حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا پاسپۆرتی ناوێت!
له‌سه‌ر زه‌وی، نزیكه‌ی چل و دوو هه‌زار فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، كه‌چی ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه له هیچ یه‌كێكیانه‌وه وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی و شكۆمه‌ند تێپه‌ڕێت. پاسپۆرته‌كه‌ی (ئه‌گه‌ر هه‌یبێت!) جگه له ڤیزای ئێران (ئه‌ویش به دزییه‌وه!) ڤیزای هیچ وڵاتێكی تری پێوه نییه، چونكه جگه له كوخه‌كه‌ی خۆی له بن زه‌ویدا، هیچ وڵاتێكی تر ڤیزا و ڕێگه‌ی پێ نادات پێ بخاته سه‌ر خاكه‌كه‌ی.
نوێنه‌ر و هاوفكره‌كانی خۆی بۆ هه‌ر وڵاتێك ناردبێت، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێكده‌رانه‌ی تێدا خوڵقاندووه. له هه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی دنیادا ببینرێت، ده‌ستگیر ده‌كرێت. كه‌للـه‌سه‌ری بۆ هه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی جیهانی به‌ریت، به ملیۆنان دۆلار خه‌ڵاتت ده‌كه‌ن.
بیست ساڵه خه‌ڵك ده‌یناسێت، حه‌ڤده ساڵیان وه‌ك تیرۆریستێك ناوی ده‌به‌ن. هه‌رچی فڕۆكه و ڕاداری وڵاتانی دوور و ده‌وروبه‌ره، به دوایدا ده‌گه‌ڕێن. له هه‌ر شوێنێك سه‌ر ده‌ربێنێت، ڕه‌نگه مووشه‌كێك بیپێكێت و له كۆڵ مرۆڤایه‌تی، یان لانیكه‌م له كۆڵ لوبنانییه‌كانی بكاته‌وه.
له‌وپه‌ڕی كیشوه‌ره دووره‌كانه‌وه تا ئه‌مپه‌ڕی وڵاته بچووكه‌كانی خۆرهه‌ڵات، بێزراوه و كه‌س ڕووی ناداتێ. ته‌نانه‌ت له جه‌زیره بچكۆله‌كانی ئۆقیانووس، تا ئه‌مپه‌ڕی ئاوه گه‌رمه‌كانی كه‌نداو، وه‌ك تیرۆریستێكی مه‌ترسیدار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. له پاراگوای له لیستی تیرۆردایه، ته‌نانه‌ت له به‌حره‌ینی هاوزمانیشی هه‌ر له لیستی تیرۆردایه. له سعودییه كه دڵی موسوڵمانانی جیهانه، ڕێگه‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ی رییاكارانه‌شی پێ نادرێت. ئه‌و ته‌نانه‌ت له ترسی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ناوێرێت و جه‌ساره‌ت ناكات به ئاشكرا سه‌ردانی مه‌زاره پیرۆزه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاش بكات. ئه‌و هه‌رگیز ئه‌رجه‌نتینی نه‌بینیوه، كه‌چی له‌وێش خۆی و ڕێكخراوه‌كه‌ی له لیستی تیرۆردان. پارله‌مانی ئه‌ڵمانیا به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕق و ئایدۆلۆژیای په‌ڕگیرانه، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی خۆی و ڕێكخراوه‌كه‌ی داوه. ساڵی ڕابردوو (هۆجۆ كارڤاخال) سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری فه‌نزوێلا، ئاشكرای كرد كه له وڵاته‌كه‌یدا، حیزبوڵڵا بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌كات. ئه‌و داوای قه‌ده‌غه‌كردن و ده‌ركردنیانی كرد. هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه مه‌ترسی ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند كه "وڵاته‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی گه‌مارۆی ئابووری ئه‌مه‌ریكا بێته‌وه، به تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێكخراوه بێزراوه‌ی جیهاندا!".
له ساڵی 2014 وڵاتی پیرۆ (محه‌مه‌د غالب حه‌مدار) نوێنه‌ری ڕێكخراوه مه‌ترسیداره‌كه‌ی حیزبوڵڵای ده‌ستگیر كرد، چونكه پاشماوه‌ی كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه له ماڵه‌كه‌یدا گیرا كه ئاماده‌ی ده‌كرد بۆ كاری تێكده‌رانه له‌و وڵاته‌دا، بۆیه ئه‌وانیش چالاكییه‌كانی به‌رته‌سك كردنه‌وه!
