شیمالی بێ حورمه‌ته‌كان!
هه‌موو ئه‌و شۆڕشه گه‌وره و گرانانه‌ی كه كورد كردی، له باشترین حاڵه‌تدا سێ چوار هه‌زار پێشمه‌رگه له شاخدا بوون، گه‌رچی ده‌ڵێن له كاتی نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول، ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌و شۆڕشه‌ی كه پارتی پێی ده‌ڵێت گوڵان و ئه‌وه‌شی كه یه‌كێتی پێی ده‌ڵێت شۆڕشی نوێ، ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ردووكیان، به‌قه‌د ژماره‌ی زێره‌ڤانی یان یه‌كه‌ی حه‌فتا و هه‌شتای ئێستا نه‌بوو! ئه‌وه‌ی شه‌ڕی به‌غدای پڕ له خوێن و كیمیایی و بارووتی كرد، چوار هه‌زار كوردی ئازا بوو، ئه‌م كورده ترسنۆكه‌ی ئه‌مڕۆ كه فێری گه‌شتی ئه‌سته‌نبوڵ و شیمالی ئێران بوون، كوردستانیان پێ رزگار ناكرێت!
كورد له عێڕاقی پێش ڕاپه‌ڕین، یانی ساڵانی هه‌شتاكان، ژماره‌یان سێ ملیۆن كه‌س بوو، له‌م ژماره‌یه‌ش زیاتر له شه‌شسه‌د هه‌زار كه‌سیان (جا به ئاره‌زوو بووبێت یان به حه‌زی خۆیان!) جاش و مه‌فره‌زه خاصه و فه‌وجی خه‌فیفه‌ی سه‌ر به ڕژێمی به‌غداد بوون! به‌ڵام له ترسی شۆڕشی كوردی و له‌ترسی پێشمه‌رگه، كه‌مترین كه‌س له‌مانه ده‌یوێرا جاشێتی خۆی ئاشكرا بكات و وه‌ك جاشه‌كانی ئه‌مڕۆی مالكی و عه‌بادی و عامری و حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف ئیفتیخار به جاشێتییه‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن!
ئه‌وانه‌ی كه له ئه‌لثه‌وره‌وه وتاریان ده‌نووسی، هه‌رگیز نه‌یان ده‌وێرا ناوی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن و به‌ناوی خوازراوه‌وه وه‌سفی سه‌دامیان ده‌كرد، كه‌چی جاشه‌كانی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر تیڤییه عه‌ره‌بییه‌كان به ئاشكرا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كوتن و ناسناوی بنه‌ماڵه‌كانیشیان ده‌خه‌نه‌وه سه‌ر ئه‌سه‌دی و كه‌سیش هیچیان پێ ناڵێت و لۆمه ناكرێن!
ئه‌وانه‌ی كه دوێنێ جاش بوون، له ژێره‌وه چه‌ك و پاره‌یان ده‌نارد بۆ پێشمه‌رگه، جار جار له بازگه‌یه‌كی به‌عسیان ده‌دا و چه‌كه‌كانیان ده‌نارده شاخ بۆ شۆڕش، له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌رمانی قاچاخیان ده‌گه‌یانده پێشمه‌رگه، یانی سه‌رباری جاشێتیشیان، جار جار له‌ترسی پێشمه‌رگه، یاخود له‌ترسی گۆڕانی ده‌ور چاكه‌یه‌كیشیان ده‌كرد، به‌ڵام جاشه‌كانی ئه‌مڕۆ شه‌رم ناكه‌ن! ئه‌وانه‌ی دوێنێ جگه له هه‌ندێكیان كه له ڕۆژنامه‌ی ئه‌لثه‌وره و گۆڤاری ڕه‌نگین، وێنه‌ی خۆیان به مه‌دالیای سه‌دامییه‌وه بڵاو ده‌كرده‌وه، بچوكه‌كانیان هه‌ر نه‌یان ده‌وێرا خۆیان نیشان بده‌ن و به ئاشكرا كه‌ش و فش بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێستا جاشێتییان لێ كردووین به دیپلۆماسییه‌ت و وانه‌ی سیاسی! ده‌ی ئه‌وه‌ی كه دوێنێ نه‌یده‌وێرا به‌ناوی خۆیه‌وه له ئه‌لثه‌وره جاشێتییه‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌نێت، ئێستا له قه‌ناتی ئه‌لبه‌غدادییه‌وه ده‌شیڕێنێ و كه‌سیش لۆمه‌ی ناكات! جاران شۆڕشێك له شاخ هه‌بوو كه شه‌شسه‌د هه‌زار جاش و مه‌فره‌زه‌خاصه و ته‌واری لێی بترسن، كه‌چی ئێستا له‌پاڵ 270 هه‌زار پێشمه‌رگه‌وه، به به‌رچاوی سێسه‌د هه‌زار شه‌هیدی شۆڕش و ئه‌نفال و كیمیابارانه‌وه، باس له دڵسۆزی خۆی بۆ عێڕاق ده‌كات و كه‌سیش هیچی پێناڵێت، ته‌نانه‌ت جنێو به من ده‌درێت كه باس له جاشێتییه‌كه‌یان ده‌كه‌م!
