منداڵێك زیاتر له ساڵێك له‌ناو به‌فرگر له‌بیرده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدولعه‌زیز وه‌علان، پارێزه‌ری باوكی ئه‌و منداڵه‌ی ماوه‌ی ساڵێك زیاتره له‌ناو به‌فرگری نه‌خۆشخانه‌كه‌یه‌ك له‌بیركراوه، ئاشكرای كرد، سكاڵای له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه تۆماركردووه.
ئه‌و پارێزه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له ساڵی 2020 به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه به باوكی منداڵه‌كه‌یان گوتووه، كه منداڵه‌كه‌یان له‌ناو به‌فرگری نه‌خۆشخانه‌كه‌یه و به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه دوای واژۆكردن، منداڵه‌كه ده‌نێژرێت.
پارێزه‌ره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا كه‌سێك په‌یوه‌ندی به‌و باوكه‌كه كردووه و پێڕاگه‌یاندووه، منداڵه‌كه‌ی تا ئێستا هه‌ر له‌ناو به‌فرگره‌كه‌یه و له‌بیركراوه بنێژرێت.
عه‌بدولعه‌زیز وه‌علان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بابه‌تی له‌بیركردنی منداڵه‌كه‌ی ناو به‌فرگری نه‌خۆشخانه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستی كوه‌یت، ئه‌مڕۆ سكاڵام له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆماركردووه، كه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی پارێزگای فه‌روانییه منداڵێك ماوه‌ی 13 مانگ و 4 رۆژ گیانی له‌ده‌ستداوه و له‌ناو به‌فرگری نه‌خۆشخانه‌كه له‌بیركراوه.
روونیشكرده‌وه، ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه به باوكی منداڵه‌كه‌یان گوتووه، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه، تیمه‌كانی نه‌خۆشخانه منداڵه مردووه‌كه ده‌نێژن، به‌ڵام لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومییان له مردنی منداڵه‌كه ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه و بێباكه‌نه له‌ناو به‌فرگردا فڕێدراوه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌بیركردنی منداڵه‌كه له‌ناو به‌فرگری نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كوه‌یت، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌یه زۆری هه‌بووه، به‌كارهێنه‌ران به هاشتاگی "منداڵێك له‌ناو به‌فرگری نه‌خۆشخانه‌كه"، ره‌خنه‌یان له‌و ره‌فتاره گرتووه و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕێوه.
#تقرير_النهار
— جريدة النهار الكويتية (@naharkw) February 13, 2022
. المحامي عبدالعزيز الوعلان يكشف تفاصيل مروعة حول نسيان دفن جنين لسنة وأربعة أشهر
• #النهار رصدت القضية .. وتعرفت على الحيثيات من البداية للنهاية
• تقرير الزميلة ريما ناصر@rima_nasser97 pic.twitter.com/d6RANAp4OK