قوباد تاڵەبانی: لیکۆڵینەوە دەکەین تا بزانن ئه‌نجامده‌ری ئەم هێرشانەی كۆرمۆر کێن و لە کوێوە دەکرێن

"خەڵكی كوردستان ‌و ئەو كۆمپانیایانەی لێرە كاردەكەن، ئیرادەیان زۆر بەهێزترە لەوەی بە دوو سێ ساروخ بڕوخێن"
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هه‌ولێر:

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خەڵكی كوردستان ‌و ئەو كۆمپانیایانەی لێرە كاردەكەن، ئیرادەیان زۆر بەهێزترە لەوەی بە دوو سێ ساروخ بڕوخێن.

قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەوان لیکۆڵینەوە دەکەن سەبارەت بەوەی بزانن ئه‌نجامده‌ری ئەم هێرشانە کێن و لە کوێوە دەکرێن، دواتر پەیامی خۆیان دەبێت.

هاوكات جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ كۆمفرانسه‌ رۆژنامه‌نییه‌كه‌ باسی له‌ دۆخی ته‌ندروستی سلێمانی و كرد و روونیكرده‌وه‌، "پڕۆژەی درێژمەودا بۆ پاککردنەوەی ئاو لە سلێمانی، پێویستی بەوەیە وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی پیس دابنێین، ئەم پڕۆژەیەش پێویستی بە حکومەت و کەرەتی تایبەتە".