له ئه‌هواز پیاوێك سه‌ری ژنه‌كه‌ی ده‌بڕێت و به‌ناو شاردا ده‌یسووڕێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێك به ناوی سه‌جاد، له شاری ئه‌هواز له ئێران به هاوكاری براكه‌ی سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی بڕی و دواتر جه‌سته‌كه‌ی له ماڵه‌وه جێهێشت و سه‌ری ژنه‌كه‌ی به‌ناو شاره‌كه‌یدا ده‌سووڕانده‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "ئێران ئینته‌رناشناڵ"، مونا حه‌یده‌ری (ته‌مه‌ن 17 ساڵ)، كه هاوسه‌ری سه‌جاده، به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی رایكردووه و چووه‌ته توركیا، به‌ڵام مونا به‌هاوكاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ئێران گه‌ڕایه‌وه، دواتر سه‌جاد هه‌ر به هاوكاری براكه‌ی مونا حه‌یده‌ری كوشتووه.
دایكی سه‌جاد گوتوویه‌تی پێشتر مونا و كوڕه‌كه‌م كێشه‌یان هه‌بووه، دواتر بووكه‌كه‌م رایكرد و چووه‌ته توركیا، به‌ڵام هاوڕێیه‌كانی سه‌جاد به‌رده‌وام كوڕه‌كه‌میان دژی هاوسه‌ره‌كه‌ی هانداوه، سه‌جادیش بۆ نیشاندانی پیاوه‌تی، سه‌ری ژنه‌كه‌ی خۆی بڕی و له‌ناو شاردا نیشانی خه‌ڵكی ده‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مونا دووگیان بوو، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌وه‌ی له ماڵ رابكات، منداڵه‌كه‌ی له چوار مانگی‌دا له‌بارچوو، كه‌چی خه‌ڵك تۆمه‌تی له‌باربردنی منداڵه‌كه‌ی له توركیاوه ده‌ده‌نه پاڵی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی مونا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و ئافره‌ته له ته‌مه‌نی 15 ساڵییه‌وه به‌شوودراوه، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر كراوه، به‌ڵام كاتێك بۆ توركیا رایكردووه، له‌وێش له‌لایه‌ن پیاوێكی سووری به هه‌مان شێوه‌ی سه‌جاد توندوتیژی به‌رامبه‌ر مونا ده‌كرد.
دایكی سه‌جاد ئاشكرای كرد، كاتێك مونا له توركیا بوو، كوڕه‌كه‌م ئارامی لێ‌بڕابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هانیان ده‌دا، باسیان له پیاوه‌تی ده‌كرد و هه‌ستیان بریندار ده‌كرد. دوای ماوه‌یه‌ك موناش له‌وێ په‌یشمان بوویه‌وه، گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌هواز.
ئاشكراشی كرد، كاتێك مونا گه‌ڕایه‌وه، كوڕه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد، باوكی مونا و باوكی سه‌جاد رێگرییان لێ‌كرد، مونایان خسته ناو ئۆتۆمبێلێكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بیبه‌نه بنه‌كه‌ی پۆلیس و له ده‌ست هاوسه‌ره‌كه‌ی رزگاری بكه‌ن، به‌ڵام سه‌جاد به هاوكاری براكه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی راگرت و هاوسه‌ره‌كه‌ی هێنایه خواره‌وه، دواتر به چه‌قۆ سه‌ری بڕی.
دایكی سه‌جاد روونیكرده‌وه، بردنی سه‌ره بڕاوه‌كه‌ی مونا له‌لایه‌ن سه‌جاده‌وه بۆ شار، بۆ ئه‌وه بوو، تا به خه‌ڵكی نیشانبدا و بڵێت فه‌رموو ئه‌وه پیاوه‌تی من.
گرته‌ی نیشاندانی سه‌ری مونا حه‌یده‌ری، كه له ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكرایه‌وه، پۆلیسی شاره‌كه‌ش رایگه‌یاندووه، سه‌جاد و براكه‌ی ده‌ستگیراكراون و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
عندما حُرم الشرق من الوأد
— Diva. (@Diva_29x) February 6, 2022
ابتدع القتل بحجة الشرف ..
#مجرم_الأهواز #جريمة_الاهواز #مونا_حيدري pic.twitter.com/pDt9p74w4M