شۆڕشگێڕه‌كانی جه‌بهه‌ی حه‌شد!
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتوی ئیسلامی و حیزبی شیوعی و سه‌رجه‌م ورده حیزبه‌كانی تری كوردستان، ئێستا باره‌گایان له قه‌ره‌هه‌نجیر و چیمه‌نه و له‌ترسی حشدی شه‌عبی نا‌وێرن بچنه‌وه ناو كه‌ركووك، كه‌چی له میدیاكانیانه‌وه ناڵێن حه‌شدی شه‌عبی داگیركه‌ره، ته‌نانه‌ت كاتێك ئه‌م داگیركه‌ره هات و پێشمه‌رگه رێی لێ ده‌گرت، هه‌ندێ له‌مانه له میدیاكانیانه‌وه ده‌یان نووسی: چه‌كداره‌كانی پارتی ناحییه‌ی پردێ تۆپباران ده‌كه‌ن! كه‌ناڵه‌كه‌ی شاسوار و سه‌رجه‌م ئه‌و میدیایانه‌ی تریش كه به‌رده‌وام ئیداره‌ی كورد و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كوتن و به نادیموكرات و سه‌ركوتكه‌ر وه‌سفی ده‌كه‌ن، ناتوانن باره‌گای كه‌ناڵه‌كه‌یان ببه‌نه ڕه‌حیماوا، كه‌چی به‌زاریاندا نایه‌ت بڵێن حه‌شدی شه‌عبی داگیركه‌ره!
هه‌تا ئێستاش كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن سلایدێكی ناو كه‌ركووكی پیشان نه‌داوین و هه‌ر وێنه‌كانی دوو ساڵ پێشووتری كه‌ركووك دێنێته‌وه سه‌ر شاشه و له‌ترسی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵی، نا‌وێرن ئێس ئێن جییه‌ك ببه‌نه شۆڕیجه و په‌خشێكی ڕاسته‌وخۆ بكه‌ن، كه‌چی به‌رده‌وام پێمان ده‌ڵێن له هه‌ولێر ئازادی نییه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی (گوایه ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه‌ن!) له سه‌دان فه‌رعی مه‌زهه‌بییه‌وه له‌گه‌ڵ شیعه ناكۆكن و به پێی مه‌زهه‌ب ده‌بوو ئه‌مانه‌یان پێ ڕافیزه بووایه و ته‌نانه‌ت له پشتیشیانه‌وه نوێژیان نه‌كردایه، كه‌چی عاشقایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هادی عامری و مه‌هدی موهه‌ندیس و قه‌رارگای حه‌مزه و سه‌یدولشوهه‌دا گه‌رموگووڕتره له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه له‌نێوان شه‌مس و مه‌ولانادا هه‌بوو، كه‌چی مه‌رحه‌بایی پارتییان به‌لاوه خیانه‌ته!
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ئه‌گه‌ر له هه‌ولێر ئاسایشێك رێی لێ بگرێت، هه‌موو ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تێده‌گه‌یه‌نێت و دونیا به‌سه‌ر ئیداره‌ی كوردیدا ده‌ڕژێنێت و هه‌رایه‌ك ده‌نێته‌وه ئه‌و سه‌ری دیار نه‌بێت، كه‌چی هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌مه‌ره‌كانی حه‌شد هاتبوونه پردێ و له‌به‌ره‌ی حه‌شده‌وه ئاگاربارانی پێشمه‌رگه‌یان ده‌گواسته‌وه و به دڵی قه‌رارگاش په‌خشیان ده‌كرد، كابرای حه‌شد به شه‌ق كامێرای پێ كوژاندنه‌وه و ڕاوی نان، كه‌چی ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تییان تێنه‌گه‌یاند و هیچ هه‌رایه‌كیان دژی حه‌شدی شه‌عبی نه‌كرد!
كاتێك كه حه‌شدی شه‌عبی په‌لاماری كوردستانیدا، هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام هه‌ولێر و ئیداره‌ی كوردی ده‌كوتن، كامێرامانه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌مه‌ره‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ته‌سویری شه‌ڕه‌كه‌یان ده‌كرد و هیچ كه‌ناڵێكیان نه‌هاتن له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌وه ڕۆماڵ بكه‌ن، ئه‌مڕۆش چه‌نده بۆ حه‌شد و حاج قاسم و حاج سه‌گوگورگه‌كانی تری حه‌وزه‌ی پان ده‌كه‌نه‌وه، هێشتا وه‌ك كۆیله‌ش قه‌بووڵیان ناكه‌ن، كه‌چی ئاواش ده‌چن له كه‌ركووك گه‌نجێكی نه‌خۆش و كۆیله و تێكشكاو و ده‌روون ڕووخاو ده‌دۆزنه‌وه كه حه‌شدی شه‌عبی به‌لاوه ڕزگاركه‌ر بێت و هانی ده‌ده‌ن كه به‌و پێشمه‌رگه‌یه‌دا بڕشێته‌وه كه به‌خوێنی خۆی، نه‌یهێشت خوشكه‌كه‌ی ئه‌و وه‌ك كه‌نیزه‌ك بكه‌وێته ژێر داعش!
