شۆڕشه‌كه‌ی كاك بورهانی كاره‌باچی!
كاتێك كه توركیا هێرشی كرده سه‌ر عفرین، هونه‌رمه‌ند و مه‌لا و سینه‌ماكار و نووسه‌ر و خه‌ڵكه ئاساییه‌كانی تورك، ده‌هاتنه سه‌نگه‌ری سوپاكه‌یان و وێنه‌ی شانازییان له‌گه‌ڵ ده‌گرتن و بڵاویان ده‌كرده‌وه، كورده‌كانیش له فه‌یسبووكه‌وه جنێویان پێ ده‌دان، وایان ده‌زانی ده‌بێت ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ك ئه‌مان جنێو به حكومه‌ته‌كه‌یان بده‌ن و سوكایه‌تی به سوپا و ئاڵا و سیمبوله‌كانی خۆیان بكه‌ن!
نه‌ته‌وه ژیره‌كان كه شۆڕش ده‌كه‌ن، حكومه‌ت ده‌ڕووخێنن نه‌ك نیشتمان! ڕه‌نگه له‌م جیهانه‌دا ته‌نیا كورد و هه‌ندێ نه‌ته‌وه‌ی تری پاشكه‌وته و كه‌م سه‌واد، پیرۆزییه‌كانی خۆیان ژێرپێ بنێن و به شۆڕشیشی بزانن، ڕه‌نگه ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی كورد گه‌نجی ئاوا ده‌به‌نگی هه‌بێت كه كه‌ركوكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی پێ داگیركراو بوو، به‌ڵام كه‌ركوكی ئێستای ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبی به‌لاوه ئازاد كرا‌و بێت!
من ڕه‌فتارێكی گه‌وجانه‌ی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌م سه‌دجار له ڕه‌فتارێكی ئاقڵانه‌ی خیانه‌تكارانه و جاشانه پێ باشتره! یانی تۆ به گه‌وجێتیش نیشتمانت خۆش بوێت و به نه‌فامانه‌ش خه‌باتی بۆ بكه‌یت، به‌لامه‌وه زۆر له وه‌باشتر و شه‌ریفانه‌تره كه به زانستی و شاره‌زایانه و فه‌یله‌سوفانه دژی بیت! جا نه‌گبه‌تی ئه‌م میلله‌ته له وه‌دایه كه ئه‌و جۆره خوێڕی و توێڕی و لۆتیانه‌ی زۆره كه به ئاقڵانه و زانستیانه و ئه‌كادیمییانه كار بۆ ڕیسواكردنی نیشتمان و زمان و شوناسی كورد ده‌كه‌ن، ئه‌م پسپۆڕ و ئه‌كادیمیستانه كه په‌نجا فه‌لسه‌فه دێننه‌وه بۆ جاشێتییه‌كه‌یان، سه‌د هاوكێشه‌و مقۆله و موزه‌كه‌رات دێننه‌وه بۆ پاڵپشتی له سه‌ر شۆڕی و خۆفرۆشییه‌كه‌یان!
ڕاستی بڵێم، من قه‌شمه‌ریم به‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دێت، چونكه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌رپرسیار و سزاده‌ر نییه، تۆ ده‌توانیت چۆنت پێخۆشه سوكایه‌تی به به‌هاكانی بكه‌یت! ده‌بێت شتێك هه‌بێت خیانه‌ت له ڕه‌فتاری ئاسایی و ململانێی سیاسی و ته‌نانه‌ت هه‌ڵه‌ی سیاسی جیا بكاته‌وه، نابێت ئه‌و شته وتار بێت، قسه بێت، جنێو بێت، هه‌ڵوێست بێت، به‌یاننامه بێت، لێدوان و به‌لاغی حیزبی بێت، ده‌بێت ئه‌و ئامرازه جیاكه‌ره‌وه‌یه ده‌ق و به‌ند و بڕگه و مادده‌ی قانوون بێت، یانی مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، له ترسی ئه‌وه خیانه‌تی نیشتمانی نه‌كه‌ن، كه یاسایه‌ك له سێداره‌یان ده‌دات! نه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی ئه‌خلاق و ویژدان و كه‌رامه‌تیانه‌وه خیانه‌ت نه‌كه‌ن، ده‌ی هه‌ندێ كه‌س هه‌یه ئه‌م سێ شته‌ی نییه!
