له‌شكری عروبه، بشفڕێ بۆ كورد بێگانه‌یه!
كورده‌كان پێیان خۆشه، له‌وپه‌ڕی كیشوه‌ره‌كانی دونیاوه، سوپایه‌ك بێت و كه‌ركوك به‌ڕێوه به‌رێت، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی و له‌شكری عروبه له‌و ناوچانه ده‌ربكرێن، ناكۆكی نێوان كورد و ئه‌م سوپا عه‌ره‌بییه، پێش ئه‌وه‌ی ململانێیه‌كی سیاسی بێت، ناكۆكییه‌كی ده‌روونی و دیرۆكییه، كورد به بینینی سوپا و چه‌كداری عه‌ره‌ب، هه‌ست به نائارامی و داگیركاری و پێشێلكاری ده‌كات، سوپای عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌د ساڵی ڕابردوودا جگه له تاڵانكاری و وێرانكاری، هیچیان بۆ كورد پێ نه‌بووه، گه‌وره‌ترین تاڵانكاری مێژووی مرۆڤایه‌تی كه سوپایه‌ك ئه‌نجامی دابێت، ده‌رحه‌ق به كورده‌كان بووه و سوپای عه‌ره‌بی عێراق له‌ژێر ناوی ئه‌نفالدا ئه‌نجامی داوه!
من ده‌زانم هه‌موو كوردێك ئه‌نفالی بیستووه، به‌ڵام به‌مانا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی، بریتی بوو له گه‌وره‌ترین دزی و تاڵانی سوپایه‌كی عه‌ره‌بی، سه‌رباری هه‌موو هۆڤانی و دڕاندایه‌تییه‌كه‌ی ده‌رحه‌ق به نه‌ته‌وه‌یه‌ك. ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی ١٢ هه‌زار كیلۆمه‌تر له كوردستانه‌وه دووره، كه‌چی سه‌ربازه‌كه‌یبه‌لای كورده‌وه ڕزگاركه‌ره و سه‌ربازه عه‌ره‌به‌كه‌ی عێراقیش كه دراوسێیه‌تی، دینیان هه‌مان دینه و مێژوویان هه‌مان مێژووه،لای كورد دوژمن و داگیركاره!
به درێژایی مێژووی كورددا بڕۆره خواره‌وه، هه‌رچی سوپایه‌ك كه هاتبێته وڵاتی كورده‌وه پێشوازی كراوه و به ڕزگاركه‌ر بینراوه، ته‌نیا سوپای عه‌ره‌بی وه‌ك سوپایه‌كی دوژمن و نه‌یار و نه‌ساز به خاك و ئاوی كورد بینراوه! بۆ كورده‌كان له ڕابردووی نزیكیشدا،هیچ سوپایه‌ك به ئه‌ندازه‌ی سوپای عه‌ره‌ب و به‌تایبه‌تیش سوپای عێراقی دوژمن نه‌بووه، كه له ساڵی ٢٠٠٣شداسه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام هاتنه عێڕاق، له به‌غداد و شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێڕاق، عه‌ره‌به‌كان بۆمبیان به ماشێنه‌كانیاندا ده‌ته‌قانده‌وه، به‌ڵام له كوردستان به گوڵ پێشوازی ده‌كران، دواتر سه‌ربازه‌كانیكۆریای باشوریش هاتنه هه‌ولێر و به‌زوویی بوونه دۆستی كورد و هۆگری یه‌ك بوون، كاتێك ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له عێڕاق ده‌رچوون، له‌هه‌موو شاره‌كانی عێڕاق ئاهه‌نگی خۆشحاڵی سازكرا، ته‌نیا له‌كوردستان كورد دڵ ته‌نگ بوون به گه‌ڕانه‌وه‌یان!كورده‌كان له ٢٠١١ داوایان له ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرد هه‌ر لانیكه‌م چه‌ند لیوایه‌كی سه‌ربازه‌كانیان له وڵاته‌كه‌یاندا بهێڵنه‌وه و له هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌شكری عروبه بیانپارێزن!
بۆ كورده‌كان، هه‌موو سوپایه‌كی ئه‌م جیهانه فریادڕه‌س و ڕزگاركه‌ره،ته‌نیا سوپای عێراق نه‌بێت كه كورد به چاوی دوژمن و دڕنده‌وه له‌م له‌شكری عروبه‌یه ده‌ڕوانن، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ٢٠٠٣ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عێراق، له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆیان وه‌ك داگیركه‌ر ناساند، كه‌چی كورد هه‌ر به داگیركه‌ر ناوی نه‌بردن، ئێستاش ڕوخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن لای كورده‌كان، هه‌ر به ڕۆژی ڕزگاركردنی عێراق ناوده‌برێت. داگیركه‌ر لای كوردی باشوور، ته‌نیا له‌شكری عه‌ره‌ب و خێڵه به‌ده‌وییه‌كانی بیابانه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان به‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو سته‌م و كوشتار و وێرانكارییه‌یه كه ئه‌م سوپا خێڵه‌كییه به‌درێژایی دروستبوونه‌كه‌ی به‌سه‌ریدا هێناون!
