نه‌ته‌وه قاچاخچییه‌كه!
ئێمه دیزاینمان نییه، ته‌لارسازیمان نییه، فه‌رهه‌نگێكی یه‌كگرتوومان نییه، تا ئێستا جگه له تراژیدیا و كاره‌ساته‌كانمان، هیچ شته‌كمان نییه كه كوردی پێ بناسرێته‌وه، كورد شێوازی سه‌رتاشینی تایبه‌ت به‌خۆی نه‌بووه، چونكه جامانه‌ی به‌ستووه، ته‌لارسازی نه‌بووه، چونكه كه له كوخ و خێمه‌دا ژیاوه!
باشترین سه‌گی دونیا سه‌گی پشده‌ره، توركه‌كه بردوویه‌تی و ناویانناوه كانگاڵ، جوانترین پشیله‌ی دونیا هی شاری وانه و ئێستا توركه‌كه پۆزی پێوه لێ ئه‌دات، كورد گرنگی به هیچ نه‌داوه، هه‌موو ژیانی له‌سه‌ر قاچاخچێتی و سنوراو سنوور بووه، په‌یڕه‌وی په‌یامبه‌ر زه‌رده‌شتی كردووه و هیچ شتێكیشی به‌گوێ نه‌كردووه، یه‌كه‌م فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شت نیشته‌جێ بوون و ئاكه‌نجی بوونه، به‌ڵام ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هه‌میشه له كۆچدا بووه، كاتێك ئه‌م خاوه‌نی خاك و سه‌رزه‌مینی خۆی بووه، نه‌ته‌وه‌كانی دونیا له ترسی جه‌نگیزخان له‌م سه‌رزه‌مین بۆ ئه‌و سه‌رزه‌مین كۆچیان كردووه، نیشتمانی زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كان به سه‌رپشتی ئاژه‌ڵه‌كانیانه‌وه بووه، كه‌چی ئه‌وان بوونه خاوه‌نی نیشتمان و خاك و كوردی خاوه‌ن خاكیش بوو به ژێرده‌سته‌یان، چونكه به قه‌ولی خۆیان، هه‌میشه ده‌ستیان به كڵاوی خۆیانه‌وه گرتووه تا با نه‌یبات!
ئاسانترین سه‌رزه‌مینی بێ سوپا و بێ خاوه‌نی دونیا بۆ داگیركردن، سه‌رزه‌مینی كورد بووه، چونكه نه‌سوپای هه‌بووه و نه لایشی گرنگ بووه هه‌یبێت، كه‌چی ئه‌مڕۆش به‌هه‌مان شێوه‌ی ڕۆژگاری زوو، ئاسانترین نه‌ته‌وه‌ی دونیا بۆ داگیركردن و ژێرده‌سته‌كردن هه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی كورده‌یه، ئێستاش كه عه‌ره‌به‌كه دێته شاره‌كه‌یه‌وه، ئه‌م به زمانی ئه‌و قسه ده‌كات، بۆ فارس و تورك و ئینگلیزه‌كه‌ش هه‌ر وایه، ئه‌ها چونكه كورد زمانی به‌نگلادشی نازانێت تا به زمانی ئه‌ویش قسه بكات، به‌نگلادشییه‌كه فێری كوردی بووه!
كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاشای نه‌بووه، تاجێكی له‌دوا به‌جێ نه‌ماوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپای نه‌بووه، شمشێرێكی له دوا به‌جێ نه‌ماوه، ده‌ڵێن: میری سۆران، وه‌ستا ڕه‌جه‌بی نارده فه‌ره‌نسا تا فێری تۆپسازی و چه‌كسازی بێت، كاتێكیش هاته‌وه، زیاتر له پێنجسه‌د تۆپی بۆ میرنشینی سۆران دروست كرد، كه‌چی ئێستا له یه‌ك تۆپ زیاتری نه‌ماوه، ده‌ڵێن: له خه‌ره‌ندی ڕه‌واندوز ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیت، ئه‌و تۆپانه ده‌دۆزیته‌وه، كه‌چی كه‌س ناگه‌ڕێت!
مێژووی هه‌موو میرنشینه‌كانمان شه‌فه‌یی تیۆرین، به‌ڕه‌یه‌ك له مه‌حمود پاشای بابان به‌جێنه‌ماوه، خۆی به كلیۆدیۆس ڕیچی نوێنه‌ری ئینگلیزی وتبوو: بۆچی كۆشك و ته‌لار دروست بكه‌ین، كه هه‌ر كات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه تورك و فارس داگیرمان بكه‌ن و بیبه‌ن بۆخۆیان؟! ئه‌ها كورد هه‌میشه نیشتمانه‌كه‌ی خستووه‌ته سه‌ر پشتی وڵاغه‌كانی بۆ هه‌ڵهاتن؟ هه‌میشه چاوه‌ڕێی كردووه ئۆردی بێگانه بێت و ئه‌م هه‌ڵبێت!
