وه‌ڵامێكی تر بۆ به‌ره‌ی دژه سه‌ربه‌خۆیی.. كورد مشك نیه
سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆم، به‌داخه‌وه له‌كوردستاندا دوو به‌ره هه‌یه، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م دووبه‌ره‌یه دابه‌ش بوونه، سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆبوون و مانه‌وه له‌ژێرده‌سته‌ییدا. به‌ره‌ی سه‌ربه‌خۆخواز و به‌ره‌ی دژه سه‌ربه‌خۆیی.
به‌ره‌ی دژه سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه كه قسه‌وباس له‌سه‌ر ئه‌جێندای ریفراندۆم كرا، كه‌وتنه خۆ‌و به بیانووی جیاجیاوه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ئه‌دا كه ریفراندۆم نه‌كرێ و ده‌یان كۆسپی په‌یوه‌ست به ململانێی سیاسی ناوخۆی كوردستانیان ئه‌كرده دروشمی دژایه‌تیكردنی ریفراندۆم. ئه‌و ڕه‌وته به‌جۆرێك كه‌وته خۆ كه به ئاشكرا به‌ره‌ی نه‌خێریش ڕاگه‌یه‌ندراو له‌ناو حزبه‌كانی تریشدا باڵی دژه ریفراندۆم ده‌نگی خۆیان هه‌ڵبڕیبوو، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌یان تریبۆنی میدیایی و سۆسیال میدیاش كه‌وتبوونه‌گه‌ڕ، ڕه‌نگه ئه‌مه ده‌رهاوێشته‌یه‌كی دیموكراسی بێت، به‌ڵام هاوكات دیارده‌یه‌كی ئه‌نتی نه‌ته‌وه‌یی بو، ئه‌گه‌رچی خۆیان له‌پشتی زۆر ده‌سته‌واژه‌و بڕوبیانووی نه‌رمتر شاردبووه‌وه. میدیایه‌كی فراوان كه‌وتبووه‌كار بۆ دروستكردنی ڕایه‌كی گشتی دژه ڕیفراندۆم، كه به‌داخه‌وه هێندێ ڕووناكبیریش به پشت قایم بوون به هێندێ تێز و تیۆر هه‌مان بانگه‌شه‌یان ئه‌كرد و گه‌ره‌كیان بوو له‌دژایه‌تیكردنی ریفراندۆمدا تیۆریسازی بكه‌ن بۆ دژایه‌تیكردنی سه‌ربه‌خۆیی. به‌ڵام ڕیفراندۆم كرا‌و سه‌ركه‌وت و له‌سه‌رووی سه‌دا نه‌وه‌دی ده‌نگی ده‌نگده‌ران بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوو.
له‌دوای ریفراندۆمیشدا، به‌ره‌ی دژه سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر كۆڵیان نه‌دا، به‌به‌رده‌وامی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كه‌ن تا پرۆسه‌كه له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستاندا ناشرین بكه‌ن و له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ك مافێكی سروشتی و یاسایی گه‌له‌كه‌ی خۆیانی بناسێنن به پێچه‌وانه‌وه وه‌ك هه‌ڵه‌و له‌ڕێ دره‌چوون و شه‌رمه‌زاری ناودێری ئه‌كه‌ن، تا وای نیشان بده‌ن كه په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و مافه ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكی دیموكراتیانه‌ی وه‌ك ریفراندۆمیش بێت، به كارێكی هه‌ڵه‌و هه‌نگاوێكی ناشایسته بیده‌نه قه‌ڵه‌م و له‌به‌رچاوی ڕای گشتی كوردستانی بخه‌ن.
