".
له فرۆژگایهكی ههولێر ناوی کڕیاران تۆمارکراوە و بەشێوەی ئۆنلاینیش ئامێرەکان دەفرۆشرێن، رێژەی داشکاندنەکان و کوالیتی بەرزی ئامێرەکان سەرنجی کڕیاران رادەکێشێت، کڕیاران داوا دەکەن چاودێری کوالیتی و داشکاندنەکاندیش بکرێت، چونکە وەک خۆیان دەڵێن زۆر جار ئەو داشکاندنەی بانگەشەی بۆ دەکرێت، راست نییە و کوالیتییەکەشی بەرز نییە، خاوەنی فرۆشگایەکیش کە داشکاندنی کردووە، قسەی جیاوازی هەیە.
رێبوار، كه خاوەنی شوێنی فرشتنی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانه ئاماژهی بهوه كرد، له رۆژی بلاك فڕایدهی فرۆشگاكانی ئهمهریكا پێشبڕكێیانهی لهسهر ئهوهی زۆرترین داشكان بكهن و زۆرترین كڕیار بۆخۆیان رابكێشن، بهڵام چاودێری زیاترشیان لهسهره.
بلاک فڕایدەی بە دەرفەتێک بۆ تاک فرۆشەکان دادەنرێت، بۆ ئەوەی بەرهەمە کۆنەکانیان، وەکو تەلەڤیزیۆن و مۆبایلی مۆدێل کۆن، هەرزانفرۆش بکەن و ساخیان بکەنەوە، ژمارەیەکی زۆری فرۆشگا و سوپەرمارکێتی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئاسیاش، بەبۆنەی بلاک فڕایدەیەوە داشکاندن بۆ کاڵاکانیان دەکەن.
رۆژی بلاك فرایدهی دەکەوێتە دواهەمین هەینی مانگی تشرینی دووەم لە هەموو ساڵێکدا، کە راستەوخۆ دوای جەژنی سوپاسگوزاری دێت، ئامادەکارییەکەش بۆ کڕینی دیاری بۆ جەژنی سەری ساڵه، مێژووهكهشی بۆ گرێدراوی قەیرانی ئابووری و دارایی ساڵی 1869ـی ئەمهریکایە، کاتێک دوو سەرمایەداری ئەمهریکی هەوڵیاندا بازاڕی زێڕ لە بۆرسەی نیویۆرك بۆ زێڕ قۆرخ بکەن و زۆرترین بڕی زێڕ بکڕن.