قوباد تاڵەبانی: پێویستە وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی پیس بۆ سلێمانی دابنرێت

"ئێمە پشتگیری بەهێزکردنی کەرتی تایبەت دەکەین"
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ پاککردنەوە ئاوی سلێمانی پێویستە وێستگەی پاککردنەوەی ئاو دابنرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایگەیاند: "پڕۆژەی درێژمەودا بۆ پاککردنەوەی ئاو لە سلێمانی، پێویستی بەوەیە وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی پیس دابنێین، ئەم پڕۆژەیەش پێویستی بە حکومەت و کەرەتی تایبەتە".

سەبارەت بە دۆخی تەندروستی سلێمانی و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا، جێگری سەرۆکی حکومەت، گوتی: "نەخۆشیەکە لە هەموو کوردستان هەیە و کێشە لە هەموو نەخۆشخانەکان هەیە تەنها لە سلێمانی نییە، وەزارەتی تەندروستی بە گەڕم و گوڕییەوە لەسەر خەتە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی لەسەر خەتن، بۆ ئەوەی دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەکان لە نەخۆشخانەکان بەردەست بن".

هەر ئەمڕۆ و لەلایەکی دیکە قوباد تاڵەبانی، سەبارەت بە دۆزینەوەی هەلی کار و گرنگیدان بە کەرتی تایبەت، گوتی: "ئێمە پشتگیری بەهێزکردنی کەرتی تایبەت دەکەین تاوەکو ئەو گەنجانەی بە دوای هەلی کار دەگەڕێن بتوانن شوێن بۆ خۆیان بدۆزنەوە".