ده‌رمانێك بۆ كۆرۆنای ئۆمیكرۆن ئاماده ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌لبێرت بۆرلا، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دروستكردنی ده‌رمان له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دڵنیاین حه‌بی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی "پاكسلۆڤید"، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌مانه‌وه بۆ تووشبووانی كۆرۆنا درووستكراوه، بۆ تووشبووانی گۆڕاوی كۆرۆنا له جۆری ئۆمیكرۆن-یش سوودبه‌خشه.
بۆرلا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، چاره‌سه‌ری "Paxlovid"، تایبه‌تمه‌نده بۆ رێگریكردن له دووباره درووستكردنه‌وه‌ی ئه‌نزیم، له‌كاتێكدا ڤایرۆسه‌كه پێویستی پێیه‌تی، هه‌واڵه خۆشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، ئه‌و چاره‌سه‌رییه به جۆرێك درووستكراوه، كه رووبه‌ڕووی زۆربه‌ی ئه‌و گۆڕاوانه‌ی كۆرۆنا ده‌بێته‌وه، پرۆتینه ده‌ره‌كییه‌كانیان، كه هاوشێوه‌ی بزماره، ئه‌و توانایه‌یان نییه به‌رگه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ره بگرن.
بۆرلا بۆ تۆڕی "سی ئێن بی سی"ی ئه‌مه‌ریكی گوتی: كۆمپانیای فایزه‌ر پێشبینی ده‌كات 80 ملیۆن پارچه حه‌بی پاكسلۆڤید زیاتر به‌رهه‌م بهێنن، كه پێشتر بڕیار بوو ته‌نیا 50 ملیۆن پارچه حه‌ب به‌رهه‌م بهێنین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا 10 ملیۆن پارچه حه‌بی پاكسلۆڤید-ی به 5 ملیار دۆلار كڕیوه.
كۆمپانیا فایزه‌ر مانگی رابردوو به ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه، كه رێگه‌یان بده‌ن ده‌رمانه‌كه‌یان له كاتی پێویست و بۆ فریاگوزاری به‌كاربهێنن.
ئاشكراشی كرد، ده‌رمانه‌كه بۆ كه‌سانی ته‌مه‌ن 18 ساڵی و به‌سه‌ره‌وه تاقیكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه، حاڵه‌تی چوونه نه‌خۆشخانه و مردن به رێژه‌ی 89% كه‌مكردووه، كه دوای 3 رۆژ له ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی كۆرۆنا ده‌رمانه‌كه به‌كارهاتووه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان هۆشداری ئه‌وه‌یدا، كه ده‌ركه‌وتنی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌ڵام هێشتا له ئاستی مه‌ترسییه‌كانی دڵنیا نه‌بوونه‌ته‌وه.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن"، له باشووری ئه‌فریقیا، ژماره‌یه‌ك وڵات گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ ئه‌و وڵاته راگرت، له‌وانه‌ش قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، سعوودیه، كوه‌یت و هۆڵه‌ندا.