ئه‌م پیاوه، شه‌هامه‌ته‌كه‌ی سه‌دامیشی نییه!
كورد هيچ رۆڵێكى له عێراقدا نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر پۆستى سه‌رۆككۆمار راده‌ست بكاته‌وه ياخود لێى بسه‌نرێته‌وه، ئه‌وا به‌ته‌واوه‌تى ئه‌م وڵاته ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكى عه‌ره‌بى مه‌زهه‌بى، تا ئێستاش كه پۆستی سه‌رۆككۆماریان لێ نه‌سه‌ندووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه بووه كه ئه‌م ره‌نگه به ده‌وڵه‌ته‌كه‌یانه‌وه نه‌بینرێت!
عه‌ره‌به‌كان له‌نێو خۆیاندا ره‌حم به مافه‌كانی یه‌كدی ناكه‌ن، تا وه‌ختێك سوننه‌كان له‌سه‌ر حوكم بوون، شیعه‌كانیان تارومار ده‌كرد، ئه‌مڕۆش كه شیعه‌كان حاكمن، كه‌متر له‌وه‌یان به سوننه‌كان نه‌كردووه كه سوننه به‌وانی كرد، ئه‌م مێنته‌ڵێتییه عه‌ره‌بییه خێڵه‌كییه عێراقییه، هیچ به‌هایه‌كی بۆ مرۆڤ بوون و یه‌كدی قه‌بووڵ كردن و دیموكراسی و پێكه‌وه ژیان نه‌هێشتووه‌ته‌وه، كورده‌كان هێشتا له‌وه تێنه‌گه‌شتوون كه حه‌ریفی ئه‌وان دوو تایه‌فه‌ی به‌ره‌به‌رین كه پێش له ١٤٠٠ساڵ پێكه‌وه نه‌سازاون و ئه‌وان ئاماده‌یی قه‌بوڵكردنی خۆیانیان نییه و ددان به مافه‌كانی هاوزمانه‌كانی خۆیاندا نانێن، چ جای ئه‌وه‌ی كه كوردیان قه‌بوڵ بێت، كه زمان و جوگرافیا وفه‌هم و فه‌رهه‌نگیشی له‌وان جودایه!
ئێستا، هیچ پایه و پێگه و جومگه‌یه‌كی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تی عێراق، به فه‌رمانی كورد و رۆڵی كورده‌وه به‌ڕێوه ناچێت، كورد ته‌نیا وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی جوانكاری له‌به‌غدایه، ئێستا كورد له‌به‌غدا، رێك وه‌ك مراوییه‌ك وایه له‌نێو هه‌زار قازدا و به زه‌حمه‌ت ده‌بینرێت! ئه‌و چه‌ند وه‌زیر و مودیرعام و عه‌میل و عومه‌لایه‌ش كه له‌به‌غدان، فه‌یسبووكه‌كه‌یان لێ بسێنه‌ره‌وه هیچ كوردێك نایان بینێته‌وه و نازانن كه هه‌ن!
په‌رله‌مانتاره‌كانیش، هه‌ندێكیان ده‌قیق وه‌ك نوێنه‌ری به‌غدان له هه‌رێم، نه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێم له‌به‌غداد، به‌عه‌ره‌بی دژ به‌مافه‌كانی كورد بۆ كه‌ناڵه‌كانی ماليكی قسه ده‌كه‌ن و به‌كوردیش له‌فه‌یسبووكه‌وه فه‌لسه‌فه بۆخۆمان لێ ده‌ده‌ن!
كورد هه‌تا ئێستا له‌م فه‌رهه‌نگه عه‌ره‌بییه خێڵه‌كییه تێنه‌گه‌شتووه، واده‌زانێت ئه‌وه‌ی كه به‌شۆڕش له به‌غدای بۆ وه‌رنه‌گیرا، به دیالۆگ و دان به‌خۆداگرتن بۆی وه‌رده‌گیرێت! هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی كورد كه حكومه‌تی ئێستای عێراق له كوردی زه‌وت كردووه، هه‌مان ئه‌و ماف و خواستانه‌ن، كه سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له ئێستا شاه نشینییه‌كه‌ی فه‌یسه‌ڵ زه‌وتی كردبوو! عه‌بدولكه‌ریم قاسم هه‌ر هێنده‌ی له كورد گرتبووه‌وه كه مالكی گرتییه‌وه، سه‌دام هه‌ر هێنده‌ی له‌كورد زه‌وت كردبوو كه عه‌بادی زه‌وتی كردووه، هه‌موو شۆڕشه‌كانی كورد له‌سه‌ر پێشێل كردنی ئه‌و بڕه مافانه سه‌ریان هه‌ڵدا كه ئێستا عه‌بادی پێشێلیان ده‌كا.
كورد ده‌بێت ئه‌وه بزانێت، هیچ ئاینده‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌غداد نییه و به‌غداش هه‌ر به‌غداكه‌ی سه‌رده‌می سوڵتان و سه‌رده‌می فه‌یسه‌ڵ و سه‌رده‌می قاسم و سه‌رده‌می سه‌دامه! سه‌دام هه‌رچی چه‌كی له روسیا كڕی به‌سه‌ر كورده‌وه تاقی كرده‌وه، نوێترین شه‌ڕی رژێمه‌كه‌ی عه‌بادیشمان بینی كه ئه‌برامزه‌كانی نارده سه‌ر كورد، ئه‌م رژێمه كه له هه‌ر شه‌ڕێك بێته‌وه، شه‌ڕی دووه‌می له‌گه‌ڵ كورده، چ ئومێدێكی لێ به‌د‌ی ناكرێت!