ساڵی ١٩٢١ سوپای عێراق پێكده‌هێنرێت، یه‌كه‌م ئه‌زمونی جه‌نگیی ئه‌م سوپایه هه‌ڵكوتانه سه‌ر كوردستان بوو، ئێستاش به هه‌ر شاخ و دۆڵ و ده‌وارێكی كورده‌وه، گولله تۆپ و پارچه‌ی چه‌ك و پاشماوه‌ی سه‌ربازیی ئه‌م سوپاتاڵانچی و داگیركاره‌ی عه‌ره‌ب ده‌بینرێت، عێراق له ڕۆژی ڕاگه‌یاندنییه‌وه هه‌تا ئێستا، هیچ ڕژێمێكی نه‌بووه سوپاكه‌ی نه‌كردبێت به گژ كورددا، هێشتاش هه‌زاران گوندی وێڕانكراوی ده‌ستی ئه‌م سوپایه له كوردستان به كاولی ماونه‌ته‌وه و ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌م مێژووه‌ش له خوێن و باروت و كوشتار و كاولكاری، وای كردووه كه سوپای نیپاڵ و ئۆگه‌ندا و مۆزه‌مبیقیش بۆ كورد تامی دۆست بدات و ته‌نیا سوپای عێراقی دوژمن و بێگانه بێت، من دڵنیام كورد ئاماده‌یه قه‌بووڵی بكات له ته‌نزانیا و كۆنگۆی دیموكراته‌وه سوپا بێت و كه‌ركوك به‌ڕێوه به‌رێت، به‌و مه‌رجه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای خێڵه‌كی عه‌ره‌بی ده‌ربكرێن!
سه‌رباز و سوپا له عێراقدا بوونه‌ته سیمبولی سته‌م و زۆرداری، نه‌ك ده‌ستوور، ئایه‌ته‌كانی قورئان گره‌نتی ئه‌م له‌شكره‌ی عروبه بكات، هه‌ركه ده‌رفه‌تیان بۆ ڕه‌خسا ده‌بنه‌وه به سوپا زۆرداره‌كه‌ی پێشوو، ئه‌مان خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌ندن له ململانێ و خوێن، درێژترین شه‌ڕی مێژووی مرۆڤایه‌تی كه ڕیشه‌ی بۆ ڕۆژگاری پاش كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه، هێشتا له عێراقدا به‌ڕێوه ده‌چێت و كۆتایی پێ نه‌هاتووه، سته‌م له‌عێراقدا ڕیشه‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌ش پاڵپشتی هه‌موو ئه‌و ناكۆكییه دیرۆكییه ده‌كات كه بووته فه‌رهه‌نگی ململانێی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌ب هه‌م له‌گه‌ڵ خۆیان و هه‌میش له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانیان!
نابێت ئه‌مه به‌سه‌ر كورددا تێپه‌ڕێت، ده‌بێت كورد دنیای لێ جاڕ بدات، وڵاتێك كه ١٤٠٠ ساڵه كێشه‌ی معاویه و عه‌لی به هه‌ڵپه‌سێردراوی هێشتووه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ری نه‌كردووه، كێ گره‌نتی ئه‌وه ده‌كات كه كێشه‌ی سه‌د ساڵه‌ی كوردی پێ چاره‌سه‌ر بكرێت؟ چۆن كێشه‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات؟ چۆن كێشه‌ی بوجه و ئاڵا و شكۆ و زمان و ئیمانی نێوان كورد و عه‌ره‌ب كۆتایی پێ دێنێت؟ له یاسای جه‌نگیشدا، په‌لامار و داگیركاری بنه‌مای هه‌یه، ده‌ی ئه‌م سوپا عه‌ره‌بییه خێڵه‌كییه، كه میراتی هه‌زار و چوارسه‌د جه‌نگ و هه‌زار و چوارسه‌د خوێن و هه‌زار و چوارسه‌د ململانێیه، نه یاسای جه‌نگ و نه هی ئاشتیش له‌به‌رچاو ناگرێت، ئه‌و هه‌ركات ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت، ماڵه‌كانی كورد ده‌سووتێنێت و قوتابخانه‌كانی ده‌كات به باره‌گای سه‌ربازی و سه‌دان هه‌زار خێزانی هه‌ژاریش ئاواره ده‌كات، جه‌نگی سوپای عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك ئاوا ده‌ست پێ ده‌كات، ماڵه‌كان بسووتێنه، منداڵه‌كان بكوژه و نێرینه‌كان قه‌تڵ و عام بكه و سامانه‌كانیشیان وه‌ك ده‌ستكه‌وتی جه‌نگ بماشه‌ره‌وه و دواتریش سه‌ربازه‌كانت له‌پێش چاوی كامێرا‌كان دوو په‌نجه‌یان وه‌ك نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌رز بكه‌نه‌وه. سوپای عێراق جیاوازی له سوپای هه‌رچی وڵاتی دونیایه، سوپایه‌كی تاڵانكه‌ره، ساڵی ١٩٩١ كه په‌لاماری كوه‌یتی هاوزمانی خۆیشیدا، به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو، هه‌ر خه‌ریكی دزی و تاڵانی بوو، هه‌رچی سامان و ماشێن و كه‌ره‌سته‌ی ئه‌و وڵاته‌یه گواستییه‌وه بۆ عێراق، پێشتریش له‌په‌لاماری شاره‌كانی ئێران‌دا هه‌ر وایان كرد، ئه‌م سوپایه‌ی ئێستاش هه‌ر هه‌مان جه‌نراڵ و جوندی و تاج و نه‌جمه‌ی ناو (القوات المسلحة العراقية)ن كه له هه‌ر شوێنێك بن كورد هه‌ست به ئاسوده‌یی ناكات، بۆیه بشفڕن بۆ كورد هه‌ر بێگانه‌ن!