هێشتا دۆسێی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی ساڵی 1992ی ڕێكخراوه‌كه‌ی له ده‌زگای دادوه‌ری ئه‌رجه‌نتین یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و ده‌یان جار ئێرانی ڕاسپاردووه كه پاكانه‌ی بۆ بكات لای ئه‌رجه‌نتین، كه‌چی هه‌ر نه‌گشته ئه‌نجام، بۆیه له‌وێش قه‌ده‌غه‌یه!
له به‌ریتانیا نه‌ك هه‌ر خۆی، ته‌نانه‌ت هه‌ركه‌سیش به یه‌ك پاوه‌ن یارمه‌تی حیزب و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كه‌ی بدات، 10 ساڵ ده‌خرێته به‌ندیخانه‌وه. له هیچ شوێنێك ناوی له‌گه‌ڵ ڕابه‌ر و سه‌ركرده جیهانییه شكۆمه‌نده‌كاندا ناهێنرێت، هه‌میشه وه‌ك هاوفكر و هاوپیشه‌ی گه‌وره تیرۆریسته جیهانییه‌كانی چه‌شنی: ئوسامه بن لادن و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری ناوی ده‌برێت.
له هه‌رشوێنێك و له هه‌ر كاتێكدا وتارێكی ژێرزه‌مینی دابێت، هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه و له‌ناوبردنی وڵات و میلله‌ت و حكومه‌تێكی كردووه، كه‌چی به‌م هه‌موو پاڵه‌وانێتییه كه‌لامییه‌یه‌وه، زۆر له مێژه و له ترسا جگه له ژێر زه‌مین، نهۆمی دووه‌می هیچ خانوویه‌كی نه‌دیوه و ناشتوانێت تا نهۆمی دووه‌می هیچ باڵه‌خانه‌یه‌ك سه‌ركه‌وێت. ئه‌و له شوێنێكدا ده‌ژی كه په‌نجه‌ره‌ی نییه و له مێژه ده‌ره‌وه‌ی به ڕوونی نه‌دیوه!
هه‌ر ئه‌مه‌ش نا، ته‌نانه‌ت هیچ كاتێك جه‌ساره‌ت ناكات به شه‌قامێكی وڵاته‌كه‌ی خۆیشیدا پیاسه‌یه‌ك بكات. ده‌یان ساڵه ناتوانێت سواری فڕۆكه‌یه‌ك، ته‌نانه‌ت كۆپته‌رێك بێت كه سه‌د مه‌تر له زه‌وییه‌وه به‌رز بێته‌وه!
لوبنان، كه له شعر و ئه‌ده‌بیاتی كورده‌كاندا، به بووكی جیهان و وڵاتی جوانی ناسراوه، به ده‌ستی ئه‌م پیاوه و ڕێكخراوه تێكده‌رانه‌كه‌ی، به‌شێك له جوانییه‌كانی خۆی له ده‌ست دا. هه‌میشه به ناوی ڕزگاریی نیشتمانی و به ناوی قودس و خاكی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه‌وه، جگه له جه‌نگ، هیچی بۆ لوبنانییه‌كان نه‌هێناوه. له هه‌ر شه‌قامێكی لوبنانه‌وه، گوێت له ده‌هۆڵی جه‌نگی ئه‌وه، ده‌یه‌وێت حكومه‌تی سعودییه بڕووخێنێت، ده‌یه‌وێت ئیسرائیل له‌ناوبات، پیلان دژی به‌حره‌ین ده‌گێڕێت، كێشه بۆ میسر دروست ده‌كات، هه‌ڕه‌شه له ئیمارات ده‌كات، ئه‌مه‌ریكای پێ خراپه، به‌ریتانیا ڕه‌تده‌كاته‌وه، شه‌ڕ له یه‌مه‌ن خۆش ده‌كات، ئاشی خوێن له سووریا ده‌گێڕێت، ڕاهێنانی جه‌نگ له نه‌یجیریا به‌ڕێوه‌ده‌بات، سه‌ر سنووره‌كانی عێراقی نا ئارام كردووه.
به‌ڵێ پاسپۆرتی ناوێت، ئه‌و (حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم نه‌سروڵڵا)ی ته‌مه‌ن 60 ساڵه، پێویست ناكات به وردی بیناسێنیت، هێنده به‌سه له جیهاندا به هه‌ر كه‌سێك بڵێیت: ڕێبه‌ری ڕێكخراوی حیزبوڵڵای لوبنانییه!