زه‌نگینی لات و برسیی ده‌وڵه‌مه‌ند
لە دونیادا وڵات یان کشتوکاڵییە یان پیشەسازی، ئێمە هیچیان نین. بۆیه كه پاره‌ی نه‌وت به باشی نه‌گات، له هه‌زار كونه‌وه عه‌یبمان ده‌ره‌كه‌وێت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ئێرانه‌وه كۆرۆنایان له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ هێناینه‌وه، له گه‌شتی شیمال و مه‌له‌ی سه‌ر ده‌ریای قه‌زوین بوون. هه‌ندێكیشیان بۆ نه‌شته‌رگه‌ری و جوانكردنی لووت و لێو چوو بوون. كه‌چی كه‌س قه‌بووڵی نییه پێی بڵێیت: تۆ كه ئه‌م هه‌موو گه‌شت و سه‌فایه‌ت هه‌یه، ژیانت باشه. هه‌مووی حه‌زی لێیه وه‌ك لات و برسی و هه‌ژار و بێ نه‌وا باسی بكه‌یت.
پرۆلیتاریای كوردی، له پرۆلیتاری هیچ شوێنێكی دونیا ناچێت. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌شی هه‌ر له‌وانه‌ی جیهان ناچن. به مانا ساده‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی تۆ تێی بگه‌یت، پرۆلیتار واته مرۆڤی هه‌ژار و برسی و بێ ماف. به پێناسه‌كه‌ی كارڵ ماركس-یش، پرۆلیتار ئه‌وانه‌ن كه: جگه له هێزی ماسولكه‌كانیان، هیچی تریان نییه بۆ په‌یداكردنی بژێوییان.
به‌ڵام له كوردستان، ئۆتۆمبێلی هه‌یه و له كاتی گرانبوونی به‌نزیندا وه‌ك برسی و هه‌ژار خۆی پیشان ئه‌دات. دووكانی ناو بازاڕی هه‌یه و حه‌فته‌یه‌ك بازاڕی نه‌بێت، وه‌ك هه‌ژارێكی بێ ده‌ره‌تانی و ماڵ‌وێران خۆی پیشان ئه‌دات. مۆلیده‌ی چوار گه‌ڕه‌كی هه‌یه و هه‌ر وه‌ك برسی خۆی پیشان ئه‌دات، قیستی گۆڕینی مۆبیلات و ئایفۆنی ئێكس و ئۆتۆمبێلی له‌سه‌ره، كه‌چی هه‌ر خۆی پێ هه‌ژار و برسییه. ئیدی به‌مه‌دا نازانین هه‌ژاری ڕاسته‌قینه كێیه؟ ئه‌وه‌یه كه برسییه‌تی و نانی نییه؟ یان ئه‌و خاوه‌ن چێشتخانه ڕاقییه‌ی ده‌گری و ده‌لاوێته‌وه كه ئه‌م ماوه‌یه دووكانه‌كه‌ی دابخات، كرێی دێته سه‌ر؟ كه‌سێك كافێیه‌كی گرانبه‌های هه‌بێت، ده‌بێت له‌م دۆخه‌ی كۆرۆنا، به‌شی ساڵێك پاره‌ی نان و سفره‌كه‌ی خۆیشی هه‌بێت. ئیدی ئه‌م گریان و لاڵانه‌وه‌یه‌تان له‌چییه؟ برسییه ڕاسته‌قینه‌كان به‌قه‌د ئێوه بێشه‌رم نین. ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان ده‌گاته سه‌ر شاشه و فه‌یسبووك و میدیا، هیچیان برسییه ڕاسته‌قینه‌كان نین، به پێناسه‌كه‌ی ماركس، تۆ ته‌نیا ئه‌گه‌ر ئایفۆنێكیشت هه‌بێت و ئێنته‌رنێتیشی له‌سه‌ر بێت، ده‌ی نه‌خێر ڕه‌نگه هه‌ژار بیت، به‌ڵام برسی نیت؟!
جارێكیان كه‌سێك ته‌له‌فۆنی بۆ كردم، زۆر به مه‌زڵومی و حه‌زینی تكای لێ كردم په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نم به كه‌ریم شنگالی كه ئه‌و كات وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش بوو به وه‌كاله‌ت. زۆر گوناح و هه‌ژار دیار بوو، له قسه‌كانیدا دڵت بۆی ده‌سووتا، كه‌چی بازرگانێك بوو كه كه‌لوپه‌لی بۆ پێشمه‌رگه هێنا بوو، شه‌ش ملیۆن دۆلارێكی كه‌وتبووه لای وه‌ز‌اره‌تی پێشمه‌رگه، له‌و گه‌رمه‌ی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی داراییه‌دا داوای ده‌كرده‌وه. ده‌ی ئه‌مه كه‌ی پرۆلیتار و هه‌ژاره؟
کورد کۆمەڵناسی نیە و وا دیاره قەراریش نیە هەیبێت. تۆش كه كۆلێژی کۆمەڵناسیت تەواو کردووە و پێت وایە کۆمەڵناسیت، نه‌خێر نیت. گه‌ر هه‌بایت، شتگه‌لێكی ئه‌م وڵاته ڕێك ده‌خرانه‌وه كه كاری كۆمه‌ڵناسه‌كانه ڕێكی خستبان. سودی کۆمەڵناس ئەوەیە کۆمەڵگە بەو جۆرەی هەیە بە خودی کۆمەڵگە دەناسێنێتەوه.
تۆ کە منداڵەکەت لەدایک بوو، پێت وابێت ئەندامێک بۆ خێڵ و عەشیرەتەکەت زیاد بوو نەک تاکێک بۆ کۆمەڵگەکەت، ئیتر چۆن دەکرێ بەزمانێکی جیهانی و ڕەفتارێکی شارستانییەوە مامەڵەت لەگەڵ بکرێت؟ بەم هه‌موو كه‌موكورتی و ناڕێكییه‌ته‌وه، هێشتا دەڵێی کوردم ئەمن، مه‌ردم ئه‌من؟