بۆخاتری خوا ئه‌و دزه بگرن!
له‌دیدی دیرۆكناس و ئاركیۆلۆژیسته‌كانه‌وه مرۆڤایه‌تی به سووڕی به‌ردین و سووڕی ڕاووشكار و سووڕی كشتوكاڵدا ڕۆشتووه، هیچ كاتێك مرۆڤایه‌تی به سووڕی شاته شاتدا نه‌ڕۆشتووه، نازانم ئێمه‌ی كورد بۆ پێیدا ده‌ڕۆین؟!
خه‌ڵكمان به به‌یداخی حیزبه‌وه له سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌ڵپه‌ڕاند، دونیایه‌ك دروشم و سروودی ئاگرینمان فێركردن، به‌ردمان دایه ده‌ستیان و فێرمان كردن كه بیگرنه كێ! باره‌گامان سووتاند و ئه‌وانیش باره‌گایان سوتاندین، ته‌له‌فزیۆنه‌كانمان پڕ كرد له هه‌واڵی به په‌له، ده ساڵیشه له به‌رهه‌م هێنانی (ئیخبار) به‌لاوه هیچی ترمان به‌رهه‌م نه‌هێناوه!
خواسته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌مان تا ئاستی هه‌یه‌جان و له‌خۆده‌رچوون به‌رز كرده‌وه، به‌ڵێنی وه‌ها زل و قه‌به‌مان پێدان، به سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیاش جێبه‌جێ ناكرێ! پێمان وتن: نه‌وت ده‌فرۆشین و پاره‌كه‌یتان به‌سه‌را دابه‌ش ده‌كه‌ین، كه‌چی نه‌مان كرد! وتمان: ئافره‌تانی به‌ڕێز، ئێوه له‌ماڵه‌وه چایی و چێشت بۆ مێرد و منداڵه‌كانتان لێ بنێن و ئێمه مووچه‌تان ده‌ده‌ینێ، كه‌چی نه‌ماندانێ!
ئه‌وه‌ی ئێمه دامان به‌گوێی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا، هیچ ده‌وڵه‌ت و كیانێكی پاره‌دار و زلهێزی دونیاش جورئه‌ت ناكات ئه‌وه به میلله‌ته‌كه‌ی بڵێت، خواست و تموحه ناوكییه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵمان به ڕاده‌یه‌ك به‌رز كرده‌وه، كه ئیدی ئێستا خه‌ڵكمان بۆ خاو ناكرێته‌وه، جیاوازی كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه گرنگی به ئێستای ده‌دات و ده‌یه‌وێت ئێستا ئه‌نجام ببینێت، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ده‌بێت پلانی ئاینده‌ش دابڕێژێت و داینه‌ڕشت! له‌نێو هه‌موو ئه‌م فه‌وزا و گه‌ڕێلاوژێیه‌دا، كۆمه‌ڵێكمان بووین به ئۆپۆزسیۆنی حكومه‌تێك و ده‌مانویست بیڕووخێنین، كه ده‌وروبه‌ر و دونیاش ئۆپۆزسیۆنی بوون و حه‌زیان ده‌كرد بڕووخێت!
ئیدی نه دونیا خراپه‌كه‌مان بۆ كۆمه‌ڵگه نۆژه‌ن كرده‌وه و نه ئاینده‌یه‌كیشمان بۆ داڕشتن، حزبه‌كان كه بوونه نوێنه‌ری تاكه‌كان، هه‌موو هێز و گوڕ و توانای خۆیان له دژایه‌تی كردنی یه‌كدیدا چڕ كرده‌وه، هه‌موویان سه‌دان و هه‌زاران و ملیۆنان دۆلاریان له ڕۆژنامه و ته‌له‌فزیۆن و مێدیادا سه‌رف كرد تا له ڕێیه‌وه جنێو به یه‌كدی بده‌ن و یه‌كدی سووك بكه‌ن!
له هیچ وڵاتێكی نه‌وتفرۆشدا، نه‌وت نافرۆشرێت و وه‌ك به‌تانی و ماسی قووتووی كه‌مپی په‌نابه‌ران، پاره‌كه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌یدا دابه‌ش بكات، وڵاتان به پاره‌ی نه‌وت پڕۆژه‌ی ستراتیژی داده‌رێژن و ژێرخانی ئابوری سه‌دان ساڵی ئاینده‌یانی پێ پته‌و ده‌كه‌ن، كه‌چی ئێمه نه‌مان كرد، له‌به‌رامبه‌ردا هاتین و تێر جنێومان به یه‌كدا، ئه‌ممان به‌ومان وت: تۆ دزیت و میلله‌تمان كرد به گژی‌دا، ئه‌وی ترمان به‌مه‌ی ترمان وت: خۆشتان دزن و فڵان موڵك و فیسار كۆمپانیاتان دامه‌زراند!
