"له‌گه‌ڵ پوتن بڕیارمان نه‌دابوو شه‌ڕ به‌مشێوه‌یه بێت"
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌له‌كسه‌نده‌ر لۆكاچینكۆ، سه‌رۆكی بێلاڕووس له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس، به‌رگری له پرۆسه‌ی داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه، كه هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه، كه ئه‌م ململانێ و شه‌ڕه 10 هه‌فته بخایه‌نێت و كۆتایی نه‌یه‌ت.
لۆكاچینكۆ گوتیشی: "مۆسكۆ له 24ی شوبات (فێبرایه‌ری 2024) پرۆسه‌ی داگیركاری ده‌ستپێكرد، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ی كه كیێڤ ده‌ماری سیاسی رووسیای ده‌گرت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "به‌ڵام دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه هه‌سته‌كه‌م ئه‌م پرۆسه‌یه درێژه‌ی كێشا، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن بڕیارماننه‌دا بوو شه‌ڕ به‌مشێوه‌یه بێت".
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا كه له كۆشكی سه‌ربه‌خۆیی له مینسك به‌ڕێوه چوو له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس، ئاشكرای كرد، "به‌ته‌واوی نه‌چوومه‌ته ناو ئه‌م كێشه‌یه تا له‌گه‌ڵ پوتن قسه‌مان له‌سه‌ر پلانه‌كه كرد و هه‌روه‌ك رووسیا وتیان، ئێمه‌ش وا هه‌ستمان پێكرد، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو، پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌كرد شه‌ڕ بچێته 10 هه‌فته‌وه".
شیكه‌ره‌وانی سیاسی له ئه‌وروپا پێیانوایه سه‌ركرده‌كانی رووسیا له‌و بڕوایه‌دا بوون كه سوپای ئۆكرانیا به خێرایی تێكده‌شكێت و ئه‌وانیش ده‌توانن كۆنترۆڵی كیێڤ-ی پایته‌خت بكه‌ن له رۆژانی یه‌كه‌می پرۆسه‌كه‌دا، به‌ڵام پاش مانگێك له شه‌ڕ رووسیا ته‌واوی سوپاكه‌ی له‌ده‌وروبه‌ری كیێڤ كشانده‌وه، كه به‌شێكی گه‌وره‌ی له سنووری بێلاڕووس هێرشیان كردبووه ناو خاكی ئۆكرانیا، و جه‌نگ كه‌وته خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیاوه.
سه‌رۆكی رووسیا به‌ئاشكرا پاڵپشتی داگیركاری ئۆكرانیای كرد و تۆمه‌تباره به‌وه‌ی كه خاكه‌كه‌ی بوو به خاڵی ده‌ستپێكی هێزه‌كانی رووسیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر كیێڤ له باكووری ئۆكرانیا.
سه‌رۆكی بێلاڕووس له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا روونیكرده‌وه "به پێچه‌وانه‌وه، بێلاڕووس هه‌موو شتێكی كرد تا ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ڕ نه‌بێت، له نێویشیاندا میوانداری وه‌فدی هه‌ردوولای كرد بۆ ئاشتی و گفتووگۆ له‌نێوان رووسیا و ئۆكرانیا له‌نێو خاكی بێلاڕووس"، باسی له‌وه‌ش كردووه، "هه‌تا هه‌ردوولا سوپاسیان كردین".
به‌هۆی ئه‌و پاڵپشتییه‌ی لۆكاچینكۆ بۆ پوتن له داگیركردنی ئۆكرانیا، خاكی وڵاته‌كه‌ی خسته به‌رده‌م رووسیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا، تووشی ره‌خنه‌یه‌كی زۆری نێوده‌وڵه‌تی بووه‌وه و سزاش خرایه سه‌ر مینسك، به‌ڵام له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس، گوتی: "خۆم و وڵاته‌كه‌م له پێناو ئاشتیدا بووین و هه‌میشه پێداگیریمان له ئاشتی كردووه بۆ كۆتاییهێنان به‌م جه‌نگه، به‌ڵام ئه‌و وشه‌یه لای كرملین ره‌تكراوه بووه و له‌بری ئه‌وه داگیركاری هه‌ڵبژاردووه و پرۆسه‌كه‌شی به پرۆسه‌ی (ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی سه‌ربازی) ناوبردووه".