ئێستاش، كه له‌گه‌رمه‌ی هه‌ڵبژاردنێكداین، ئه‌و به‌ره‌یه ده‌ستبه‌رداری شاڵاوه‌كه‌یان نه‌بوون و مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك تابلۆیه‌كی ریكلامی هه‌ڵبژاردن به‌كارئه‌هێنن. من لای خۆمه‌وه قسه‌یه‌كم له‌سه‌ر ئه‌وه نیيه كه ئه‌وان مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیش بۆ خۆیان بكه‌نه ده‌سكه‌لای هه‌ڵبژاردن (ئه‌گه‌رچی ئه‌مه بۆ ئه‌وان خه‌وشێكی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسیشه)، به‌ڵام له‌و باره‌وه لای من له‌ئاست و به‌ئاراسته‌یه‌كی تردا پرسیاری ئه‌وه دروست ئه‌كا، كه بۆچی له‌كاتێكدا ئه‌وان به‌به‌رده‌وامی بانگه‌شه‌و شایلۆغانی شكستی ریفراندۆم ئه‌كه‌ن و ئه‌یانه‌وێ خه‌ڵكی كوردستان بێننه سه‌رئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ریفراندۆم شكستی هێناوه، كه‌چی به‌رۆكی به‌رناده‌ن و به‌رده‌وام قسه‌ی له‌دژ ئه‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ش له‌لایه‌نگرانی ئه‌كه‌ن؟ ئه‌م پرسیاره‌شم ڕوو له‌ده‌مڕاسته‌كانی ئه‌و به‌ره‌یه‌یه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م نووسینه‌مدا زۆر مه‌به‌ستمه، بانگێشتكردنی به‌ره‌كه‌ی تره، واتا به‌ره‌ی سه‌ربه‌خۆیی خواز و لێیان ئه‌پرسم، ئه‌رێ به‌ره‌كه‌ی تر چی تێداهێشتۆته‌وه له‌دژایه‌تیكردنی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، تا ئێمه‌مانان به‌رگریكردنمان له‌سه‌ربه‌خۆیی به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ستراتیژه مه‌زنه نه‌بێ؟ جارێكی كه‌ش له‌نوسینێكی تردا نووسیبووم كه ئه‌بێ ئێمه خاوه‌نداریه‌تی له‌ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ین، ئێستاش ئه‌ڵێم با ئیتر بكه‌وینه خۆمان و نه‌هێڵین به‌ره‌ی دژی سه‌ربه‌خۆیی تارماییه‌كانی ئیندیماج له‌گه‌ڵ عیراق و یاده‌وه‌ریه تاڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و سه‌دان كاره‌ساتی تر، بۆ خه‌ڵكی كوردستان كه خۆی گیرۆده‌ی كێشه ئابوووریه‌كان و بێ ئومێد بوونه له‌ئاینده‌ی خۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا، وه‌ك خه‌ونی ڕه‌نگاڵه‌یی ده‌رخواردی ڕای گشتی بده‌ن. من ئه‌زانم و وه‌ك هه‌مووتان ئه‌و ڕاستیيه ئه‌زانم، كه ئه‌و ملیۆنانه‌ی خه‌ڵك ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی دا، هێشتاش لایه‌نگر و په‌رۆشی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن و ده‌ستیان له‌و ئومێد‌و هیوایه به‌رنه‌داوه، كه پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ یه‌كه‌مجار له‌نزیك به‌سه‌ده‌یه‌ك خوڵقاندوویه‌تی و ئاماده‌ن جارێكی تر و بگره پتریش ده‌نگ به‌سه‌ربه‌خۆیی بده‌نه‌وه. له‌ناو ئه‌و حه‌شامه‌ته زۆره‌ی سه‌ربه‌خۆخوازان سه‌دان و هه‌زاران نووسه‌رو شاعیر و چیرۆك نووس و هونه‌رمه‌ند و گۆرانی بێژوو موزیك ژه‌ن و سه‌دان ئه‌كادیمی و نووسه‌ری پسپۆڕ‌و میدیاكار هه‌ن ده‌یان ناوه‌ندی میدیایی هه‌ن، كه ئه‌توانن له‌به‌رامبه‌ر هێڕشی شوومی دژبه‌رانی سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆم بوه‌ستنه‌وه.
ئه‌وه‌ش ئه‌زانم و ئه‌زموونی خۆشمم هه‌یه كه ئیرهابێكی فیكری و بگره به‌دئه‌خلاقیه‌ك له‌هێندێ ناوه‌ندی سۆسیال میدیای دنه‌دراو وئه‌ڵقه له‌گوێ و وابه‌سته، یان ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی پڕكراون به ڕق وكینه و ناوزڕاندن و جوێن به‌شینه‌وه، ترسێكی لای چالاكوانانی به‌ره‌ی سه‌ربه‌خۆیی دروستكردووه.
