په‌كه‌كه‌ی دراوسێی كورد و په‌كی دراوسێی بێگانه!
په‌كه‌كه له ڕۆژاڤای كوردستان، زیاتر له پێنجسه‌د كیلۆمه‌تر سنووریی وشكانیی له‌گه‌ڵ تورك و سوپاكه‌یدا هه‌یه. تورك، هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كانی به‌ڕوودا داخراوه و خۆیشی به درێژایی 18 كیلۆمه‌تر فاسیڵه‌ی نێوان خۆی و سوپای توركی پاراستووه، به‌رده‌وام دڵنیایی ده‌داته ڕوسیای وه‌كیلی تورك، كه كێشه له سنووره‌كانیان دروست ناكات و ئه‌رخه‌یان بن!
ئه‌م هێزه، له سه‌رجه‌م خاڵه سنووریی و ناسنورییه‌كانیشه‌وه، هێمنیی پاراستووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ركێشی ناكات و ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ش به هیچ ئه‌ندام و لایه‌نگرێكی نادات كه له‌گه‌ڵ توركی بێگانه، تێهه‌ڵبچنه‌وه و به‌هانه و سه‌رئێشه بۆ ئه‌زموونه‌كه‌ی دروست بكه‌ن!
به هه‌مان ئه‌ندازه و بگره زۆرتریش، سنووری له‌گه‌ڵ به‌عسی ئه‌سه‌دی و (جیش العربی السوری)دا هه‌یه و له هیچ ده‌روازه و گۆشه‌یه‌كه‌وه، ئاریشه دروست ناكات و ته‌نانه‌ت وه‌كو برابه‌ش، پێكه‌وه بازرگانی و كه‌سابه‌ت ده‌كه‌ن و ڕێگه‌ش به هیچ ئه‌ندام و لایه‌نگرێكی نادات ئاریشه بۆ ئه‌زموونه‌كه‌ی دروست بكه‌ن!
له دیوی عێراقیشه‌وه، نزیكه‌ی سه‌د كیلۆمه‌تر و زیاتریش، سنووری له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌یه و ده‌روازه‌ی ڕه‌بیعه‌ی به ڕوویاندا كردووه‌ته‌وه و به ئاسانی و خۆشحاڵییه‌وه، بازرگانی ده‌كه‌ن و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی ئاخونده‌كان و سوپای پاسدارانی لێوه ده‌گه‌یه‌ننه قوڵایی سوریا، ڕێگه به هیچ كه‌سێكیش ناده‌ن سه‌رئێشه بۆ ئه‌زموونه‌كه‌یان دروست بكه‌ن و هه‌ر كه‌سێكیش بیر له‌وه‌ها كارێك بكاته‌وه، ئاسایشی په‌یه‌ده تۆببه‌ی مه‌رگی پێ ده‌كات و بێده‌نگی ده‌كات!
به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك ده‌روازه‌ی سنووریی و پردێكی ته‌خته‌ی به‌سه‌ر ئاوه‌وه، له‌گه‌ڵ باشووری كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، به‌رده‌وام خه‌ڵكی لێ هان ده‌دات و شه‌ڕه به‌ردی تیا ده‌كات و دروشمی تووند و ته‌عه‌سوبیی تیا ده‌ڵێته‌وه و بۆیشی بكرێت، ده‌په‌رێته‌وه و هه‌موو دنیا به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا ده‌سووته‌نێت!
هه‌مان ئه‌م حیزبه، له قوڵایی نێو ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم، حكومه‌تێكی چیایی دامه‌زراندووه و به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی سوپای پاسداران ده‌كات، هه‌رگیز نیو هێنده‌ی ئه‌وه ڕه‌چاوی ده‌وڵه‌تداریی و ئه‌زمونی حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستان ناكات.
هه‌ر له‌و ده‌سه‌ڵاته چیاییهوه، په‌لاماری كاروانێكی سوپای توركیا ده‌دات و بیانوو ده‌داته توركه‌كان كه بێن و گونده‌كانی ئێمه بسووتێنن، كه‌چی له هه‌مان شوێنه‌وه، له‌به‌ر دڵی سوپای پاسداران، پژاكی سڕ كردووه و هێمنی و ئاسایشی له سه‌رجه‌م سنووره‌كانی ئه‌وان پاراستووه! ده‌توانین بڵێین، سه‌رجه‌م سنووره‌كانی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ تورك و عه‌ره‌ب و فارسی ئه‌غیار، هێمن و ئارام و بێ كێشه‌ن، ته‌نیا چه‌مه‌ڕێیه‌كی له‌گه‌ڵ كورده براكه‌یدا هه‌یه و تێكی ده‌دات.
په‌كه‌كه، حیزبێكی چه‌پی كرێكارییه، حكومه‌تی هه‌رێم و سیستمه سیاسییه‌كه‌ی به زۆربه‌ی حیزبه‌كانییه‌وه(جا با كرچ و كاڵیش بن) هێزی لاچه‌پ و سه‌رمایه‌داریین. ئه‌م دوو ئایدۆلۆژیایه، ئه‌گه‌ر له ڕووی حوكمڕانی و بازرگانی و سه‌ربازیشه‌وه كۆك بن، هه‌ر له ڕووی فكری و ئایدۆلۆژییه‌وه ناكۆك ده‌بن.
په‌كه‌كه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی و سه‌ربازی شتێكه و وه‌كو لایه‌نی جه‌ماوه‌رییش شته‌كی دی. ئه‌م حیزبه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌خنه قه‌بووڵ ناكات و ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانیشی له‌سه‌ر وه‌ها فكرێك په‌روه‌رده كردووه. هه‌رچی بكات و هه‌رچی بكه‌ن، كه‌س بۆیان نیه ڕه‌خنه‌یان له بگرێت. ئه‌وان به‌رده‌وام جنێوی حازر و بوغزی حازر و سوكایه‌تیی حازریان په‌یه، ئه‌م وتاره‌ی من گه‌ر ئه‌وان بیخوێننه‌وه، وه‌ڵامی هیج ڕه‌خنه‌یه‌ك ناده‌نه‌وه، ته‌نیا جنێو ده‌ده‌ن! هه‌ر به گشتی حیزبی چه‌پ و كۆمه‌نیستی، هه‌ڵگری وه‌ها بڕوایه‌كن، تۆ یان ده‌بێت ببیت به‌وان، ئه‌وجا ڕاستیت، یان كه له‌وان نه‌بوویت، هه‌رچۆنیش بیت هه‌ڵه‌یت! ئه‌وه‌ی ئاشكرا و ڕوونه ئه‌وه‌یه، هێزێك سنووری له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كه‌یدا هێمنه و له‌گه‌ل براكه‌یدا ئاڵۆزه؟ ئه‌م هێزه له‌سه‌ر زه‌ویدا، هه‌ر ده‌بێت په‌كه‌كه بێت!