به‌ری ده‌ن توخوا به‌ری ده‌ن
ئه‌گه‌ر جنێوت به حكومه‌ت دا، جنێوه‌كه‌ش بۆ به‌شه حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی بوو، ئه‌وا تۆ پاڵه‌وانیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له به‌شه حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كێتی بوو، كه به ده‌ست كاك قوباده‌وه‌یه، ئه‌وا تۆ كۆیله و خۆفرۆشیت و هه‌رچی سه‌وزه شه‌قامی شاره لێتی ده‌جووڵێنن!
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له فه‌یسبووك و شاشه و شه‌قام، جنێو به حكومه‌ت ده‌ده‌ن، مه‌به‌ستیان له به‌شه حكومه‌ته‌كه‌ی پارتییه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له حكومه‌ت ناڕازین، له به‌شه حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی ناڕازین. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوویانه حكومه‌ت بڕووخێنن، مه‌به‌ستیان ڕووخاندنی به‌شه حكومه‌ته‌كه‌ی پارتییه!
كوردستان پڕه له‌و كه‌سانه‌ی ده‌یان ساڵی ژووره تاریك و ترسناكه‌كانی به‌عسیان به‌ڕێ كردووه. ئه‌وانه‌ی به مانگ له ژێر كێبڵ و كاره‌بای ئه‌من و مه‌نزومه‌ی به‌عس بوون، كه‌چی ئێستا وه‌ك پاڵه‌وان نایان بینین و فه‌رامۆشمان كردوون. به‌ڵام دوو شاته شاتی سه‌ر شاشه و چوار پێنج جنێوی سه‌ر فه‌یسبووك، پاڵه‌وانی عه‌جیب و غه‌ریبمان بۆ دروست ده‌كات!
به‌ڵێ كوردستانی دوێنێ پڕه له‌و پێشمه‌رگانه‌ی به موعجیزه له په‌تی سێداره‌ی سه‌دام ڕزگاریان بووه و وه‌ك قاره‌مان نایان ناسین، كه‌چی له كوردستانی ئه‌مڕۆدا، ئه‌وانه‌ی به سجنی دوو سه‌عاتی و ته‌وقیفی سێ ڕۆژه‌یی پارتی و یه‌كێتیی بوون به شت، بێ شوومارن. ئێمه له هیچ شتێك‌دا به‌شی سێ مانگی ئاینده‌مان به‌رهه‌م ناهێنین، كه‌چی هه‌ر ئێستا به‌شی چل ساڵ و خول، كاندیدی په‌رله‌مانمان ئینتاج كردووه. ڕه‌نگه تاكه هه‌رێمی دونیا بین، له مانگێكدا، یه‌ك دوو هۆڵی پڕ له په‌رله‌مانتار بۆ خوله‌كانی ئاینده به‌رهه‌م دێنین.
هیچ به قه‌د ئه‌وه مرۆڤ ناكوژێت كه هه‌رچیی خراپی وت ئیهمالی بكه‌یت، هه‌رچیی خراپی كرد، په‌راوێزی بخه‌یت. باشترین ڕێگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك كه (هزری باش و كرداری و باش و گوفتاری باش)ی نییه، ئه‌وه‌یه لێیگه‌رێیت له خراپه‌ی خۆیدا بێ كه‌س بمێنێته‌وه. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم هیچ كه‌س بگرن و بیخه‌نه زیندانه‌وه. به‌ری ده‌ن كاكه به‌ری ده‌ن، هه‌ر كه‌سێكتان گرتووه به‌ریده‌ن، ئه‌گه‌ر تاوانێكی فیزیكییان كرد ڕێیان لێ بگرن، به‌ڵام به‌م ته‌وقیفه چه‌ند سه‌عاتی و چه‌ند ڕۆژییه، هه‌ر له ئێستاوه په‌رله‌مانتاره‌كانی خولی ئاینده‌ی په‌رله‌مانمان بۆ یه‌كلایی مه‌كه‌نه‌وه!
هه‌ر كه‌س بگریت و له‌سه‌ر هه‌رچیش بێت، هه‌ر ده‌بێت به‌ریان بده‌یت، ئێ تا زووتر به‌ر بدرێن، دره‌نگتر ده‌بنه پاڵه‌وان. ئه‌م هه‌موو پاڵه‌وانه فه‌یكه، ئه‌م هه‌موو شۆڕشگێڕه مزه‌وه‌ره‌مان بۆ به‌رهه‌م مه‌هێنن، مه‌عز بۆ خوا به‌ری ده‌ن! لێره سیستمێكی دیكتاتۆری و داپڵۆسێنه‌ر ئیش ناكات، تاوه‌كو به له سێداره‌دان و گوله‌بارانكردنێك، ئه‌وانه‌تان له كۆڵ ببنه‌وه كه به دڵتان نین. ئه‌م سه‌رده‌مه خه‌ڵك له دووی حه‌ق نییه و هه‌مووی له دووی گه‌شتنه په‌رله‌مانه. داوا ده‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی بێ كاری و ئه‌م هه‌موو پێكدا هه‌ڵشاخانه‌ی سه‌ر شاشه‌كان، چوار پێنج په‌رله‌مانی ترمان بۆ بكاته‌وه.
پێنج ملیۆنین، چوار نانه‌وا ده‌توانێت نانی هه‌موومان بكات، ئه‌گه‌ر په‌له نه‌كه‌ین و نۆره بڕی له‌یه‌ك نه‌كه‌ین، ئه‌م فه‌وزا و جنێودانه‌ی پێ ناوێت، سه‌ره‌ی هه‌موومان دێت ببینه په‌رله‌مانتار. ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ی سجنه دوو سه‌عاتی و دوو ڕۆژییه‌كانی ئێوه دروستیان كرد، هیچ ئێڤینێكی عه‌جه‌م و ئه‌بوغره‌بێكی عه‌ره‌ب به ده‌یان ساڵ پێیان دروست نه‌كرا، به‌ریان ده‌ن كاكه به‌ریان ده‌ن، سه‌رمان دێشێت به‌ریان ده‌ن!