حكومه‌ت و ئه‌زمونی كوردی (چ باش! چ خراپ!) به‌رئه‌نجامی ڕووخاندنی حكومه‌ت و نیزامێكی سته‌مكاری بێگانه‌یه، له پاش مادده‌وه تا ده‌گاته حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌موو دیرۆكی كورد حكومه‌تێكی تری كوردیی تیا نه‌بووه و هه‌ر بێگانه‌كان حوكمڕانیان به‌سه‌ر كورده‌وه كردووه، بۆیه دژایه‌تی حكومه‌ت و ڕق لێبوونه‌وه له نیزام و ده‌سه‌ڵات، وه‌زیفه‌یه‌كی گرنگ و شۆڕشگێڕانه بووه، نوسه‌ر و شاعیر و ڕۆژنامه‌نوس و مۆسیقی و گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و مه‌لا و منه‌وه‌ر، تا ئه‌وكاته له ناو خه‌ڵكدا ڕێزیان هه‌بووه كه دژ به‌و نیزام و حوكمڕانه بێگانانه وه‌ستاونه‌ته‌وه یان هه‌ر ئه‌زعه‌فول ئیمان رقیان لێی بووه! ئه‌مه‌ش وای كردووه، نووسه‌ر و ڕۆشنبیر و خه‌ڵكی تێگه‌شتوو، خۆی له ته‌ره‌فداری و ته‌هیدكردنی حكومه‌ت و ڕژێمه‌كان بدزێته‌وه یان ئه‌سڵه‌ن هه‌ر كاریان تێدا نه‌كات، گه‌رنا به‌ر نه‌فره‌تی عمومی كه‌وتوون! به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا كه ده‌بێت نوسه‌ر و مه‌لا و هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ و به‌قاڵ و چه‌رچی و قه‌ساب و قاچاخچی و نانه‌وا و خه‌یات و خه‌بیر و خومچی و ڕۆنگۆڕ و سه‌وزه فرۆش و هتد هه‌موویان هه‌ر ڕقیان له حكومه‌تی هه‌رێم بێت و دانی خێری پێدا نه‌نێن، هێنده‌ی فه‌رهه‌نگه، نیو هێنده هه‌ستی عه‌داله‌تخوازی و نوێبوونه‌وه و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی حكومه‌تی باشتر نییه! خۆی ئه‌م دۆخه تا ئه‌و شوێنه ڕه‌وایه كه حكومه‌ته‌كه بێگانه‌یه، ئێستا ئه‌گه‌ر نووسه‌رێك پاڵپشتی حكومه‌ته‌كه‌ی خۆی بكات، تانه و توانجی لێ ده‌درێت و به خۆفرۆش و پیاوی ڕژێم و ده‌سه‌ڵات ناو ده‌برێت، ئه‌مه دیدێكی زۆر گه‌مژانه و نه‌فامانه‌یه كه خه‌ڵك ته‌نیا هه‌ستی شۆڕشگێڕانه‌ی له نوسه‌ر و موسه‌قه‌ف و منه‌وه‌ره‌كانی بوێت، یانی هیچ بۆشاییه‌ك بۆ لۆژیك نه‌هێڵراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی حه‌زی به سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم كرد و له دڵه‌وه پێی خۆش بێت حكومه‌تێكی به‌هێز بێت، ئیدی له دیدی كه‌مینه‌یه‌كی عه‌به‌سی و بێتامه‌وه، به پیاوی ڕژێم و خۆفرۆش و پاره‌وه‌رگر حیسابی ده‌كه‌ن، ئه‌مه كه‌ی لۆژیكه تۆ هه‌ر بته‌وێت نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تییه‌كانی تر، حكومه‌تت بۆ بڕوخێنن نه‌ك پێشنیاری چاككردنی بكه‌ن؟
لێره شاته شات جێی هه‌موو ئارگیۆمێنتێكی زانستی و لۆژیكیی گرتووه‌ته‌وه، كورده‌كان نوێنه‌ر ده‌نێرنه به‌غداد تا داكۆكی له مافه‌كانیان بكات، كه‌چی له‌وێ دژی حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌ته‌وه‌ی كورد عه‌ره‌به‌كان هان ده‌ده‌ن و كه‌سیش لۆمه‌یان ناكات، بگره به پاڵه‌وان و شۆڕشگێڕیش داده‌نرێن! سروه و ئاڵا ئه‌دسه‌دی و هه‌ندێ له هاوڕێ گچكه پیاوه‌كانیان، له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی شكۆمه‌ند بوونایه، سه‌گیان تێبه‌رده‌دان، دیاره ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ی ئێمه شكۆی خۆی وه‌لاوه ناوه! له داخی پارتی ده‌بێت تۆ سروه و ئاڵا ئه‌سه‌دیشت پێ پاڵه‌وان بێت!
ئێمه سه‌دان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی و هونه‌ری و ئاینیمان هه‌یه، كه‌چی هه‌موومان له مه‌مه‌ڕ و به‌له‌كۆنه‌یه‌كی سیاسی‌دا گیرساوینه‌ته‌وه و هه‌ر جنێو به‌یه‌ك ده‌ده‌ین، ئه‌م ئیلتیهابه سیاسییه‌ی نێوانمان، بووه‌ته ده‌ردێكی كوشنده و خه‌ریكه به‌ره‌و زێرابی مێژوومان ڕاده‌ماڵێت!
كورد گه‌شتووه‌ته دۆخێك، كه‌س ناوێرێت ڕه‌خنه و لۆمه‌ی هه‌ڵه‌ی كه‌سی تر بكات، مادام پارتی و یه‌كێتی دزن، كه‌واته مام حه‌مه‌ومین و كاك بورهانی كاره‌باچیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئاو نه‌گرنه‌وه و كاره‌بای زیاده به‌كار بێنن، تا حكومه‌ت بڕوخێت!