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كورستان ئۆپۆزسیۆن و له به‌غداد به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه به‌شێك بوو له ئیداره و ده‌وڵه‌ت، وه‌زیره‌كه‌یان ئه‌وه‌نده‌ی له خه‌می كه‌مپی ئاواره‌كانی موسڵ و ناردنی كامیۆنی پڕ له خواردن و خواردنه‌وه بوو بۆیان، نیو هێنده له‌خه‌می ئه‌وه‌دا نه‌بوو له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌كاتی گفتوگۆكاندا باسێكی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات! نه‌ك ئه‌وه‌ش، یه‌ك زه‌ڕه كاری بۆ ئه‌و ئاواره و ماڵ سوتاوانه‌ی خورماتوو نه‌كرد كه حه‌شدی شه‌عبی ماڵوێرانی كردن، ئه‌سڵه‌ن هه‌ر له‌و كوردانه‌ی كه‌ركووكی نه‌پرسییه‌وه كه شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر، وه‌ك تۆفان له‌ترسی حه‌شد به‌ره و سلێمانی و هه‌ولێر په‌ڕاگه‌نده بوون!من لای خۆمه‌وه ده‌ستم له‌م كوردانه شوشتووه، ته‌نیا قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌ی تری كورده كه هێشتا نه‌چووه‌ته به‌ره‌ی حه‌شده‌وه!
كورد هێشتا نه‌یار و داگیركه‌ره‌كانی خۆی وه‌ك دوژمنی ته‌واوه‌تی نه‌ناسیوه، نه‌ته‌وه‌كانی تری دونیا وا نین، هه‌ر ئه‌م عه‌ره‌بانه‌ی كه خاكی كوردیان داگیر كردووه، خۆیان به ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان ده‌وت ئیحتیلال وله‌ناو شاره‌كانی باشووری عێراقدا، ماشێنی پڕ له تی ئێن تییان به كاروانی سوپه‌كایاندا ده‌ته‌قانده‌وه، بۆمبیان ده‌خسته سه‌ر رێ‌یان و به ئار بی جی و چه‌كی قورس و سوك هێرشیان ده‌كرده سه‌ر ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ی كه ئه‌مانیان له‌ده‌ستی دڕنده‌ترین دیكتاتۆری سه‌ده‌ی بیسته‌م ڕزگار كردبوو!
كورد ده‌بێت یان قه‌بووڵی بكات كه عه‌ره‌ب داگیركه‌ری ئه‌وه، یاخود یه‌كجار ببێته نه‌ته‌وه‌یه‌كی یاخی و هیچ فه‌رمانداری و براگه‌وره‌ییه‌كیان لێ قه‌بووڵ نه‌كات، ئێستا ئه‌گه‌ر كورد بچووبایه‌ته شارێكی عه‌ره‌بی و به‌نموونه سامه‌ڕا یان بابلی داگیر بكردایه، هه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شارانه ده‌بوونه گروپی تیرۆریستی و خۆیان به پێشمه‌رگه‌دا ده‌ته‌قانده‌وه، به شه‌و و ڕۆژێك سه‌دان جه‌بهه و جه‌ماعه‌ی خۆكوژییان دژی سوپای كوردستان داده‌مه‌زراند!
كه‌چی كورده‌كه پاڵی لێداوه‌ته‌وه و به یه‌ك ساڵ خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو مه‌رجه‌كانی داگیركه‌ر ده‌گونجێنێت، گه‌وره جاشه‌كانیشی دێن و داگیركه‌ری لێ شیرین ده‌كه‌ن، تووڕه‌یی ملیۆنێك كه‌س به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك چین بشێوێنێت، ده‌ی ئه‌م میلله‌ته ده‌یكوژیت و تووڕه نابێت، ماڵی ده‌سووتێنی و تووڕه نابێت، پیرۆزییه‌كانی ده‌خه‌یته ژێر پێوه و تووڕه نابێت، كاتێكیش كه تووڕه ده‌بێت، جه‌هه‌نووم بۆ خۆی ساز ده‌دات، ئه‌و هه‌رایه‌ی حه‌ڤده‌ی شوباتی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه سنه و كرماشانی پێ رزگار ده‌كرا، ئه‌و خه‌ڵكه به‌قه‌د ئه‌و ساڵه تووڕه بنه‌وه، به‌ڵام له حه‌شد، به‌زوویی كه‌ركووك وه‌رده‌گرنه‌وه!
ده‌ی به‌ڵام كورد له‌گه‌ڵ ژێر ده‌سته‌یی ڕاهاتووه، ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئازادی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ناگونجێت، كاتێك كه خۆی حوكمی خۆی ده‌كات، هه‌زار له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگ دێنێته سه‌ر ڕێی خۆی، هه‌زار شه‌ق و ژێرده‌سته‌یی و سوكایه‌تی له بێگانه قه‌بووڵ ده‌كات، به‌ڵام له شه‌قێكی حكومه‌تی خۆی دونیا ژێره و ژوور ده‌كات، ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ئاسانترین نه‌ته‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی داگیری بكه‌یت، چونكه پڕ بووه له شۆڕشگێڕ، به‌ڵام له جه‌بهه‌ی حه‌شده‌وه!