تۆ ده‌توانیت به عه‌ره‌بێك بڵێیت داگیركه‌ر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوردێك هه‌مان كاری عه‌ره‌به‌كه بكات و خراپتر له‌ویش ڕقی له ئاڵا و ده‌وڵه‌ت و كیانی كوردی بێت، بۆ ده‌ته‌وێت من به ئاسایی بیبینم و لۆمه‌ی نه‌كه‌م؟ بۆچی ئه‌مڕۆ هه‌رچی فاوڵ و فه‌له‌ت و فه‌سادی خۆته، له منی ده‌كه‌ی به رای جیاواز؟ ئاخر كه‌ی دوژمنخوازی ڕای جیاوازه؟ كه‌ی كوردستان فرۆشی ڕای جیاوازه؟!
له هه‌موو ڕووناكبیرانی ئێستا و مێژووی فارس‌دا، ده كه‌س نادۆزیته‌وه پێی وابێت ئه‌و خاكه‌ی كه كوردی له‌سه‌ر ده‌ژی خاكی باب و باپیریه‌تی و ئێران نییه! هه‌موو ئومه‌ی عه‌ره‌بی هادی عه‌له‌وی و مه‌حمود ده‌روێشی لێ ده‌ركه‌یت، چوار نووسه‌ر و ئه‌دیبیان نادۆزیته‌وه چوار موقاله‌ی له‌سه‌ر ڕه‌وایه‌تی حه‌قی كورد نووسیبێت و كوردستانه‌كه‌ی بن ده‌ستی عێراقی پێ كوردستان بێت نه‌ك شیمالی عێراق! له هه‌موو توركدا ئیسماعیل بێشكچی لێ ده‌ركه‌یت، كه‌سێك نییه به باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا بڵێت كوردستان! ڕه‌نگه ئێوه دوای ئه‌م قسانه‌م ناوی چه‌ند كه‌سێكی تر به‌بیر بێننه‌وه، ئاخر بۆ شه‌ست ملیۆن تورك، په‌نجا ملیۆن فارس و سێسه‌د ملیۆن عه‌ره‌ب، ده كه‌س زۆر نییه! بیست كه‌س زۆر نییه! سه‌د كه‌سیش زۆر نییه! ئه‌م نه‌ته‌وانه داگیركه‌رن، نابێت پێمان وابێت كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌م نه‌ته‌وانه‌دایه، نه‌خێر كێشه‌ی ئێمه كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ی و نه‌ژادییه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه و نه‌ژادی ئه‌واندا، ئێمه پێشتر به‌وه ناڕه‌حه‌ت بووین كه عه‌ره‌به‌كه به نیشتمانی ئێمه‌ی ده‌وت(شیمال الحبیب) ده‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و واناڵێت و كورده بێ حورمه‌ته‌كه ده‌یڵێت!
نه‌ته‌وه پێش ئه‌وه‌ی ڕێكی بخه‌یت، پێش ئه‌وه‌ی چه‌كداری بكه‌یت، پێش ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی بكه‌یت، خۆی ده‌بێت داگیركه‌ر قه‌بووڵ نه‌كات و به گژی‌دا بچێته‌وه، كه‌چی ئێستا داگیركه‌ر ئاسایی ده‌كرێته‌وه لای منداڵی كورد! پێناچێت كورده‌كان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌بێت كه وڵاتێكی ئه‌وروپی بێت و داگیریان بكات، چونكه دواجار ده‌زانن ئه‌وروپییه‌كه پێناسێكی شایسته و پاسپۆرتێكی شكۆمه‌ندیان ده‌داتێ و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشیان پێشێل ناكات، به‌ڵام عێڕاق چی؟ ئێران و توركیا چی؟ كوردێك بۆ ده‌یه‌وێت عێڕاقی یان به‌شێك له‌م وڵاته سته‌مكارانه‌ی تر نه‌بێت؟ من ئه‌و عێراقه خوێناوییه، به‌و هه‌موو تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌شیه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موو مافه‌كانم بدات، به گژ ئه‌وه‌دا ده‌چمه‌وه كه له‌م برا شیرینه‌مم داببڕێت، به‌ڵام ئێستا كه نایدات چی؟ ده‌بێت پێش ئه‌مان، جاشه‌كانی خۆمان تێبگه‌یه‌نین كه: شیمالی بێ حورمه‌ته‌كان خوار حه‌مرینه!