بن عه‌لى يه‌ڵدرم: سوپاسى نه‌وه‌كانى سه‌لاحه‌دينى ئه‌يوبى ده‌كه‌م
K24 – هه‌ولێر:
بن عه‌لى يه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا له وته‌يه‌كدا كه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى توركيا پێشكه‌شيكرد، سووپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌س و لايه‌نانه‌ى كرد پشتيوانى مانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تيان كرد.
بن عه‌لى يه‌ڵدرم، گوتيشى: سوپاسى رۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان به تورك و كورده‌وه ده‌كه‌م به تايبه‌تى نه‌وه‌كانى سه‌لاحه‌دينى ئه‌يوبى كه رۆڵيان هه‌بوو له شكستپێهێنانى كوده‌تا سه‌ربازييه‌كه.
روونيشيكرده‌وه، سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان به به‌رهه‌ڵستكارانيشه‌وه هه‌ڵوێستى نيشتيمانيانه‌يان هه‌بووه و له‌و كاته هه‌ستياره‌دا پشتيوانى ده‌وڵه‌ت بوون.