توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ: پێكهاته‌یه‌ك له ماسی قرش بۆ چاره‌سه‌ری كۆڕۆنا كاریگه‌ره
K24 - هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ چالاكی و كاریگه‌ری پڕۆتینه‌كانی ده‌زگای هه‌رسكردنی ماسی قڕش، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دووپاتكرده‌وه، كه بۆ هه‌موو گۆڕاوه‌كانی كۆرۆنا و ئیمیكرۆنیش كاریگه‌ره.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی لێدوانی توێژه‌رانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه دەڵێن ئەو پرۆتینانەی کە بە VNARs ناسراوە، قه‌باره‌یان یه‌ك له ده‌ی دژه ته‌نه‌كانی مرۆڤ بچوكتره، ئه‌مه‌ش وا له‌و دژه‌ته‌نانه ده‌كات، به‌پێی پێویستی خانه به‌رگرییه‌كان بچوك ببنه‌وه، به ئاستێك كه بگه‌نه هه‌موو درز و گۆشه‌یه‌كی پێویست.
تاقیكردنه‌وه‌ی توێژه‌رانی زانكۆی ویسكونسن مادیسۆن، سێ به‌شیان له نێو ملیاران به‌شی ئه‌و پڕۆتینه دیاریكرد، به‌و ئه‌نجامه‌ش گه‌یشتن، پڕۆتینه‌كه، به شێوه‌یه‌كی بنبڕ كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر تووشبوونی خانه‌كان راده‌گرێت.
له راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"دا هاتووه، توێژه‌ران پێیانوایه له داهاتوودا ئه‌و پڕۆتینه هاوكار ده‌بێت بۆ ده‌ستنیشانكردن و چاسه‌ركردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ش.