توخوا ئه‌مه وڵاته؟
وڵاتێك كه له‌سه‌ر خاك و زێدی ده‌یان ئایين و زمان و نه‌ته‌وه‌ی تر، ته‌نیا بۆ یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك مه‌زهه‌ب دروست كرا، عه‌ره‌بی سوننه! دواتر ڕووخێنرا و به خاكی هه‌موو نه‌ته‌وه و ئايین و مه‌زهه‌به‌كانی پێشووه‌وه، ته‌نانه‌ت به سووننه‌كانیشه‌وه كه دوێنێ وڵاتیان له بن ده‌ست بوو، ڕاده‌ستی ته‌نیا یه‌ك مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌ی تر كرا، عه‌ره‌بی شیعه!
ناونیشانی وتاره‌كه، ساده‌ترین و خێراترین پێناسه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ر مرۆڤێكی كوردستانی و عێراقی، ته‌نانه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتییه بۆ هه‌ر ڕووداو و دیارده‌یه‌ك كه دێته پێشی. پرسیاری (توخوا ئه‌مه وڵاته؟) ڕه‌نگه شیاوترین پرسیاریش بێت كه له هه‌ر كاتێكدا هه‌ڵه‌یه‌ك، ڕووداوێك، یان كه‌م و كورتییه‌ك هه‌بێت (كه هه‌میشه هه‌یه!) ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شبێت و ته‌نیا له تووڕه‌یی و بێزارییه‌كه‌وه بێت، به‌ر گوێت ده‌كه‌وێت!
ئه‌سڵه‌ن عێراق، له ئه‌نجامی لادان له یاسا و عورف و پێشێلی هه‌موو یاسا و به‌ها مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست كرا، ئه‌و كاته‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا، زیاتر له سێ له‌سه‌ر چواری ئایين و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی ناوی، به ڕژێم و حوكم و شێوازه‌كه‌ی رازی نه‌بوون، به‌ڵام هه‌ر دروستیش كرا!
كه‌چی ئه‌مڕۆ كورد به خاك و سه‌رمایه و زمانی خۆیه‌وه، مه‌رجی بۆ ئاغاكانی ئه‌م وڵاته شڕۆڵه‌ی عێراق ئه‌وه‌یه، ده‌ستوور و یاساكانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌مه‌وه هه‌ر هێنده به‌سه كه عێراق وه‌ك ته‌ویله‌یه‌كی گه‌وره سه‌یر بكه‌یت، كه هه‌رچی به‌رخ و كاره له ژێر سمی وڵاغه زله‌كانی تردا ده‌پڵیشێنرێنه‌وه!
توخوا ئه‌مه وڵاته؟ له هه‌موو جیهاندا سوپا بۆ پارێزگاری له میللـه‌ت و به‌هاكانی دروست ده‌كرێت، كه‌چی له ترسی ئه‌مریكایی و ئه‌وروپاییه‌كان نه‌بێت، سوپای عێراق یه‌كه‌م كه‌س كه قه‌تڵ و عامی ده‌كات، خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیه‌تی، یه‌كه‌م به‌های مرۆیی كه ژێر پێی ده‌نێت به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆیه‌تی!
نه‌ك هه‌ر عێراق، ته‌نانه‌ت دۆست و دراوسێكانیشی هه‌ر كتومت له خۆی ده‌چن، ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات له خۆپیشاندانه‌كاندا ڕۆڵه‌كانی خۆی نه‌كوژێت، ی‌و ئێن هۆشداری ده‌داته عێراق خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی تارومار نه‌كات، ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه له توركیا ده‌كات كه كورده‌كان نه‌كوژێت، سووریا ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه قه‌سابخانه‌ی ئیدلب و حه‌ڵه‌ب و حه‌مما ڕاگرێت. ده‌ی له نێو ئه‌م هه‌موو قه‌سابه‌دا عێراق چاو له كێ بكات؟ توخوا ئه‌مه وڵاته؟ هه‌ر لایه‌نێك چه‌كی زۆرتر بێت، له‌وه ده‌دات كه چه‌كی كه‌متره، ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی باشتری هه‌یه، ئه‌وانه بۆمباران ده‌كات كه فڕۆكه‌یان نییه! توخوا ئه‌مه وڵاته؟ به‌شێك له خه‌ڵكه‌كه‌ی سه‌رمایه‌تی، له‌تێكی تر برسییه‌تی، پارچه‌یه‌كی تر كاره‌بای نییه، شارێكی تر شه‌قام و ئاوی خواردنه‌وه‌ی نییه، له پایته‌خته‌كه‌شیدا ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری نییه. ڕێژه‌ی ئه‌و دزانه‌ی كه فه‌رمانداریی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن، ده‌یان جار زۆرتره له‌و دزانه‌ی كه له زیندانه‌كانیدا‌ن. هه‌رچی مرۆڤ بیه‌وێت پێی نییه، هه‌رچی مرۆڤ تێكده‌شكێنێ تێیدایه. پێویست ناكات كورد مه‌رجی جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره‌كه‌ی خۆی بۆ دابنێت، وڵاتێك له پێشێلكردنی یاساوه دروست بووبێت، چۆن یاسای پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت؟! خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه و حاكمه‌كانیشی له ده‌وام، توخوا ئه‌مه وڵاته؟