سه‌رۆكه ته‌مه‌ن 67 ساڵه‌كه به ده‌نگێكی هێمن و نه‌رم و له‌سه‌رخۆ و سه‌نگینه‌وه بۆ ماوه‌ی 90 ده‌قیقه بۆ ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس ده‌دوا، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌ركه‌وتنانه‌ی پێشوو كه به‌رامبه‌ر ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا تووڕه‌یی ده‌رده‌بڕی و سه‌باره‌ت به‌و سزایانه‌ش كه خراونه‌ته سه‌ریشی ره‌خنه‌ی له رۆژنامه‌نووسان ده‌گرت، بۆیه پێده‌چوو له‌لایه‌ن خۆرئاوا‌و ئه‌مه‌ریكاوه به‌ڵێنی دیكه‌ی پێدرابێت.
لۆكاچینكۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ره‌تده‌كاته‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، "به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و ناوهێنانی له‌لایه‌ن رووسیاوه لای بێلاڕووس ناپه‌سه‌ند و نادروسته له‌به‌رئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ دراوسێین، وه‌ك ئه‌مه‌ریكا نییه زه‌ریایه‌ك له‌نێوانیاندا هه‌بێت"، گوتیشی: "ئه‌مه په‌سه‌ندكراو نییه، جا رووسیا له توانایدایه به‌كاریبهێنێت یان نا، ئه‌وه ده‌توانن ئه‌و پرسیاره له‌سه‌ركرده‌كانی رووسیا خۆیان بكه‌ن".
سه‌رۆكی بێلاڕووس باسی له‌وه‌كرد، رووسیا ناتوانێت پێناسه‌ی شه‌ڕه‌كه بكات، كه له‌شه‌ڕدا ده‌یدۆڕێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بێلاڕووس تاكه ده‌وڵه‌ته شانبه‌شانی مۆسكۆیه، به‌ڵام 50 ده‌وڵه‌ت شانبه‌شانی ئۆكرانیایه.
ئه‌وه‌شی بۆ قسه‌كانی زیادكرد، كه پوتن نایه‌وێت راسته‌وخۆ ململانێی ناتۆ بكات و پێویسته خۆرئاوا دڵنیابێت كه‌س ناتوانێت ئه‌وه بكات، چونكه هێزی ناتۆ بێ سنووره.
پێش هه‌ڵبژاردنی 2020ی بێلاڕووس، كه ململانێیه‌كی توندی تێدا به‌دیكرا و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی زۆری لێكه‌وته‌وه، له‌لایه‌ن لۆكاچینكۆ-ه‌وه سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران كرا و ئۆپۆزیسیۆنی وڵاته‌كه به‌ر لێشاوی گرتن و زیندانیكردن و كوشتن كرانه‌وه، له‌و نێوه‌نده‌دا كرملین تۆمه‌تبار كرا به‌وه‌ی ده‌ستی خستووه‌ته ناو هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه و سه‌ركه‌وتنی لۆكاچینكۆ له هه‌ڵبژاردنه‌كان و ساخته‌كردن بۆی تا كۆنترۆڵی ئابووری وڵات بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا زنجیره‌یه‌ك سزای ئابووری خرایه سه‌ر بێلاڕووس به‌هۆی داپڵۆسینی خۆپیشانده‌ران و راوه‌دونانی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاته‌كه، به‌ڵام سه‌رۆكی بێلاڕووس جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، كه پێویستی كرد رووبه‌ڕووی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ببینه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پوتن، وێرای ئه‌و په‌یوه‌ندییه دێرینه‌ی كه هه‌یانه.
تا ئه‌مساته ئۆپۆزیسیۆنی بیلاڕووس داوا له خۆرئاوا ده‌كات سزای زیاتری سه‌رۆكی بێلاڕووس بده‌ن و بڕوا به لۆكاچینكۆ نه‌كه‌ن، چونكه كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌ندیخوازه له‌كوێدا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بێت ئه‌و له‌وێدا گه‌مه ئه‌كات.
ئۆپۆزیسیۆنی بێلاڕووس به‌ته‌واوی دژی داگیركردنی ئۆكرانیا-یه له‌لایه‌ن رووسیاوه، ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزیسۆنی بێلاڕووس وه‌ك خۆبه‌خش چوونه‌ته پاڵ سوپای ئۆكرانیا و شانبه‌شانی ئه‌وان ده‌جه‌نگن دژی سوپای رووسیا، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای له لۆكاچینكۆ كردووه له‌جاران نه‌رمتربێت و ته‌نانه‌ت له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا گوتی: "ئێمه ناتوانین هه‌ڕه‌شه بین بۆ سه‌ر هیچ لایه‌ك، له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی بێلاڕووس نییه و حه‌زیشمان به ململانێ نییه، خۆرئاواییه‌كان ده‌توانن به بێ ترس بنون و ئێمه‌ش به بێ ترس بنوین".