چۆن له رێبازی نه‌وشیروان مسته‌فا لایاندا؟
كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا له 25-7-2009 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ڕاگه‌یاند، له هه‌موو گردی زه‌رگه‌ته‌ی سلێمانی، چوار لێگزس و مۆنیكای تیا نه‌بوو! كه‌چی پاش نه‌وشیروان مسته‌فا گرده‌كه بوو به گه‌راجی لێگزس! كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا گۆڕانی ڕاگه‌یاند، گیرفانی چوار هه‌ڵسوڕاو به‌شی ده‌عوه‌تێك پاره‌ی تیا نه‌بوو، كه‌چی پاش نه‌وشیروان مسته‌فا گیرفانی سه‌دان كه‌س ئاوسا!
كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا گۆڕانی ڕاگه‌یاند، سه‌دان كه‌س به ئه‌ڤیۆ و ئۆپڵه‌وه سه‌ركه‌وتن بۆ گرده‌كه، كه‌چی دوای نه‌وشیروان مسته‌فا به لێگزسه‌وه دابه‌زینه خواره‌وه له گرده‌كه، ئه‌وانه‌ی به پێ هاتنه گۆڕان، به لێگز و تاهۆوه چوونه خواره‌وه، خه‌ڵك ده‌ناسم كه هاته ناو گۆڕان شۆفێریی نه‌ده‌زانی، كه‌چی دوای نه‌وشیروان مسته‌فا مۆڵه‌تی ده‌رهێنا و لێگزسی كڕی!
نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی تا مرد به لاندكرۆزه‌رێكی كۆنه‌وه سوڕایه‌وه، كه‌چی هه‌ڵسوڕاوه درۆزنه‌كان كه خه‌ڵكیان فێری كڕوزانه‌وه و وه‌سفكردنی دونیا نه‌ویستییه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كرد، خۆیان به لێگزسه‌وه ده‌چوونه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی!
كه نه‌وشیروان مسته‌فا گۆڕانی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان كرێچی بوون، جه‌سته‌یان له‌ڕ و لاواز و جلوبه‌رگیان شڕ و كۆنه بوو، كه‌چی كه نه‌وشیروان مسته‌فا مرد، ئه‌وان چوونه ڤێلاوه و قوماشی له‌نده‌نییان كرد به قات و ورگی زل و غه‌بغه‌به‌یان به‌ردایه‌وه!
كه نه‌وشیروان مسته‌فا مابوو، خه‌ڵك ده‌سته ده‌سته خۆیان ده‌چوون بۆ گرده‌كه بۆلای، كه‌چی ئێستا ئه‌مان ده‌شچن به‌دوای خه‌ڵكدا و نایه‌ن! كه نه‌وشیروان مسته‌فا گۆڕانی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان سه‌د كیلۆمه‌تر ئه‌ولاتری ماڵی خۆیان نه‌دیبوو، كه‌چی كه نه‌وشیروان مسته‌فا مرد، هه‌رچی پایته‌ختی دونیایه گه‌ڕان، هه‌رچی ئۆتێلی ڕاقییه تیای خه‌وتن، چوون بۆ حه‌ج و عه‌مره، ته‌جمیلی لوت و ورگ و سمت و ڕوومه‌تیان كرد! كه نه‌وشیروان مسته‌فا قسه‌ی ده‌كرد، هه‌موو كورد به یار و نه‌یاره‌وه، سه‌یری كه‌ی ئێن ئێن-یان ده‌كرد، كه‌چی ئێستا كه ئه‌مانه قسه ده‌كه‌ن، خه‌ڵك كه‌ناڵه‌كه‌ش ده‌گۆڕێت و ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی ده‌كوژێنێته‌وه! به‌م هه‌موو شه‌رمه‌زارییه‌شیانه‌وه، هێشتاش ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك به شوێن ڕێبازه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاوه بێت، خۆیان لایانداوه لێی و ده‌شیانه‌وێت خه‌ڵك به گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا و به كتێبی نه‌وشیروان مسته‌فا بخڵه‌تێنن، خۆیان قسه‌یان پێ نییه و ده‌یانه‌وێت هێشتاش نه‌وشیروان مسته‌فا له‌بری ئه‌وان قسه بكات، خۆیان به‌گوێیان نه‌كرد و گوێیان لێ نه‌گرت، كه‌چی ده‌شیانه‌وێت خه‌ڵك گوێ له دروشم و به‌رنامه و قسه‌كانی كاك نه‌وشیروان بگرێت، پاش نه‌وشیروان مسته‌فا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان داغان كرد، وا خه‌ریكن كاك نه‌وشیروانیش ناشرین ده‌كه‌ن! نیوملیۆن كه‌س كه‌وتنه شوێن نه‌وشیروان مسته‌فا، كه‌چی هێشتا گۆشت به ئێسكی كاك نه‌وشیروانه‌وه ماوه له گۆڕه‌كه‌یدا، ئه‌وان نیوه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌یان لێ تۆراند!
