هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ یاریزانه موسڵمانه‌كانی رێكده‌كه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "لیكیب"ی فه‌ره‌نسی وه‌رزشی، بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ یاریزانه موسڵمانه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی یۆرۆی 2016، كه ده‌كه‌وێته ناو مانگی ره‌مه‌زان، به رۆژوو نه‌بن.
هه‌رچی دیدی دیشامپی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌یه چه‌ند جارێكه رایگه‌یاندووه، ئه‌و بڕیاری به رۆژوو نه‌بوونی داوه‌ته‌وه ده‌ست یاریزانان و ئه‌وانی سه‌رپشك كردووه.
هاوكاتبوونى پاڵه‌وانێتی یۆرۆی 2016 له‌گه‌ڵ مانگی ره‌مه‌زان، گرفتی بۆ یاریزانه موسڵمانه‌كان دروستكردووه، كه هه‌ندێكیان ناچارن به‌رۆژوو نه‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستێكی باشتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانییان پێشكه‌ش بكه‌ن.
به گوێره‌ی رۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كه، سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ڵبژارده‌كه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه یاریزانه موسڵمانه‌كان به رۆژوونه‌بن.
ئه‌و یاریزانانه‌ی فه‌ره‌نسا بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه بریتین له: پۆل پۆگبا، ئه‌نگۆلۆ كانتی، باكاری سانا و مو‌سا سیسۆكۆن, به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه‌ش، بڕیاریانداوه دوای ته‌واو بوونی پاڵه‌وانێتییه‌كه، رۆژووه‌كانییان بگرنه‌وه، به هه‌مان شێوه‌ی مۆندیالی 2014ی به‌رازیل.