پوتن گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ زیلینسکی قبووڵ کردووە

K24 - ههولێر:
سەرۆکی رووسیا گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا قبووڵ دەکات و هەواڵگری ئەمریکاش رایدەگەیەنێت مانگی داهاتوو پوتن سەرکەوتن لە شەڕی ئۆکرانیا رادەگەیەنێت.
ئاژانسی هەواڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمهریکی لە بەرپرسانی هەواڵگری وڵاتەکەی گواستەوە، کە ڤلادیمێر پوتن، سهرۆكی رووسیا بە نیازە رۆژی 9ی ئایاری داهاتوو، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی سەرکەوتن لە رووسیا، سەرکەوتن لە جەنگی ئۆکرانیا رابگەیەنێت، بە گۆڕانکاری لە ستراتیژییەکی هێرشەکانی وڵاتەکەی بە کۆنتڕۆڵکردنی هەرێمیەکانی دۆنباس و ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.
هاوکات میدیای فەرمی ئۆکرانیا لە گەورە دانوستانکارانی وڵاتەکەی گواستەوە، کە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ ڤولۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا قبووڵ کردووە، بەو مەرجەی لە دانوستانەکان باسی هەرێمی کریمیا نەکرێت.