كۆماره‌كه‌ی ئاڵا و ئاراس!
به‌سڕاییه‌كان هه‌ر له خوێن و زمان و مه‌زهه‌ب و فه‌رهه‌نگی خۆیانن، كه‌چی هێشتاش ده‌یانه‌وێت له‌م به‌غداده خوێناوییه جیاببنه‌وه، كوه‌یتییه‌كان دنیایان ڕژانده سه‌ر سه‌دام، ته‌نیا یه‌ك ساڵ ئه‌م به‌غداده حوكمی كردن! ده‌ی ئێوه بۆ ده‌تانه‌وێت به‌م هه‌موو برینه‌وه هێشتاش ئێمه عێراقی بین؟
به سه‌ر ماشێنه‌كانی حه‌شده‌وه، له‌سه‌ر كه‌لاوه‌كانی موسڵ، له كه‌مپی ئاواره‌كانیشدا، ئاڵایه‌كی عێراق ده‌چه‌قێنن! له هه‌ر شوێنێك بۆیان ڕێك بكه‌وێت، ئه‌م ئاڵا خوێناوییه ده‌شه‌كێننه‌وه، له پاڵ سروت و دروشمه مه‌زهه‌بییه‌كانیاندا، مه‌وتنیش ده‌ڵێنه‌وه، ئه‌مه‌یه عروبه! ئه‌مه‌یه ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی، ئه‌مه‌یه كۆماره‌كه‌ی ئاراس، ئه‌وه‌شه ئاڵاكه‌ی!
ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌یداخی یا حسێن و یا زه‌هرادا، ئاڵاكه‌ی عێراقیان ماچ ده‌كرد و له‌سه‌ر كه‌لاوه‌كانی به‌رتله و حه‌مدانیه و موسڵ هه‌ڵیان ده‌كرد! ده‌ی تكایه ئێوه‌ش هه‌ر هێنده‌ی ئه‌وان نیشتمانی بن، كوره وه‌رن حه‌شد بن، مه‌بن به شاگردی ئه‌وان، ببن به‌وان، ده‌ی شتێكیان لێوه فێربن، ته‌نیا به‌قه‌د حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌م وڵاته‌تان خۆش بوێت، ئێوه ته‌نانه‌ت حه‌شدیش نین، حه‌شد ئاوایه، حه‌شد ڕێز له ئاڵا و سرود و زمان و فه‌رهه‌نگی خۆیان ده‌گرن، ئێوه‌ش منداڵان فێر ده‌كه‌ن بۆ سوتاندنی ئاڵای كوردستان، ئێوه هه‌ر له‌داخی ئێمه ده‌تانه‌وێت عێراقی بن!
عه‌ره‌به‌كان، كاتێك له حكومه‌ته‌كه‌یان تووڕه بوون، به ئاڵای عێراقه‌وه، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانیان سوتاند و دواتر چوونه ناو په‌رله‌مانه‌وه و په‌رله‌مانتاریان به دیل گرت، به‌ڵام جنێویان به عروبه نه‌دا، ئه‌و كاته‌ی كه تووڕه بوون، هه‌موو به‌یداغ و ناكۆكییه مه‌زهه‌بییه‌كانیان وه‌لا نا و گه‌وره و گچكه‌یان ئاڵای عێراقیان ده‌شه‌كانده‌وه، ده‌ی وه‌رن وه‌كو ئه‌وان بن، له كام خۆپیشاندانی ئێوه‌دا ئاڵایه‌كی كوردستان هه‌بوو؟ له كام گردبونه‌وه و خڕبوونه‌وه و جیڕبوونه‌وه و سووربوونه‌وه‌ی ئێوه‌دا ئه‌ی ڕه‌قیب وترا؟ كوره وه‌رن له حه‌شده‌وه شت فێربن، ئه‌وان كه هاتنه كه‌ركووكه‌وه، یه‌كسه‌ر ئاڵاكه‌ی كوردستانیان داگرت و ئاڵایه‌كی عێراقیان له جێی دانا، ده‌ی وه‌رن به‌قه‌د ئه‌وان نیشتمانی بن!
