پۆلیسی هیندستان به‌دوای ژماره‌یه‌ك موسڵماندا ده‌گه‌ڕێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی هیندستان ئاشكرایانكرد، پۆلیسی ویلایه‌تی "ئه‌وتار برادش" به دوای ژماره‌یه‌ك موسڵمانه‌وه‌یه و ده‌یه‌وێت ده‌ستگیریان بكات و تۆمەتەکەشیان "هاندانی دوژمنكارانه له نێوان ئایینه جیاوازه‌كان"ی ناو هیندستانە.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاتێك ژماره‌یه‌ك موسڵمان له سووچێكی سه‌نته‌ره بازرگانییه‌كه خه‌ریكی نوێژكردنن، كه‌سێكیش له دواوه وێنه‌ی گرتوون، پۆلیسی ویلایه‌تی "ئه‌وتار برادش"یش بڕیاری داوه، به تۆمه‌تی هاندانی دوژمنكارانه له نێوان ئایینه جیاوازه‌كان ده‌ستگیریان بكات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی ویلایه‌تی "ئه‌وتار برادش" هاتووه: ئه‌و موسڵمانانه به نوێژكردنیان له شوێنێكی گشتی، زیان به بیروبڕواكانی دیكه ده‌گه‌یه‌نن و ركابه‌ری بڵاوده‌كه‌نه‌وه، بۆیه به فه‌رمی سكاڵایان له‌سه‌ر سه‌نته‌ره‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی تۆماركردووه.
له‌لای خۆیه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ره بازرگانییه‌كه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ره‌تیكردووه‌ته‌وه، كاره‌كه په‌یوه‌ندی به سه‌نته‌ره‌كه‌یانه‌وه هه‌بێت، ئه‌وانه‌شی نوێژیان كردووه، كارمه‌ندی ئه‌و سه‌نته‌ره نین، به‌ڵكو سه‌ردانیكه‌رانی سه‌نته‌ره‌كه‌یان بوون.
هه‌رچه‌نده سه‌نته‌ری بازرگانی لوئلوئه ره‌تیكرده‌وه، نوێژكردنه‌كه په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی "هیندوتڤا" له راگه‌یه‌ندراوێكدا به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ره‌خنه‌ی له خاوه‌نی سه‌نته‌ره بازرگانییه‌كه گرتووه و تۆمه‌تباری كردووه، خاوه‌نی ئه‌و سه‌نته‌ره موسڵمانه و ته‌نیا كه‌سانی موسڵمان له سه‌نته‌ره بازرگانییه‌كه‌ی داده‌مه‌زرێنێت.
هیندستان یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه، كه دژایه‌تیكردنی كه‌مایه‌تییه ئایینییه‌كان تێدا بڵاوه، به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر موسڵمانان، له رابردووش‌دا چه‌ندان جار كێشه له نێوان موسڵمان و هیندۆسه‌كان درووست بووه.
Long ago it was feared that Lulu Mall is related to a billionaire from Kerala and most of the employees in the mall are Muslim and belong to Kerala! By offering Namaz in public places, it is like defying the Govt ! @myogiadityanath Ji pic.twitter.com/Y5rT0YPd1A #LuluMallLucknow
— Raghvesh Narain Tripathi (@20Raghvesh) July 14, 2022