تاكو ساڵی ٢٠١٧ ئه‌وه‌ی رژێمی عه‌بادی له رژێمی سه‌دام جیا ده‌كرده‌وه، ته‌نیا له‌شكركێشی بوو، رژێمه‌كه‌ی عه‌بادی له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧شدا، به‌ربه‌ری تر له‌وه‌ی سه‌دام، هۆڤانی تر له تابوری عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، هێرشی كرده سه‌ر دوزخورماتوو و كه‌ركوك و شه‌نگال و مه‌خمور و به‌شێك له خه‌ڵكه‌كه‌ی تارومار كرد و به‌شێكی تریشی ئاواره و په‌راگه‌نده كرد و رووی سه‌دامی سپی كرده‌وه و به حه‌وت ئاو تاوانه‌كانی به‌عسی ده‌رحه‌ق به كورد شۆرده‌وه!
راستی، سه‌دام كه هێرشی ده‌كرده سه‌ر شار و شارۆچكه و گونده‌كانی كوردستان و داگیری ده‌كرد، ده‌ستبه‌جێ حكومه‌تێكی نیزامی و كارگێڕی ماقوڵی تیا داده‌مه‌زراند( جا با به دڵی كوردیش نه‌بووبێت!) و هه‌ر كه‌سێكیشی بكوشتایه، هه‌ر كه‌سێكیشی بگرتایه، به‌پێی یاسا و پره‌نسیپه‌كانی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، به‌ڵام رژێمه‌كه‌ی عه‌بادی، ره‌وه ئاژه‌ڵێكی دڕنده‌ی مه‌زهه‌بی ناردووه‌ته سه‌ر شاره‌كانی كوردستان و ماشێنی تیرۆر و تۆقاندن و رفاندن و سوتاندنی دژ به كورد خستووه‌ته كار و ئه‌وه‌ی ده‌یگرێت و ئه‌وه‌ی ده‌یكوژێت، به پێی یاساكانی دارستان و پره‌نسیپه‌كانی خێڵه به‌ربه‌رییه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقه و هه‌تا ئێستاش سایه‌ی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و نیزام به هیچ یه‌كێك له‌و ناوچه كوردستانییه داگیركراوانه‌وه نابینرێت!
سه‌دام كه گونده‌كانی كودستانی كاول ده‌كرد، له‌جێگه‌ی تر كه‌مپی زۆره‌ملێی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی دروست ده‌كرده‌وه، به‌ڵام رژێمه‌كه‌ی عه‌بادی وچه‌ته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ماڵه كورده‌كانیان سوتاند و سامانه‌كه‌یانیان تاڵان كرد و خه‌ڵكه‌كه‌شیان ئاواره و په‌راكه‌نده كردووه و لێشیان ناپرسنه‌وه، جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیریش بێشه‌رمانه باس له عێراقی بوونی ئه‌م ماڵ سوتاوانه ده‌كات، به‌قه‌ولی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی: چه‌رمی رووی هێنده قایمه شمشێری میسری نایبرێ!
ئێستا به‌غداد هه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌دامه، نه مافه‌كانی كورد ده‌دات و نه‌به‌نیازیشه كورد وه‌ك هاوڵاتی پله‌یه‌كی عێراق قبوڵ بكات! ده‌ستووریش وه‌ك داڕشته‌یه‌كی له‌پێكراو و پێشێلكراو كه به‌شێكی كه‌م له مافه‌كانی كوردی تیا جێگیر كراوه، تا ئه‌و شوێنه ده‌هێنرێته‌وه به‌ر باس كه كوردی پێ زه‌لیل بكرێت و سایه‌ی به‌ربه‌رێتی عه‌ره‌بی به‌سه‌ر كورددا زاڵ پێ بكرێت!
پێ ده‌چێت له دوایین وێستگه‌دا، كورد له‌ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی حكومه‌تی عێراق بكشێته‌وه، به‌دوایدا ته‌واوی په‌رله‌مانتاره‌كانی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق بكشێنه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه ره‌نگه له‌ساڵی ئاینده‌دا، ئه‌گه‌ر به‌غدای مه‌زهه‌بی سوربێت له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی، نیشانه‌كانی ده‌ركه‌ون! به‌ڵام پێناچێت له‌سه‌ره‌تاوه ببێته كارتێكی گوشار به‌سه‌ر عێراقه‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه كشانه‌وه‌ی كورد له به‌غدا، سه‌ره‌تای هێنانه‌وه به‌رباسی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمی لێ بكه‌وێته‌وه، من وای ده‌بینم كورد خۆی به ئه‌نقه‌ست هیچ گوشارێك له به‌غداد ناكات تا له‌گه‌ڵیا رێبكه‌وێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك سیناریۆیه‌ك ده‌بینم كه به‌غدا بخرێته چوارچێوه‌ی ئه‌و پێناسه‌یه‌وه كه مافه‌كانی كورد نادات و ئه‌و شه‌رعییه‌ته بۆ كورد بگه‌ڕێته‌وه كه لێی جیا بێته‌وه! پێده‌چێت له‌پڕیش به‌غدایه‌كی فریشته ببینرێت و به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌موو مافه‌كانی كورد یاخود زۆربه‌یان جێبه‌جێ بكات، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم له‌لایه‌ن كورده‌وه نه‌یه‌ته‌وه به‌ر باس!