نرخی بەنزین لە ئەمهریکا بە شێوەیەکی پێشبینی نەکراو بەرزبووەتەوە
K24 - ههولێر:
نرخی بەنزین لە ئەمهریکا بۆ ئاستێکی پێشبینی نەکراو بەرزدەبێتەوە، بە جۆرێک بۆ یەکەم جار نرخی گاڵۆنێک بەنزین لە وڵاتە گەیشتووەتە 5 دۆلار، کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە مێژووی ئەمهریکا.
بە گوێرەی داتاکانی یانەی ئۆتۆمبێلی ئەمریکی AAA، نێوەندی نرخی گاڵۆنێک بەنزین (3.87 لیتر) لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا گەیشتووەتە 5 دۆلار، كه نزخی ههر لیترێك دهكاته نزیكهی 2 ههزار دیناری عێراقی، نرخهكه بەشێوەیەکه لە هەندێک شاری ئەمهریکا و لە چەندین وێستگەدا نرخی گاڵۆنێک بەنزین گەیشتووەتە 7 دۆلار.
نرخی بەنزین لە ئەمهریکا تەنیا لە ماوەی هەفتەیەکا 19 سەنت بەرزبووەتەوە، هاوکات بەراورد بە ساڵی رابردووش دۆلارێک و 93 سەنت بەرزبووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کۆشکی سپی رایگەیاندبوو، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمهریکا ستراتیژییەتێکی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی گرانی نرخی بەنزین دادەڕێژێت.