كه نه‌وشیروان مسته‌فا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ڕاگه‌یاند و چووه هه‌ڵبژاردنه‌وه، گۆڕان 480 هه‌زار ده‌نگی هێنا، كه‌چی كه نه‌وشیروان مسته‌فا مرد، ده‌نگه‌كانیان هێنایه خواره‌وه بۆ 240هه‌زار، یانی ڕێك سه‌دی په‌نجای ده‌نگه‌كانیان له ده‌ستدا، یه‌كێتی و پارتی به 25 ساڵ و به‌و هه‌موو خراپی و شه‌ڕ و ماڵوێرانییه‌ی له‌سه‌ریان وترا و لێیان قاودرا، ئه‌وجا سه‌دی یانزه و سه‌دی بیست و پێنجی ده‌نگه‌كانیان له‌ده‌ست دا، یانی یه‌كێتی سه‌دی بیست و پێنج و پارتیش سه‌دی یانزه، به‌ڵام گۆڕان ته‌نیا له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵدا، به‌سه‌دی په‌نجا كێرڤی بزوتنه‌وه‌كه‌یان هێنایه خواره‌وه و حه‌تمه‌نیش ئه‌مه دوا شكست نییه و زۆرتریش ده‌یشكێنن! ئه‌مانه له‌بری ئه‌وه‌ی دیراسه‌ی شكسته‌كه‌یان بكه‌ن و به خۆیاندا بچنه‌وه، ته‌نیا به یه‌ك ڕسته‌ی (یه‌كێتی و پارتی ته‌زویریان لێ كردین!)جه‌ماوه‌رێكی بێ ئاگا و ڕه‌ش و ڕووت و داماویان قایل و بێده‌نگ كرد!
ده‌بوو ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و شكسته‌ی تووشی بزوتنه‌وه‌كه‌یان كرد، لانیكه‌م په‌نجا به‌رپرسی باڵایان ده‌ستیان له كاره‌كه‌یان بكێشایه‌ته‌وه، خۆ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو شكسته‌ی كه ئه‌مڕۆ تووشی بزوتنه‌وه‌كه‌یان كردووه، ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا بمایه هه‌ر به شاپ له گرده‌كه ده‌یكردنه ده‌ره‌وه، به جۆرێكیش ڕیسوای ده‌كردن كه یه‌كێتی و پارتیش به په‌نجا دۆلار هیچیان نه‌كڕێت!
كه‌چی ئێستا، هه‌موو ئه‌وانه‌ی هۆكاری شكستی گۆڕانن، هێشتاش له گرده‌كه‌ن و هێشتاش ده‌میان گه‌رمه و هێشتاش خه‌ڵكی دی ته‌سغیر و ته‌خوین و ته‌وهین ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌شی ده‌یانویست چاكی بكه‌ن، هه‌موویان به تۆمه‌تی پاراستن و كۆیله و جاسووس فرێدرانه ده‌ره‌وه و هه‌رچی منداڵ و ته‌واڵی فه‌یسبووكه تێ‌یان به‌ردان!
ئه‌مڕۆ له‌بری ئاشتكردنه‌وه و گوێگرتن له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ڕۆژگارێك كه‌وتنه شوێن نه‌وشیروان مسته‌فا، ده‌چن كۆڵان به كۆڵان و ماڵ به ماڵ به دوای ئه‌و گه‌نجه تووڕه و ده‌مه‌وه‌رانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه به‌ڵكه ئه‌مه خوایه‌كه له فه‌یسبووك پۆستێكی پاشتگیری له‌سه‌ر گۆڕان بنووسێت!
ئێستا ده‌می هه‌ركامیان ده‌كه‌یته‌وه له‌بری به‌خۆدا چوونه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی هه‌ڵه‌كان، ده‌ڵێن ته‌زویرمان لێ كرا، ئێ خۆ له 2009شدا ده‌تان وت ئه‌م دوو حیزبه ته‌زویریان كرد، كه‌چی ئێوه 25 كورسیتان هێنا؟! یان ده‌ڵێن: یه‌كێتی و پارتی پاره و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و ئێمه ئه‌م شتانه‌مان نییه، ئه‌دی خۆ له‌سه‌رده‌می نه‌وشیروان مسته‌فاشدا یه‌كێتی و پارتی هه‌ر پاره و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه و گوایه ئێوه‌ش هه‌ر پاره‌تان نه‌بووه، ئه‌دی بۆچی ئه‌و كاته 25 كورسی ده‌هێنن؟ ده‌ی نه‌خێر، ده‌نگ ئیراده‌یه، ده‌نگ قه‌ناعه‌ته، تۆ ئه‌مڕۆ سه‌دی په‌نجای ئه‌م ئیراده و قه‌ناعه‌ته‌ت له‌ده‌ست داوه كه نه‌وشیروان مسته‌فا دروستی كردبوو، ئێستاش نه نه‌وشیروان مسته‌فا له گۆڕه‌كه‌ی دێته ده‌ره‌وه و فریات كه‌وێت، نه ئه‌و خه‌ڵكه‌ش دروشمه‌كه‌ی تۆی پێ هه‌مان دروشمی نه‌وشیروان مسته‌فایه، یان بكه‌ونه‌وه شوێن به‌رنامه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، یان فه‌رموون كش مه‌لیكی لێ بكه‌ن و سه‌ری ئه‌و خه‌ڵكه داماوه‌ش به دروشمی ئاگرین و فشۆڵ مه‌ئێشێنن!
تێبینی: چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م جنێوی زۆرم پێ بدرێت، به‌س گایه‌ك بده‌ی به عه‌ردا، هه‌ر په‌له‌قاژه‌یه‌ك ده‌كات!