پیاوێك خۆی به نابینا ناساندووه و بڕی 190 هه‌زار دۆلاری كۆكرده‌وه

K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ئیتالیا پیاوێكیان ده‌ستگیركرد، ماوه‌ی 13 ساڵ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه نابینایه و هیچ شتێك نابینێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به ناوی نابینایی هاوكاریی حكومه‌تی وه‌رگرتووه، كه زیاتر له 190 هه‌زار دۆلار بووه.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، پیاوه‌كه ته‌مه‌نی (40) ساڵه، كاتێك له شاری "پالیرمۆ"ی ئیتاڵیا ماتۆڕسكیلی لێده‌خوڕی، ده‌ستگیركرا، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پیاوه‌كه له‌كاتی رۆیشتندا سه‌یری بازاڕ و دوكانه‌كانیشی ده‌كرد.
ئه‌و پیاوه به‌وه تۆمه‌تباركراوه، كه له ساڵی 2008ـه‌وه زیاتر له (170) هه‌زار یۆرۆ، كه ده‌كاته نزیكه‌ی (191) هه‌زار دۆلار، هاوكاری له حكومه‌ت وه‌رگرتووه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، به‌ته‌واوه‌تی بینایی چاوه‌كانی له‌ده‌ستداوه.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2018 ناسنامه‌ی نابیناییه‌كه‌ی ئه‌و پیاوه نوێكرایه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه پاڵپشتی حكومی وه‌رده‌گرت، پۆلیسی ئیتالیا گومانی له‌و پیاوه كردووه، بۆیه چاودێرییان كردووه، دواتر بینراوه كه له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل سه‌یری مۆبایله‌كه‌ی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كچه‌كه‌ی فێری لێخۆڕینی بایسكڵ كردووه، كاتێكیش چووه‌ته بازاڕ، سه‌یری ناوونیشانی دوكانه‌كانی كردووه.

رۆژنامه‌ی "پالیرمۆ توده‌ی"ی ئیتالی له راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پیاوه‌كه هه‌رچه‌نده ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه نازناوی "بێرلسكۆنی" لێنراوه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ "سیلڤۆ بێرلسكۆنی" سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری ئه‌و وڵاته، كه به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كرا.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌و پیاوه جگه له فێڵكردن به ناوی نابینایی، پێشتریش به 15 ساڵ زیندانیكردن سزادراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی خۆی به قوربانیانی رووداوی هاتووچۆ به هۆی ماتۆرسكیله‌وه هه‌ژمار بكات، تا ده‌سته‌به‌ر ی ژیان-ی بۆ دابینبكرێت.