ئه‌گێڕنه‌وه: کابرایەک مریشکێکی دزی بوو و بە مریشکەکەوە ڕایەکرد، خەڵکەکەشکەوتبوونە شوێنی و بەدوایا ڕایان ئەکرد و ئەیانقیڕاند: ئەو دزە بگرن، ھۆ ھۆخەڵکینە ئه‌و دزە بگرن، دزەش کە مریشکەکەی لە بن دەستدا بوو ، بۆسەرلێشێواندنی ئەوانەی پێش خۆی، ھەر وەک خه‌ڵكه‌كه ئێو‌یش ئەیقیڕاند ئەو دزە بگرن! خەڵکینە ئەو دزە بگرن، ئیدی ھەموو خەڵک بە دەم قیڕەقیڕەوە ڕایان ئەکرد وھەموویان ئەیان وت ئەو دزە بگرن و کەسیش نەیدەزانی دزەکە کێیە!
ئێستا دەقیقەن ئێمە لە کوردستان لەم دۆخەداین، دەمی پارتی ئەکەیتەوە باس لەدزی و گەندەڵی دەکا و قسە لەگەڵ یەکێتی دەکەیت، باس لە بێدادی و نا عەدالەتی ودزی و گەندەڵی دەکات، ئەوە بزوتنەوەی گۆڕان ھەر نەیکردبێت، خۆی لەسەر ئەمھەڵا و دروشمانە لێ کردووین بە ئەولیا و پیاو چاک، ئیسلامییەکان لە گۆڕان خراپتر، له‌ولاشه‌وه "شای دزەکە" ئەیەوێت دروشمی ئەمانە تێپەڕێنێت و گوایە دزی و گەندەڵی بنەبڕدەکات، کەچی ھەموویان ھەر وەک کابرای مریشک دز ئەقیڕێنن ئەو دزە بگرن هۆ خەڵکینه ئەو دزە بگرن!
هه‌موو مرۆڤێكی كورد، چ ده‌وڵه‌مه‌ند و چ هه‌ژار، له هه‌ر پێگه و پۆست و پایه‌یه‌كدا بێت، مافی تووڕه بوونی هه‌یه، هیچ پاره و پایه‌یه‌ك له هیچ ڕۆژ و ساته‌كدا وا له من ناكات كه بڵێم: یه‌كێتی و پارتی دزی تیا نییه و دزییان له‌و میلله‌ته نه‌كردووه، به‌ڵام هیچ كات حه‌ماسه‌تی شۆڕشگێڕیش وام لێناكات تێكڕای گۆڕانم به‌لاوه فریشته و ڕزگاركه‌ری میلله‌ت بێت!
ئێستا هێنده‌مان به‌ین نییه و ده‌بێت ڕێكه‌وین، یان ده‌بێت یه‌ك جار قۆڵی لێ هه‌ڵماڵین و دزه‌كه بگرین، یاخود ئه‌م شه‌ڕه قۆچه و هاندانی میلله‌ت له دژی خاك و زمان و شكۆی خۆی بووه‌ستێنین!
ئه‌مڕۆ جیاوازی هه‌موو حیزبه كوردستانییه‌كان له كه‌لامدایه نه‌ك ڕه‌فتار،ئه‌وه‌ی تووڕه‌یه له دزێك تووڕه‌یه كه دیار نییه، شه‌ڕی خێڵه‌كییانه و شارچێتییانه‌ی نێوان حیزبه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، ده‌رگای ڕق و ناكۆكی و یه‌كدی قه‌بووڵ نه‌كردنی به ڕووی خه‌ڵكیدا كردووه‌ته‌وه!
ده‌بێت جیاوازی كه‌لام و به‌لاغمان بگۆڕین بۆ جیاوازی ڕه‌فتار، تۆ نا‌توانیت به نۆ ساڵی پڕ له به‌لاغ و به‌یاننامه، خۆت له حیزبێكی تر جیا بكه‌یته‌وه، یان ده‌بێت تۆش به‌و جۆره بژیت كه میلله‌تی پێ پێناسه ده‌كه‌یت، یاخود كه هه‌ر وه‌ك حیزبی ده‌سه‌ڵات ده‌چیته ژیانی ئه‌شرافییه‌وه، بۆت نییه خه‌ڵكی هه‌ژار و برسی بۆ پڕۆگرامێكی سیاسی به‌كار بێنیت، پەرلەمانتارەکانی ئۆپۆزسیۆن و بە تایبەت بزوتنەوەی گۆڕان، ھەر وەکپەرلەمانتارەکانی حیزبی دەسەڵات لە کاتی پەرلەمانتارییاندا لێگزس دەکڕن یاوەری دەگرن، هه‌ر وه‌ك ئه‌وان دەچنە شوقە و ڤێلای مۆدێرنەوە، هیچیان پاسه‌وان و مووچه و شۆفێر ڕه‌ت ناكه‌نه‌وه، كه‌سمان نه‌هاتین دادگایه‌كی ویژدان بۆ ئه‌مانه دامه‌زرێنین، هه‌ر خه‌ریكی فه‌لسه‌فاندنی حیزب و شۆڕش و خۆپیشاندان بووین، هه‌ر به خه‌ڵكمان وت: بیڕووخێنن!