دادگاییكردنه‌كه‌ی بارزانی دوامه‌خه‌ن!
په‌رله‌مانتاره كورده‌كان، پۆز لێ ئه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی بینینی عه‌بادییان بۆ ڕێك بكه‌وێت و بچنه لای، پێشتریش كاتێك چاویان به مالكی ده‌كه‌وت زۆر به‌خۆیاندا ده‌نازین و وایان نیشان ئه‌دا كه عه‌لاقاتی سیاسی‌یان باشه و هاورێن له‌گه‌ڵ مالكی، ئێستاش كه به سه‌دان مه‌وعید و ته‌فتیش و پرسگه ده‌گه‌ن به عه‌بادی، خێرا له‌به‌رده‌میا ڕه‌پ ده‌وه‌ستن و ده‌یان وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گرن و له فه‌یسبووكه‌كانیانه‌وه به شانازییه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌مانه له كوردستان پێیان شه‌رم بوو بچنه لای بارزانی كه سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه‌یان بوو!
ده‌یان په‌رله‌مانتار ده‌ناسم كه له‌ترسی جنێوی منداڵ و ته‌واڵی فه‌یسبووك سه‌ردانی بارزانی ناكات، نه‌ك هه‌ر ئێستا، ئه‌و كاته‌ش كه بارزانی به فه‌رمی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو، چه‌ندین په‌رله‌مانتار ده‌ناسم كه به دزییه‌وه چوونه‌ته لای بارزانی و هه‌زار تكایان كردووه كه وێنه‌كانیان له‌گه‌ڵ بارزانیدا بڵاو نه‌كرێته‌وه، نه‌كا له فه‌یسبووك جنێوبارانیان بكه‌ن و به پیاوی پارتی و پاراستنیان بزانن، به‌ڵام ئه‌مانه هیچ كات ناترسن له‌وه‌ی كه به پیاوی مالكی و عه‌بادی و قاسمی سوله‌یمانی بزانرێن و بگره شانازیشیان پێوه ده‌كه‌ن!
ئه‌تمۆسفێرێكیان دروست كرد، كه تۆ له‌گه‌ڵ هه‌رچی ده‌زگای هه‌واڵگری و سه‌ربازی و سیاسی قه‌بیح و دزێوی دونیادا په‌یوه‌ندیت هه‌بێت، كه‌س لۆمه‌ت نه‌كا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌كت له‌گه‌ڵ بارزانی هه‌بێت جورئه‌تی هاتنه سه‌ر فه‌یسبووكت نه‌بێت نه‌كا منداڵ و ته‌واڵی تووڕه‌كراو و گه‌وجكراو پیاتدا بڕشێنه‌وه!
له‌گه‌رمه‌ی بێ مووچه‌یی مامۆستادا، ئافره‌تێك وه‌ك نوێنه‌ری مامۆستایانی ناڕازی، به جلی كوردییه‌وه ده‌چێته نه‌جه‌ف و به‌غداد بۆ خزمه‌تی عه‌مار حه‌كیم، له فه‌یسبووكه‌كه‌شیه‌وه به شانازییه‌وه وێنه‌كه‌ی خۆی و عه‌مار حه‌كیم بڵاو ده‌كاته‌وه و به‌وپه‌ڕی خۆشبینی و دڵخۆشیشه‌وه له‌سه‌ری ده‌نووسێت: به‌ڵێنی پێدام مه‌وعیدی دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادیشم بۆ وه‌ربگرێت! ئه‌ها ئه‌مانه چه‌نده شكاون؟ ئه‌ها چه‌نده مرۆڤی كوردیان بچووك كردووه‌ته‌وه؟! به مانگ له چاوه‌ڕوانی نوسینگه‌ی عه‌بادی ده‌مێننه‌وه، به‌مانگ هاتووچۆی به‌غداد ده‌كه‌ن و هه‌رچی ئه‌وان پێیان خۆشه به زمان و نه‌ته‌وه و حكومه‌تی خۆیان ده‌ڵێن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی مه‌وعیدی بینینێكی عه‌بادییان بۆ ڕێكبخرێت، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی دیداری مالكیان بۆ ساز بكرێت و به زه‌لیلی و شكاوی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بگرن بۆ فه‌یسبووكه‌كانیان!
