منداڵێك به یه‌ك چاو له‌دایكبوو
K24 - هه‌ولێر:
له حاڵه‌تێكی نامۆ كه له جیهاندا ده‌گمه‌نه، منداڵێك به ته‌نیا یه‌ك چاو له شاری ره‌داعی پارێزگای به‌یزا-ی یه‌مه‌ن له‌دایكبوو.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بیه، سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی "هیلالی پزیشكی" ئاشكراكردووه، له شاری ره‌داع منداڵێك له‌دایكبووه، كه له رووخساریدا ته‌نیا یه‌ك چاو هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر یه‌ك تۆڕی بینینی هه‌یه، به‌ڵام دوای له‌دایكبوون منداڵه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌شی چاودێری و دوای چه‌ند كاتژمێرێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
كه‌ریم زارعی، راگه‌یاندكاری یه‌مه‌نی، كه وێنه‌ی منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، روونیكرده‌وه، ئه‌و حاڵه‌ته له جیهاندا زۆر ده‌گمه‌نه، له جیهاندا له ماوه‌ی 5 سه‌ده‌دا ته‌نیا 6 حاڵه‌ت تۆماركراوه، كه به منداڵی یه‌ك چاو ناسراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كه‌م حاڵه‌ت هاوشێوه‌ی ئه‌و منداڵه یه‌ك چاوه‌ی یه‌مه‌ن، له ساڵی 1665 تۆماركراوه.