ئه‌و ڕه‌وشه چه‌نده به‌شینه‌وه‌ی جنێو و بوختانه ده‌هێنده به‌شینه‌وه‌ی ترسه، تا به‌هۆی ئه‌و ترسه‌وه مه‌یدانه‌كه بۆ ئه‌وان چۆڵ بكرێ. به‌ره‌ی دژ، كاردانه‌وه‌ی به‌غداو ئێران و توركیا و بگره ئه‌وانی تریشیان له‌به‌رامبه‌ر ڕیفراندۆم كردۆته فاكته‌رو، گه‌ره‌كیانه به‌غدامان لێ بكه‌نه فس فس پاڵه‌وان و دواجار چۆكمان پێ دابده‌ن و ئیراده‌مان به‌ته‌واوی لێ زه‌وت بكه‌ن و ئه‌وه‌نده بمان ترسێنن، كه پێمان وابێ ئێمه ئیتر هیچ ده‌سه‌ڵاتێكمان به‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆمانه‌وه نیيه و خۆشمان بێ و ترشمان بێ هه‌ر ئه‌بێ چاومان له شێره‌كه‌ی به‌غدا بێ، كه مه‌به‌ستم حكومه‌تێك نیيه به ته‌نیا نه‌ئه‌وانه‌ی سه‌دساڵی ڕابردوو و نه‌ئه‌وانه‌ی چه‌ندساڵی داهاتووش، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ده‌وڵه‌تی عیراقه، كه كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ خودی ده‌وڵه‌ته‌كه دایه نه‌ك فلانه سه‌رۆك و فلانه فراكسیۆنی په‌رله‌مان و نه‌ك فلانه پێكهاته‌ی عیراق (له كتێبێكمدا كه له‌م یه‌ك دوو هه‌فته‌یه ئه‌چێته ژێر چاپ و به‌ناونیشانی _ هه‌ڵاتن له‌سه‌ربه‌خۆیی – ه ووردتر له‌سه‌ر ئه‌و تیۆریه دواوم كه ئایا ئێمه كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تیمان له‌گه‌ڵ سیاساتی فڵانه حكومه‌ت و فڵانه سه‌رۆك وه‌زیرانه یان له‌گه‌ڵ دیارده‌یه‌كی تری جوگرافیای سیاسیيه كه ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی عیراقه؟).
به‌ره‌ی دژی سه‌ربه‌خۆیی، گه‌ره‌كیه‌تی كورد له‌ئاستی ڕای گشتی و بگره له‌ئاستی ده‌سته‌بژێری سیاسی و ڕووناكبیریش به‌و ئه‌ندازه‌یه بترسێنێ تا له‌په‌لوپۆی بخا‌و له‌ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی دایبماڵێ و به‌پێچه‌وانه‌وه ئیراده‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی له‌لا قه‌به‌و زه‌به‌للاح و جێگیر بكا. كه ئه‌م دێڕه‌م بۆكۆتایی وتاره‌كه‌م هه‌ڵبژارد له‌پڕ قسه‌یه‌كی لێنینم بیر كه‌وته‌وه، كه له‌ڕاستیدا په‌ندێكه‌و نازانم ئه‌سڵه‌كه‌ی هی ڕووسه‌كانه یاخۆ هی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تره. لێنین له‌كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا له‌باره‌ی مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كانه‌وه له1914دا وه‌ڵامی ئه‌و ترسه‌ی ڕۆزا لۆكسه‌مبورگ ئه‌داته‌وه له‌مه‌ڕ مافی چاره‌نووسه‌وه هه‌یه‌تی و ئه‌ڵێ: (له‌چاوی مشكدا هیچ گیانه‌وه‌رێك له‌پشیله به‌هێزتر نیه) ئایا به‌ره‌ی دژه سه‌ربه‌خۆیی گه‌ره‌كیه‌تی كورد له ده‌ره‌وه‌ی خۆیی و له‌ناوه‌وه‌ی خۆشی‌دا ئه‌وه‌نده بترسێنرێ تا خۆی وه‌ك مشك ببینێ و نه‌یاره‌كانیشی وه‌ك پشیله؟
23 ئه‌پرێلی 2018
هه‌ولێر