چۆن ده‌شێت باوه‌ڕ به نه‌ته‌وه‌كانی تر بهێنین كه ئێمه‌ش شارستانێتییه‌كمان له پاش به‌جێ ماوه؟ تاكه شتێكی دیار، له شاری سنه پاشماوه‌ی میری ئه‌رده‌ڵان و خودی ئه‌مانوڵاخانه، كه به‌لای منه‌وه ئه‌م دۆسته‌ی پاشای سه‌فه‌ویش، هێنده مایه‌ی شانازی و خۆ پێوه هه‌ڵنان نییه،!
میلله‌تێك كه سه‌د ساڵ پێش ئێستا هیچی نه‌بووبێت، چۆن ده‌شێت باوه‌ڕ به‌وه بێنین كه سێ هه‌زار ساڵ پێش ئێستا شارستانێتی هه‌بووه؟ خۆ ئه‌و كاته خه‌ڵكی تر و نه‌ته‌وه‌ی تریش هیچیان نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه نه‌ته‌وه‌كانی تر شتن، ئێمه هێشتاش هه‌ر هیچ نین! ئه‌سڵه‌ن گرنگ نییه له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا تۆ هیچ نه‌بووبیت، به‌ڵام شووره‌ییه كه له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا هێشتاش هه‌ر هیچ نیت، جگه‌ره كێش بیت و تووتن به‌رهه‌م نه‌هێنیت!
خۆ كاره‌سات ئه‌وه نییه كه ئێمه قوماش له چینه‌وه ده‌هێنین، به‌ڵكو كاره‌سات ئه‌و كاته ده‌ستی پێ كرد كه جلی كوردیمان به حازر و به‌دوراوی له چینه‌وه هێنا، مه‌گه‌ر ئه‌م میلله‌ته به‌رگدروی نییه؟ چ شووره‌ییه تۆ نه‌توانیت جل و به‌رگی خۆت بدوریت و گه‌لانی تر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه بۆت بدورن!
سه‌د ساڵ پێش ئێستا قاپ و كه‌وچ و سه‌ماوه‌رمان به قاچاخ له ئێرانه‌وه ده‌هێنا، ئێستاش له دایكت بپرسه چی ده‌كه‌ی؟ یه‌كسه‌ر ده‌ڵێت: قاپ و قاچاخ ده‌شۆم، ژیانی ئێمه هه‌مووی قاچاخ بووه، بۆیه له پاڵ قاپه‌كانی دایكتدا، هێشتاش وشه‌ی قاچاخ هه‌ر ماوه!
ئێمه هه‌رگیز مرۆڤی سابت و ئاكه‌نجی نه‌بووین، هۆكاری دیار نه‌مابوونی ژماره‌ی ته‌واوی كورد، هه‌ر ئه‌وه نییه كه دوژمنه‌كانمان به كه‌متر نیشانیان داوین، به‌ڵكو هۆكار ئه‌وه بووه كه ئێمه‌ی كۆچه‌ری شوێنێكی دیار و جێگیرمان نه‌بووه تیای بمێنینه‌وه، عه‌لاده‌ین سوجادی له كتێبی (مێژووی ڕاپه‌ڕنی كورد)دا، ئه‌مه‌ی جوان ڕوون كردووه‌ته‌وه، كاتێك ڕژێمه‌كانی عه‌ره‌ب و تورك و عه‌جه‌م سه‌رژمێرییان ده‌ست پێ كردووه، كورد كه مرۆڤی كۆچه‌ری و خێمه نشین بووه، له ڕۆژی سه‌رژمێریدا، له‌سه‌ر ماڵ و زه‌وییه‌كه‌ی خۆی نه‌بووه و هیچیش گرنگی نه‌داوه به ئه‌ژماركردنی خۆی له ئاماری گشتی وڵات‌دا، ئه‌و هه‌ر له كوێستانه‌وه بۆ گه‌رمیان و له گه‌رمیانه‌وه بۆ كوێستان چووه، باوه‌ڕم وایه كه هێشتاش كورد له‌م سێ شاره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت كه شناسنامه‌ی ده‌رنه‌هێنابێت، له‌م ڕۆژانه‌دا له هه‌ڵه‌بجه‌وه كه‌سێكی ئاوا ته‌له‌فۆنی بۆ كردم!
ڕۆژگارێك گه‌وره‌ترین بازرگانی نه‌ته‌وه‌كانی دونیا زه‌رده‌چه‌وه و چای بووه، ئه‌مڕۆش ئێمه نه‌ك هه‌ر ئه‌وانه، به‌ڵكو په‌تاته‌ش كه ئاسانترین جۆری كشتوكاڵه، له توركیا و ئێرانه‌وه ده‌هێنین، له‌م ڕۆژانه له‌باخی هاورێیه‌كم بووم له شارۆچكه‌ی كۆڕێ، باخه‌كه‌یان سه‌د باره هه‌نار زیاتری تیا بوو بۆیان ساغ نه‌ده‌بوویه‌وه، كه‌چی هاتمه بازاڕ، پڕ بوو له هه‌ناری میسڕی، ئه‌گه‌ر ئه‌سیری شاعیر بمایه، هه‌رگیز نه‌یده‌وت: بێره كوردستان عه‌زیزم گه‌ر تۆ سه‌یرانت ده‌وێ!