ئه‌رێ نیسكێنه و نۆكاو نه‌بڕایه‌وه؟
ئێمه ڕه‌نگه ساڵانه كه‌شتییه‌ك به‌س چیلكه‌ی دانپاككه‌ره‌وه له چینه‌وه بهێنینه ئه‌م وڵاته‌وه، مه‌گه‌ر دروستكردنی ئه‌م چیلكه‌یه، قورسییه‌كه‌ی له چیدایه كه خۆمان نایكه‌ین؟ شاعیر ده‌یگوت: "له خه‌و هه‌ستن میلله‌تی كورد خه‌و زه‌ره‌رتانه، هه‌موو تاریخی عاله‌م شاهێدی فه‌زڵ و هونه‌رتانه"، چما میلله‌تێك چیلكه‌ی ددان پاككه‌ره‌وه‌ی پێ دروست نه‌كرێ، فه‌زڵ و هونه‌ره‌كه‌ی له كوێدایه؟
نووسین و قسه كردن تا شوێنێكت دێنێت، ئیتر له‌وه زیاترت نابات، ده‌ی پێ ناچێت هه‌رگیز مرۆڤایه‌تی به قه‌د خه‌ڵكی یۆنان بیریان كردبێته‌وه و له ژیان و له جیهان ڕامابن، ئێستاش به‌شێكی گه‌وره له ئه‌قڵ و ژیری مرۆڤایه‌تی، میراتی ئه‌وانه. وڵاتێك كه به لانكی فه‌لسه‌فه و ژیاری ناوی ده‌برێت، كه‌چی له پڕ قه‌یرانی ئابووریی پشتی شكاند و بوو به‌ژێر زیاتر له سێسه‌د ملیار یۆرۆ قه‌رزاری ئه‌وروپاییه‌كانی دراوسێیه‌وه!
كه‌واته بۆ ئێمه‌ی كوردیش هه‌ر فه‌لسه‌فه لێدان و ته‌فسیر و ته‌حلیلی ڕووداوه‌كان به‌س نییه، ده‌بێت شتێك چاك بكه‌ین كه زۆر له مێژه تێك چووه، ئه‌ویش خودی خۆمانه. به‌ڵێ ئێمه قسه زۆر ده‌كه‌ین و ئیش كه‌م ده‌كه‌ین، پێمان وایه هه‌موو شت به سیستمی حوكمڕان و به‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریشمانه‌وه خراپه، كه‌چی هیچ كات خۆمانمان پێ خراپ نییه.
ئێمه به‌ڕاستی هیچ نازانین، مێژوومان پڕه له هه‌ڵهاتن و ئاواره‌یی، ئه‌گه‌ر بۆ وڵاتی دووریش نه‌ڕۆشتبین، هه‌موومان هه‌ر یه‌كێك له وڵاته‌كانی دراوسێمان بینیوه، به‌ڵام هه‌رگیز هه‌وڵمان نه‌داوه خۆمان فێری شتێك بكه‌ین تا له ته‌نگانه‌دا پاره‌ی پێ په‌یدا بكه‌ین، هه‌میشه هێزی بازووه‌كانمان فرۆشتووه، بۆ هه‌ر شوێنێك چووبین هه‌ر كرێكاری و حه‌ماڵی و سه‌پانیمان كردووه.
هه‌رێمه‌كه‌مان پڕه له‌و ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكییانه‌ی كه هاتوون لێره به كاسبی كردن ده‌وڵه‌مه‌ند بن، كه‌چی ئێمه‌ش له بێكاریدا (ئه‌ڵبه‌ت پێم باش نییه بڵێم له بێ ئه‌قڵیدا) خه‌ریكه ده‌خنكێین. ئه‌وان هاتوون تا لێره ده‌وڵه‌مه‌ند بن و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت بچینه وڵاته‌كانی ئه‌وان تا له‌وێ ده‌وڵه‌مه‌ند بین. ئه‌وان ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌ی لای ئه‌مه له وڵاتی خۆیان كار بكه‌ن، هه‌رگیز ده‌وڵه‌مه‌ند نابن، چونكه ده‌بێت به‌شێكی زۆری داهاته‌كه‌یان وه‌كو باج بده‌نه حكومه‌ته‌كه‌یان! ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ی ئه‌وان له وڵاته‌كانیاندا كار بكه‌ین ده‌مرین له برسا!
به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌مان كه له (نه‌وه‌د و نۆی سه‌د شت)ی كوردستان ڕازی نین و قۆز و كه‌شخه ده‌سووڕێنه‌وه، خۆیان فێری شتێك ناكه‌ن و ده‌چنه ئه‌وروپا و له‌وێش یه‌كه‌م ئیش كه به خه‌یاڵیاندا دێت بیكه‌ن (غه‌سل) و ماشین شۆرییه. هه‌ر هاوڕێ و دۆستێكم به قاچاخ خۆی گه‌یاندبێته ئه‌وروپا، لێم پرسیوه چی ده‌كه‌یت؟ وتوویه‌تی له فڵانه غه‌سل ئیش ده‌كه‌م! بیرمه له گرانییه‌كه‌ی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانیشدا، زۆرینه‌ی كورد ده‌یوت ده‌چم بۆ ئێران بۆ كاری سێ‌و ڕنین، یان ده‌چووه به‌نده‌ر عه‌باس بۆ حه‌ماڵی! ده‌ی مه‌گه‌ر كه لێمان قه‌وما، هه‌ر ده‌بێت ئه‌م شتانه بزانین؟
ببینه، چێشتخانه‌ی سوورییه‌كان هه‌موو دنیای ته‌نیوه، شاورمه و تانتوونی توركه‌كان ئۆقیانووسه‌كانی بڕیوه، نیوه‌ی مرۆڤایه‌تی تامی قورمه‌سه‌بزی و فه‌سه‌نجونی ئێرانییه‌كانی كرد. ئه‌و هه‌موو سوورییه ئاواره بوون به دنیادا، به‌ڵام له هه‌ر گۆشه‌یه‌كیدا چێشتخانه‌یه‌كیان كردووه‌ته‌وه. ئه‌رێ له خۆت بپرسه؛ چه‌ند دوكانی فه‌لافلی حه‌له‌ب له هه‌ولێر هه‌یه؟ كوێی ئه‌م جیهانه خواردنی سوورییه‌كانی لێ نافرۆشرێت؟ ئێمه‌ش حه‌فتا ساڵه هه‌ر نیسكێنه و نۆكاو ئه‌فرۆشین و داهێنانێكمان له خۆراكێكدا نه‌كرد تا پێوه‌ی به‌نێوبانگ بین! ئه‌گه‌ر نازانین ئایپاد دروست بكه‌ین، ئێ بۆ شیرینییه‌ك، خۆراكێك، یان ڕه‌فتارێكمان ناكه‌ینه براند و به جیهانی ناناسێنین؟
له هه‌ر دوكانێكی سلێمانی و هه‌ولێردا، كه خاوه‌نه كورده‌كه‌ی گێژ و سه‌راسیمه نازانێت چی تیا بفرۆشێت و چۆن كاری تیا بكات، توركێك بازاڕێكی گه‌رمی (دۆنه‌ر و گزڵمه و بوره‌ك و كوزو ته‌ندیر)ی تیا ده‌كاته‌وه. یانی بۆ ئێمه جیهان ئیشی تیا نییه و بۆ ئه‌وانیش جێگه‌ی تیا نییه.