پارتی صاص و كه‌چه‌به!
له نێو یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا، ته‌نانه‌ت به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی خۆشیان به پارتی داده‌نرێن و رقیان له هه‌ركه‌س هه‌ڵسێت به پارتی ناوی ده‌به‌ن. له‌وه‌ته‌ی پارتی هه‌یه تامی هه‌موو جنێوه‌كانی بۆ جه‌ماوه‌ر خۆشتر كردووه، ئه‌م حیزبه وه‌ك صاص و كه‌چه‌ب و مایۆنیز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. یه‌كێتی هه‌رچی بكات، تۆزێك پارتی ئه‌كه‌ن به‌سه‌ردا و ئه‌وجا ده‌یخه‌نه به‌رده‌می جه‌ماوه‌ر تا جنێوه‌كانیان بده‌ن.
هه‌رگیز هه‌ڵه و فاوڵه‌كانی یه‌كێتی به‌بێ سه‌رزه‌نشتكردنی پارتیش تێنه‌په‌ڕیوه، بۆ جه‌ماوه‌ر وا نیشاندراوه كه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك یه‌كێتی كردی، خه‌تا و تاوانی پارتیشی تیایه، به‌ڵام هی پارتی، ته‌نیا تاوان و هه‌ڵه‌ی خۆیه‌تی و كه‌سی تری وه‌ك كه‌چه‌ب و مایۆنیز پێوه ناكرێت.
ئه‌گه‌ر پارتی كارێكی هه‌ڵه یان بێ مانا، ته‌نانه‌ت ناقانوونی و قێزه‌ون بكات، به ته‌نیا حه‌شر و نه‌شری له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و شه‌خسه‌ن جنێوه‌كانی پێ ده‌درێت، به بێ ئه‌وه‌ی كه‌س و لایه‌نی تری پێوه بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هه‌مان ئه‌و شتانه بكات، له‌گه‌ڵ پارتی تێكه‌ڵ ده‌كرێت و جنێوه‌كان به هه‌ردووكیان ده‌درێت.
ماوه‌ی چوار ساڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌سته‌واژه‌ی "حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی" داهێنا، ئه‌وان دوای ئه‌وه‌ی له حكومه‌ته‌كه‌دا نه‌مان، له میدیاكانیانه‌وه به حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی ناویان ده‌برد، ئێستا ئه‌وان كه له حكومه‌تدان، ده‌سته‌واژه‌كه‌یان راده‌ستی یه‌كێتی و كادر و به‌شێك له میدیاكانی ئه‌وان كردووه و به هه‌مان حكومه‌ت (كه خۆشیان له نێویدان) ده‌ڵێن حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی.
پار ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی یه‌كێتی له ناوچه‌كه‌ی خۆیدا، ته‌واوی بارگه و بنه‌ی په‌كه‌كه‌ی قه‌ده‌غه كرد، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایش و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و حیزبه، ده‌چوونه سه‌ر باره‌گاكان و یه‌ك یه‌ك قوفڵیان لێ ده‌دان. به‌ڵام له میدیاكانه‌وه ده‌یان وت: ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ی كردوون و مۆڵه‌تیان نییه. ته‌نانه‌ت په‌كه‌كه‌ش نه‌یده‌وت ئاسایشی یه‌كێتی و هه‌ر ده‌یوت: به بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم. ببینن، ئاسایشه‌كه به هی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌زانن و به حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێن: حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی.
نه‌ك هه‌ر ئاسایش، ده‌زگای دژه تیرۆر و ده‌زگای زانیاری و به‌شێكی زۆری پێشمه‌رگه‌ش به هی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌زانن، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌م ده‌زگایانه به فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ناجوڵێنه‌وه و خۆیان فه‌رمانبه‌ر و فه‌رمانداری هه‌موویانن.
ئیدی له‌مه‌وه مادام به حكومه‌ته‌كه ده‌ڵێن حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی، هیچ ره‌فتارێكیان وه‌ك ره‌فتارێكی حیزبی و شه‌خسی لێكنادرێته‌وه. ئه‌وان ته‌نانه‌ت كاتێك خۆیان له نێوخۆیاندا ناسازێن و كێشه و ململانێی حیزبی‌یان هه‌یه، به تاوان و ده‌ستی پارتی لێكی ده‌ده‌نه‌وه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان وا حاڵی ده‌كه‌ن كه ورد و درشتی تاوانه‌كانی ئه‌م وڵاته خه‌تای پارتی تێدایه! ئه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست له‌م وتاره، ئه‌وه نییه كه پارتی هه‌ڵه و تاوانی نییه، به‌ڵكو پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: بۆچی هه‌ڵه‌ی پارتی به‌س خۆی لێی به‌رپرسه، كه‌چی هه‌ڵه‌ی یه‌كێتی پارتیشی تێكه‌ڵ ده‌كرێت؟ ساڵێكیان كاك نێچیرڤان بارزانی ئه‌م دۆخه‌ی ناونا: وه‌زن و قافییه‌ی شعر، هه‌ر كه ناوی یه‌كێتی هات، پارتییه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌وترێت.
دۆخه‌كه هه‌رچۆن بێت، ئه‌وه روونه كه ئه‌م وڵاته، گیری خواردووه به ده‌ست زۆرینه‌ی بێده‌نگ و كه‌مینه‌ی ده‌مه‌وه‌ره‌وه.