رێژەی هەڵاوسان لە ئەوروپا بۆ ئاستێکی پێوانەیی نوێ بەرزدەبێتەوە
K24 - ههولێر:
بە گوێرەی داتا فەرمییەکان، رێژەی هەڵاوسان لە ئەوروپا بۆ ئاستی پێوانەیی نوێ بەرزبووەتەوە، ئەوەش گوشارەکانی بۆ سەر بانکی ناوەندی ئەوروپا زیادکردووە.
بە گوێرەی داتاکانی یۆرۆسات رێژەی هەڵاوسان لە مانگی کانوونی دووەم بۆ سەدا 5.1 بەرزبووەتەوە، کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە دوای ساڵی 1997ـەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئامانجی رێژەی هەڵاوسانی بانکی ناوەندی ئەوروپا سەدا 2ـە. بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی کارگێڕی بانکی ناوەندی کۆبێتەوە و شارەزایان پێیانوایە سەرەڕای گوشارەکانی رێژەی هەڵاوسان، بانکی ناوەندی پابەندبێت بە نرخی ئێستای سوود.