شار له سه‌رده‌می بافڵ تاڵه‌بانیدا
بافڵ جه‌لال حیسامه‌دین تاڵه‌بانی، ئێستا حاكمی موتڵه‌ق و ده‌ستڕۆیشتووی سلێمانییه. ئه‌وه‌ی له شاره‌كه‌دا، شه‌قێكی تێهه‌ڵبدرێ و ده‌ستبه‌جێ ئه‌و حه‌قه‌كه‌ی نه‌ستێنێت (جا له ڕێی دادگاوه بێت یان راسپاردنی ده‌زگاكانی حكومه‌ت، یانژی له رێی نوسینگه‌ی خۆیه‌وه!) ئه‌وا واته خودی خۆی شه‌قه‌كه‌ی وه‌شاندووه!
پێشتر له سلێمانی تاوان بزر ده‌بوو، ئه‌گه‌ر جووته و لوشكه‌یه‌كت پێ بكه‌وتایه، خاوه‌نی گوێدرێژه‌كه دیار نه‌بوو تا سكاڵای گوێدرێژه‌كه‌یی لا بكه‌یت، به‌ڵام ئێستا بافڵ تاڵه‌بانی، حاكمی ره‌های چاك و خراپ و زاڵم و مه‌زڵومه‌كانی سلێمانیشه! ئه‌و ده‌بێت نه‌هێڵێت ئه‌وه‌ی شه‌قی به ده‌سته، له‌وه‌ی هه‌ڵدات كه لاواز و بێ ده‌سته، ده‌ی خۆ شار دارستان نییه!.
جارێكیان له سلێمانی كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتوو به ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كردم، به لاهور جه‌نگیم وت، وتی: سه‌ر به من نییه! به هێرۆخانم وت، وتی هی من نییه! به حاكم قادرم وت كه به‌ڕێوبه‌ری ئاسایش بوو، وتی: په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه! به مه‌لا به‌ختیارم وت، وتی: كێشه‌ی من نییه! نامه‌م بۆ كۆسره‌ت ره‌سووڵ نارد، وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه! به هه‌ر سه‌ركرده و كاربه‌ده‌ستێكی شاره‌كه‌م ده‌وت: ئه‌یان وت وه‌زیفه‌ی ئێمه نییه. ده‌ی شارم له پێش چاو ده‌كه‌وێت! شار حاكمی دیار نه‌بێت، ده‌بێته كه‌مپێكی مافیایی!.
به‌ڵام جارێكیان كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتووی هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردم، نامه‌یه‌كم بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی نارد، ده‌ستبه‌جێ بانگیان كرد و ده‌مكوتیان كرد. ده‌ی شار ده‌بێت حاكمه‌كه‌ی دیار بێت، نه‌ك ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌كه‌ی. من باسی عه‌دلی عومەرتان بۆ ناكه‌م، باسی عورفی حیزبایه‌تی و مێنته‌ڵێتی ده‌سه‌ڵاتتان بۆ ده‌كه‌م!.
خۆ ده‌بێت ئه‌وه‌ی هێزی هه‌یه، چه‌كی هه‌یه، پاسه‌وان و درعی پێیه، له كه‌سێكی له خۆی به‌هێزتر بترسێت تا بێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێ نه‌چه‌وسێنێته‌وه. جا ئه‌وه‌ی له من به‌هێزتر بوو و كه‌س رێی لێ نه‌گرت، فیعه‌لن ئه‌وه‌ی كاك بافڵ خۆی وتی راست بوو "شار مه‌قادیشۆیه" و له بن ده‌ستی ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵكو چه‌ته‌كانی سۆماڵ به‌رێوه‌ی ده‌بات!.
ئه‌مه چییه شه‌ق له خه‌ڵك بدرێ و بچیت ده‌ستگیریان بكه‌یت، ئه‌ساسه‌ن مه‌هێڵه شه‌ق له كه‌س هه‌ڵدرێت، كه ده‌ستگیریشیان ده‌كه‌یت بیانكه به عیبره‌ت، نه‌ك حه‌فته‌یه‌ك له به‌ندیخانه بن و كه بابه‌ته‌كه له بیری خه‌ڵك چوویه‌وه ئازاد بكرێن!.
له‌و شوێنانه‌ی كه داعش هه‌ست به بۆشایی ئه‌منی ده‌كات، چالاكییه‌كانی زۆرتر و چڕ تره. ده‌ی ئێستا بۆ شه‌قوه‌شێنه‌كانی سلێمانیش، بۆشایی ئه‌منی هه‌یه. ئێمه كه به‌رده‌وام گرفتی مووچه و بودجه و سه‌رما و گه‌رما و بێ كاره‌بایی و ده‌یان شتی تری ئه‌زه‌لیمان هه‌یه و له هه‌رچییه‌ك حه‌زمان لێی بێت كه‌ممان هه‌یه، خۆ ده‌بێت هه‌ر هیچ نا، ئیستقراره سایكۆلۆژییه‌كه‌مان بۆ دابین بكرێت! به پێی هاوكێشه‌كه‌ی ماسلۆ، دوای زه‌روریاته خۆراكییه‌كان، پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی مرۆڤ ئاسایشه، ده‌ی بۆ ئه‌مه دابین ناكه‌ن؟ بۆ ده‌بێت هه‌موو مه‌دیون و سوپاسگوزار بین كه پاترۆڵێك و چوار عه‌نته‌ری چه‌ك به‌ده‌ست تێمان هه‌ڵنه‌دا؟ دوای ئه‌وه‌یش تێر سوپاسی ئه‌م و ئه‌و بكه‌ین تا تۆڵه‌مان بۆ بكاته‌وه؟!.