ئه‌و دزه بگرن!
ئه‌و شه‌ڕه‌ی تاقمێك به ناوی سلێمانییه‌وه ده‌یكه‌ن، ئه‌گه‌ر بۆ خه‌رج و خۆراكی شاره‌كه بووایه، حه‌یفی له دوا نه‌بوو. سه‌یره هه‌ندێك تاقم، چه‌ته‌یی ده‌كه‌ن و خه‌ڵكیش به جۆرێك ئاراسته ده‌كه‌ن كه سوپاسیان بكه‌ن و وابزانن ئه‌م هه‌رایه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وانه. ده‌ڵێن جارێك هاروونه ڕه‌شید به باڵۆڵ ده‌ڵێت: سوپاسی خودا بكه‌ن كه له‌وه‌ته‌ی من بوومه‌ته خه‌لیفه‌تان، نه‌خۆشی تاعوون له نێوتاندا نه‌ماوه. باڵوڵ ده‌ڵێت: ئاخر خودا له‌وه دانا و دادگه‌ر تره، له یه‌ك كاتدا دوو به‌ڵا بۆ به‌نده‌كانی خۆی بنێرێت!
ئه‌م وڵاته، به‌شی هه‌ر هه‌موومان سامان و كانزا و پاره‌شی تێدایه، ته‌نیا دادگه‌ریی پێویستی بۆ هه‌موومان تێدا نییه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵیش به‌شی هه‌موومانی لێ بدرێت، ده‌بێته جۆرێك له سیستمی سۆشیال و به‌لاشخۆرییه‌كه‌ی ئه‌وروپا.
نزیكه‌ی سی ساڵه خۆمان حوكمڕانیی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ین، له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه تا ئێستا كێشه‌مان هه‌یه و تاكه شتیش كێشه‌یه كه قه‌ت لێمان نه‌بڕاوه. هه‌ندێ له‌و گرفتانه، هی یه‌كه‌م ڕۆژی حوكمڕانییه‌كه‌مانه و هێشتاش چاره‌سه‌رمان نه‌كردووه و له بری ڕێگه چاره، ده‌مانه‌وێت تاوانباری بۆ بدۆزینه‌وه، هه‌ندێكیشیان پێشتر نه‌مان بوو، دروستمان كردن.
به تێكڕا ئه‌و شته‌ی له سی ساڵه‌ی حوكمڕانییه‌كه‌ماندا زۆرترین بڕمان لێ به‌رهه‌م هێنا، كێشه‌كان بوون. هه‌ر ئێستا هه‌ندێ كێشه‌مان هه‌یه، ئه‌وروپا به سه‌دان زانكۆ و هه‌زاران فه‌یله‌سوفه‌وه چاره‌سه‌ریان كرد، كه‌چی ئێمه‌ش كێشه‌ی وه‌ها قوڵ و قه‌به‌مان هه‌یه، خودی زانكۆ بۆی دروست كردووین. جاران مه‌لا سوڵحی ده‌كرد و له جێی قازییش بوو، كه‌چی ئێستا مه‌لای وامان هه‌یه، كێشه‌كانی خۆی به سه‌د خه‌لیفه و دادگا چاره‌سه‌ر نابن!
وا سی ساڵه به دوای تاوانبارێكدا ده‌گه‌ڕێین و هێشتا نه‌مان دۆزیوه‌ته‌وه، ده‌مانه‌وێت تاوانی ئه‌و سی ساڵه‌ی ئه‌زموونه‌كه‌مانی بخه‌ینه سه‌ر شان. ئێمه خێڵين، هێشتا ئه‌و قۆناغه‌مان تێنه‌په‌ڕاندووه كه مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌كانی ده‌وروبه‌رمان تێ‌یان په‌ڕاند. له‌م هه‌رێمه نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن كه‌سین، ئه‌گه‌ر ئێستا بڵێن: ڕێكخراوێك هاتووه خێمه دابه‌ش ده‌كات، ڕه‌نگه هه‌موومان بچین وه‌ری بگرین! پێشینان و باوانمان، ئه‌گه‌ر شتێكی گرنگیشیان نه‌بووبێت، په‌ند و قسه‌ی جوانیان له پاش به‌جێما، ئێمه ئه‌مڕۆ قسه‌ی باشیشمان نییه تا نه‌وه‌كانی دواترمان به ناوی ئێمه‌وه بیڵێنه‌وه. كام قسه‌یه‌ی ئێستای كورد جوان و ماناداره، ئه‌وانه‌ن كه باپیره و ئه‌ژداده مردووه‌كانی كردوونی.
جارێكی تریش نووسیم، ده‌ڵێن كابرایه‌ك مریشكێكی دزی و نایه بن ده‌ستی و هه‌ڵهات، خه‌ڵك هه‌مووی به دوایدا ڕایان ده‌كرد و ده‌یان قیڕاند: هۆ هۆ خه‌ڵكینه ئه‌و دزه بگرن، كابرای دزیش ڕووی له‌وانه‌ی پێش خۆی كرد و هه‌ر وه‌ك ئه‌وان قیڕاندی: خه‌ڵكینه ئه‌و دزه بگرن، ئیدی هه‌موو خه‌ڵكه‌كه له پێش و له دواوه سه‌ریان لێ شێوا و له‌گه‌ڵ دزه‌كه‌دا ئه‌وانیش ڕایان ده‌كرد و ده‌یان قیڕاند: خه‌ڵكینه ئه‌و دزه بگرن، كه‌سیش نه‌یده‌زانی كامه دزه‌كه‌یه تا خه‌ڵكی بیگرن!
ئه‌مڕۆ ئێمه‌ش وامان لێ هاتووه، ئه‌وانه‌ی ته‌قه ده‌كه‌ن و ده‌چنه سه‌ر خه‌ڵك و ڕێگری و چه‌ته‌یی ده‌كه‌ن، وه‌ك كابرای مریشك دز، له خه‌ڵكه‌كه زیاتر ده‌قیڕێنن ئه‌و دزه بگرن. ئێ خۆ ناكرێت هه‌ر كات كۆمه‌ڵه كه‌سێك پاره‌یان پێ نه‌ما، هه‌رایه‌ك بنێنه‌وه. ڕه‌نگه ته‌نیا له‌م جۆره هه‌رێمانه‌دا كابرای دز، مه‌لا و قازی و قواتی خۆی له‌گه‌ڵ بێت. پێناچێت له جیهاندا نمونه‌یه‌كی تری وه‌ك ئێره هه‌بێت، سه‌رۆكی حكومه‌تێك بڵێت چاكسازی ده‌كه‌م، حیزبی جێگره‌كه‌ی حه‌زی لێی نه‌بێت!