تۆش یاشێخ، تۆ و خاتوونی ئه‌ژداد و ئاباو ئه‌سه‌دی، كه نا‌وێرن و ناتوانن له‌و كه‌ركووكه‌ی كه خۆتان ده‌رگاتان بۆ كردنه‌وه، نه‌ك هه‌ر ئاڵای كوردستان، ته‌نانه‌ت ئاڵای حیزبه‌كه‌شتان له‌سه‌ر باره‌گاكانتان هه‌ڵكه‌ن، ئیتر بۆ ده‌تانه‌وێت عێراقی بین؟ ئه‌و وڵاته‌ی هێشتا كه‌لاوه‌كانی موسڵی ئاوه‌دان نه‌كردبووه‌وه، سه‌دان كه‌لاوه‌ی تری له خورماتوو بۆ به‌رهه‌م هێناین، ئه‌و وڵاته‌ی دوو ملیۆن عه‌ره‌بی خۆی له ژێر خێمه‌دا ده‌ژین و له دوو ڕۆژدا هه‌زاران ماڵه كوردیشی به‌ره‌و خێمه پاڵنا، ده‌ی كه‌یفی خۆتانه ئێوه، جاڕ به‌جه‌هه‌نووم عێڕاقی بن، ئه‌سه‌دی بن، عه‌له‌وی بن، چه‌له‌بی بن، به‌ڵام بۆ ده‌تانه‌وێت ئێمه‌ش ئه‌وانه بین؟
ئێمه به قاچاخ سنووره‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌بڕین، به یه‌ختێك سی سی و چل چل له ده‌ریاكان ده‌په‌ڕینه‌وه، به پاسپۆرتی ساخته‌وه خۆمان ده‌خزێنینه فڕۆكه‌كان و ئۆقیانووسه‌كان ته‌ی ده‌كه‌ین، به هه‌موو یاساكانیان ڕازی ده‌بین، زمانه‌كانیان فێرده‌بین و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی كه‌مپه‌كانیان قه‌بووڵ ده‌كه‌ین، خۆمان له هه‌موو هه‌ڵه و یاساشكێنییه‌ك ده‌پارێزین و پابه‌ند ده‌بین به‌ته‌واوی مه‌رجه‌كانیانه‌وه، هه‌رچی بڵێن ده‌ڵێین باش! هه‌رچی بخوازن ده‌ڵێین ئۆكه‌ی! فه‌رهه‌نگی خۆمان وه‌لا ده‌نێین و ده‌چینه سه‌ر فه‌هه‌نگی ئه‌وان، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی شناسنامه‌ی وڵاته‌كانیانمان بده‌نێ و بمانكه‌ن به هاوڵاتی خۆیان، ده‌ی چونكه ستۆكۆڵم خۆشه! ڤییه‌ننا جوانه! پاریس مرۆڤی لێیه مرۆڤ! ده‌ی ئه‌وان چونكه ڕێز له مرۆڤ بوونمان ده‌گرن، ئێمه خۆمان مه‌منوونیان ده‌بین كه قه‌بووڵمان بكه‌ن و سه‌ر به‌وان بین! سنووره‌كان ده‌بڕین و ده‌چین بۆلایان، هه‌موومان حه‌زده‌كه‌ین گونده‌كه‌مان، شاره‌كه‌مان، وڵات و سنووره‌كه‌مان یان به‌شێك بووایه له‌وان، یانژی هاوسێیان بووینایه!
ده‌ی به‌غداد چی؟ نه له پاریس جوانتره و نه به‌قه‌د ستۆكۆڵمیش ڕێز له مرۆڤ بوونمان ده‌گرێت، ئه‌وان پاره‌ی گه‌نمی جوتیاره‌كانمان ناده‌نێ و مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانمان ناده‌نێ و چه‌كی پێشمه‌رگه‌كانمان ناده‌نێ و حه‌شدی شه‌عبیش ده‌نێرنه سه‌رمان و سیمبوله‌كانمان ده‌خه‌نه ژێر پێیانه‌وه!
یاشێخ، ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌ر به وڵاتێك بین كه سه‌رمان بپارێزێت، ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكی وڵاتێك بین كه كه‌رامه‌تمان بپارێزێت، ده‌ی عێراق وانییه، ئه‌م وڵاته كه چوار ملیۆن هاوڵاتیی عه‌ره‌بیی خۆی لێی هه‌ڵهاتووه بۆ ده‌ره‌وه و نزیك به چوار ملیۆنیشی هه‌ر له‌ناو خۆیدا ئاواره‌ن، ئیتر بۆ ده‌تانه‌وێت حه‌وت ملیۆن كوردیشی بۆ ببه‌نه‌وه؟ ئه‌و كه هیچی بۆ هاوڵاتییه عه‌ره‌به‌كه‌ی خۆی پێ نییه، ده‌تانه‌وێت چی بدات به ئێمه؟ ئه‌و كه هێشتا خۆڵ و به‌ردی كه‌لاوه‌كانی موسڵی پێ لانه‌براوه، ئیتر بۆچی كه‌ركووكتان دا به‌ده‌ستییه‌وه؟
ده‌وڵه‌تێك كه شه‌ش ملیۆن هه‌تیوی هه‌یه، چۆن شه‌ش ملیۆن كوردی پێ به‌خێو ده‌كرێت؟ ده‌وڵه‌تێك كه دوو ملیۆن بێوه‌ژنی هه‌یه، كه‌ی شایه‌نی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵی بمێنیته‌وه؟ ده‌وڵه‌تێك كه به 15 ساڵ بایی هه‌زار ملیار دۆلار نه‌وتی فرۆشتبێ و هێشتاش قه‌رزار بێت، بۆ ده‌تانه‌وێت كوردیشی له‌گه‌ڵ بێت؟
تۆش جه‌نابی ئه‌ژداد ئه‌سه‌دی، ئێمه كه ده‌وڵه‌ت ده‌خوازین و نامانه‌وێت سه‌ر به‌و به‌غدای خۆڵ و خوێنه بین، ده‌ی هه‌موومان هه‌ر (جماعة مسعود)نین! عێراقێك كه هه‌ر خوێن و نه‌وت و پاره‌ی لێمان ده‌وێت، عێراقێك كه به پاره‌ی خۆمان ئه‌برامز بكڕێ و به‌سه‌ر لاشه‌ماندا بڕوا، كۆماری وا بۆ تۆ و یاشێخ!