چۆن برینی شه‌هیدانی 1ـی شوبات سارێژ بكه‌ین؟
هیچ كاتێك وه‌ك ئێستا گه‌لی كوردستان رووبه‌رووی چه‌وسانه‌وه و موشه‌كباران و برسی كردن نه‌بووه، له ژێر پاساوی ناڕه‌وا هه‌ر رۆژه‌و بیانوویه‌ك به هه‌رێمی كوردستان ده‌گیرێت و ئامانجی لێی ته‌نیا پاشه‌كشه‌ی ئازادیی و دیموكراتیی و پێشكه‌وتنی كوردستانه، به‌شێك له‌و خه‌مه‌ی كه ئێمه هه‌مانه ئه‌وه‌یه كه هه‌رچی ده‌سكه‌وتمان هه‌یه به هۆی خوێنی شه‌هیدانه‌وه به‌ده‌ستمان هێناوه، نابێت بیانخه‌ینه مه‌ترسییه‌وه و دەبێت یەکڕیزبین و ئەو دوورییەی هەیە لە نێو پارتە سیاسیەکان نەهێڵرێت.
له ساڵڕۆژی كرده تیرۆرستیه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر له 1ـی شوباتی 2004 شتێك هه‌یه كه بیرمان بهێنێته‌وه ئەویش ئه‌وه‌یه كه دوژمنانی گه‌لی كوردستان و تیرۆریستان و نەیارانی کورد هیچ كاتێك ده‌ست ناپارێز‌ن له كوشتنی خه‌ڵكی كوردستان و جیاوازیش ناكه‌ن له‌وه‌ی سه‌ر به چ لایەنێکیت و لایه‌نگری كێیت؟، لای ئەوان گرنگ ئه‌وه‌یه رۆڵەی كورد بكوژرێت و بترسێنرێت له پێناوی ئه‌وه‌ی كه ده‌ست به‌رداری مافی ره‌وای خۆمان بین.
تاكه شتێك كه كه‌س و كاری قوربانیان ئارام دەکاتەوە ئه‌وه‌یه كه چۆن حزبه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان به‌بێ جیاوازی له سێبه‌ری ئارامی و ئاسایشی كوردستان ئه‌و یه‌كڕیزی و ته‌باییه بپارێزن و له یه‌ك سات و هەمان كاتدا هه‌ردوو لقی 2ی پارتی و مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی كرانه ئامانج، تیرۆرستان په‌یامان روونه و دیاری كراوه به‌س ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانی ئێمه‌یه كه هێشتا دوای 24 ساڵ له‌و رووداوه تێنه‌گه‌ین چیمان ده‌وێت بۆ به‌ده‌ستی خۆمان دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی دروست بكه‌ین، مێژوو سه‌لماندوویه‌تی هه‌ركاتێك یه‌كڕیزبین ده‌سكه‌وتی زیاترمان به‌ده‌ستهێناوه هه‌ركاتێكیش ناوماڵی كورد شپرزه و په‌رته‌وازه بووه، زیاتر زه‌ره‌رمان كردووه، ئه‌مڕۆ بینیمان چۆن بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید پێشڕه‌وی دزه‌یی، تاجه گوڵینه‌یان له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شەهیدانی كرده تیرۆرستییه‌كه‌ی 1ی شوبات دانا، به‌هه‌مان رووحییه‌ته‌وه ده‌بێت روانگه‌ی هه‌ر تاكێكی كوردستان ئه‌وه بێت، كه له ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه هاوشێوه‌ی هه‌ڵویستی ماڵی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی، تاجه گوڵینه بۆ شه‌هیدانی 1ی شوبات و شه‌هید پیشڕه‌و دزه‌یی و منداڵه ساواكه‌یی و هه‌موو شه‌هیدانی گه‌لی كوردستان دابنێت تا به‌و رۆحییه‌ته‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌و شه‌پۆله ببینه‌وه كه ده‌یانه‌وێت هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ریی لای تاكی كورد نه‌هێڵن.
كاره‌ساتی 1ی شوبات برینێكی سه‌خته ده‌بێت گه‌نج و لاوی كورد بزانن كوردستان كه به‌م قۆناغه‌ی ئێستا گه‌یشتووه، ده‌رئه‌نجامی رشتنی خوێنی سه‌دان هه‌زار رۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان بووه، به‌ئاسانی ئه‌م ده‌سكه‌وتانه به‌ده‌ستنه‌هاتوون، كوردستان موڵك و تاپۆكراوی هیچ حزب و لایه‌نێك نییه، هی خه‌ڵكی كوردستانه، به‌رگریكردن له‌خاك و نه‌ته‌وه و ئاڵای خۆمان ده‌بێت له‌ناو یه‌ك به یه‌كه‌ی تاكی كورد چه‌كه‌ره بكات و كار بكرێت له ئاستێكی باڵا و بەهەموومانەوە به‌ربگرین له‌و هه‌ژموونه‌ی كه دوژمنانی گه‌لی كوردستان به‌جۆره‌ها شێواز ده‌یانه‌وێت له ژێر پاساوی ناڕەوا سه‌رجه‌م به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ناوبه‌رن، پاراستنی ئەو ئەزموونە و حکومەتی هەرێم ئەرکی هەموو لایەنەکانە و بە تەنیا لە ئەستۆی یەکلایەن نییە و پێویستە هەمووان وەک خاوەن، لە هەموو بارودۆخێکدا هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بن و بیپارێزن لە پیلانی دوژمنان.
رۆحی بەرزەفڕی شەهیدانی یەکی شوبات و سەرجەم شەهیدانی کوردستان شاد بێت.