ده‌بێت سیاسه‌تی نمایشی و هۆڵیودی توڕه‌سازی خه‌ڵكی كۆتایی پێ بهێنرێت، یان ڕه‌خنه له‌ده‌سه‌ڵات و كه‌موكوڕییه‌كانی بگیرێت، یان ئه‌م جنێو و سوكایه‌تییه هۆڤانییه‌ی فه‌یسبووك ڕابگیرێت، ده ساڵیشه كه‌س ڕه‌خنه‌یه‌كی ماقووڵی له پارتی و خودی مه‌سعود بارزانی نه‌گرتووه و ته‌نیا جنێوی پێداوه، كه بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو، ده‌یان هه‌وڵ هه‌بوو كه به‌ناوی لێپێچینه‌وه‌وه بهێنرێته په‌رله‌مان تا نمایشێكی ته‌له‌فزیۆنی پێوه دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێك ده‌به‌یه‌كی تێ بگرێت و دانه‌یه‌كی تر چوار قسه‌ی زبر و ڕه‌قی پێ بڵێت و ئیدی بیكه‌ن به تۆپیكی فه‌یسبووك و به‌رده‌وامیش له تیڤییه‌كانیانه‌وه لێی بده‌نه‌وه و بڵێن: ئه‌ها شكۆیمان شكاند؟ ئه‌ها چیمان پێ كرد؟ ئه‌ها چۆن سووكمان كرد؟! ده‌ی ئه‌مه كه‌ی ڕه‌فتاری چاكسازی و بونیادنانه‌وه‌یه؟ ئێمه كه‌ی قه‌رارمان دابوو شكۆی ئه‌م و ئه‌و بشكێنین؟ كه‌ی بۆ ئه‌وه هاتین ئه‌م و ئه‌و سوك بكه‌ین؟ له چ محكه‌مه‌یه‌كی دونیادا حاكم جنێو ئه‌دا به شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت و خوشك و دایكی تاوانباره‌كه؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانه‌وێت بارزانی و حیزبه‌كه‌ی دادگایی بكه‌ن، بۆ جنێوی پێ ئه‌ده‌ن؟ ئه‌گه‌ر ده‌شتانه‌وێت بیگۆڕن، به درێژایی مێژووی به‌شه‌رییه‌ت، كام ڕژ‌ێمه سیاسییه به جنێودان و سوكایه‌تی ڕووخاوه؟!
له‌داخی بارزانی و پارتی، هه‌زار فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌بیات و په‌ندی پێشینان دێننه‌وه تا پێمان بڵێن عێراق له هه‌رێمی كوردستان باشتره، ئێ كه‌ی عێڕاق باشتره؟ كه‌ی عێراق دیموكراسی تره؟ كه‌ی عێراق شه‌فاف تره؟ كه‌ی عێراق شیاوتره؟ یونیسكۆ بۆ ده‌یه‌مین جار به‌غدادی به خراپترین شاری جیهان بۆ ژیان ده‌ستنیشان كرد، ئێوه شه‌رم ناكه‌ن كه ده‌ڵێن به‌غداد له هه‌ولێر باشتره؟ عێراق میراتگری ده‌وڵه‌تی ئه‌نفال و سیمبولی كیمیایی و كورد قڕانه، ئیتر ئێوه بۆ له‌داخی پارتی به باڵای ئه‌مشاری خوێن و كوشتاره‌دا هه‌ڵده‌ده‌ن؟ كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من خراپم ئیدی فڵانه كه‌س باشه؟ ئه‌مه كه‌ی پێودانگ و پێوانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه؟ مادام پارتیم پێ خراپه ئیدی كه‌واته به‌غداد باشتر و دیموكراسی تره؟! یه‌ك ڕۆژ ژیان له هه‌ولێر به هه‌موو قه‌یرانه‌كانییه‌وه له ساڵێك ژیانی به‌غداد شیاوتره، ئێوه‌ی په‌رله‌مانتاری جاشموتعه، له ناوچه‌ی سه‌وز به‌ولاوه‌تان نه‌دیوه، ئیدی بۆچی به‌غدادتان له هه‌ولێر پێ باش تره؟
ئێمه قۆناغی (جاش ناچاری)مان تێپه‌ڕاند، ده‌بێت قۆناغی (جاش موتعه‌یی) ئێوه‌ش تێپه‌ڕێنین، ڕۆژگاری سه‌دام، مرۆڤ مه‌حكوم بوو به‌وه‌ی یان به‌ناچاری جاشی سه‌دام بێت، یان به خۆبه‌خشی پێشمه‌رگه‌ی نیشتمان بێت، ئیدی ئۆفه‌رێكی تری نه‌بوو، ئه‌وه‌ی ده‌بوو به جاش ده‌شێت بڵێین زۆرینه‌یه‌كیان ناچار بوون!
به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌س ناچار نییه جاش بێت، بۆیه جاشی ئه‌مڕۆ له حه‌زه‌وه‌یه، یانی موتعه‌یه، جاشموتعه باشترین ده‌سته‌واژه‌یه بۆ جاشه‌كانی ئه‌مڕۆ، چونكه كه‌س ناچاری نه‌كردوون جاش بن، ئه‌مانه نه‌وه‌ی ئه‌و جیله‌ن كه فریانه‌كه‌وتن یان بۆیان نه‌لوا كاتی خۆی جاش بن و ئێستا قه‌ره‌بووی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی نابن وه‌ك سیمبولی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیش نابن وه‌ك سیمبولی ناڕه‌زایی، ئێ بۆ ده‌بن به جاش وه‌ك سیمبولی سه‌رشۆڕی؟!
تێبینی: من حه‌ز ده‌كه‌م بارزانی دادگایی بكرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له 1991 ڕیفراندۆمی نه‌كرد و له 2003ـش هه‌له‌كه‌ی نه‌قۆسته‌وه و ئاوا دوای خست بۆ 2017، ئێوه‌ش وه‌رن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له 2017 ڕیفراندۆمی كرد دادگایی بكه‌ن، ئیدی یه‌كێمان هه‌ر حه‌قه‌كه‌مان وه‌رده‌گرین له‌م پیاوه!