چۆن مه‌سرور بارزانی سەرکەوتوو دەبێ؟
حكومه‌ته‌كه پێك هات، ئه‌گه‌ر زووتر پێكبهاتایه باشتر بوو، حكومه‌تێكی باش ئه‌گه‌ر نۆ مانگ كار بكات، ده‌توانێت شتی زۆر گه‌وره بكات، هه‌موو حكومه‌تێك، جا باش بێت یان خراپ، هه‌ر ده‌توانێت هیچ نه‌كات!
له كابینه‌كانی پێشوودا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی نێچیرڤان، له فواد مه‌عسومه‌وه تا دوایین ڕۆژه‌كانی كابینه‌ی هه‌شت، هه‌ر وه‌زیرێك، ده‌بووه ده‌سه‌ڵاتداری ڕه‌های ئه‌و ناوچه و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌ی كه حیزبه‌كه‌ی خۆی تیایدا فه‌رمانڕه‌وا بوو، به نمایشیش ده‌سه‌ڵاتداری تێكڕای هه‌رێمی كوردستان بوو!
ئه‌گه‌ر وه‌زیره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ته‌واو ده‌ست كراوه نه‌كرێن و ده‌سه‌ڵاتیان نه‌درێتێ و ئه‌گه‌ر وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له زاخۆ و ئامێدیش فه‌رمانڕه‌وا نه‌بن، مه‌سرور بارزانی شكست دێنێت له‌و سێكته‌رانه‌ی كه ئه‌و وه‌زیرانه‌ی تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی كاریان پێ بكرێت، ده‌بێت حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیریی دهۆكیش بێت، ده‌بێت ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی كفری و باوه‌نووریش بێت!
جا تاوه‌كو پارتی ڕێگه بۆ بێگه‌رد تاڵه‌بانی خۆش نه‌كات تا له ئاكرێ و ئامێدیش هه‌ر وه‌زیری كشتوكاڵ بێت، ناتوانێت ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن و شارباژێڕ بناسێنێت، هه‌تاوه‌كو فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كانی پارتی، گوێڕایه‌ڵی شۆڕش ئیسماعیلی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به یه‌كێتی نه‌كرێن، ساسان عه‌ونی ناتوانێت وه‌ك وه‌زیری شاره‌وانیی كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان كار بكات!
تاكه لایه‌نێك كه ده‌توانێت شكست به‌م حكومه‌ته و سه‌رۆكه‌كه‌ی بێنێت، خودی پارتییه، له كۆی نۆزده وه‌زیری ئه‌م كابینه‌یه، ته‌نیا هه‌شت وه‌زیر له پارته‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیره. تۆی پارتی له هه‌ر پله و پۆستێكا بیت، ئه‌گه‌ر ڕێگری و له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگ له به‌رده‌م وه‌زیره‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تردا دروست بكه‌یت، ئه‌مه ڕێك یانی ده‌ته‌وێت شكست به مه‌سرور بارزانی بهێنیت!
شكست له هه‌ر سێكته‌رێكی كابینه‌ی نۆدا، واته شكستی مه‌سرور بارزانی له‌و سێكته‌ره‌دا، جا بۆ ئه‌وه‌ی بواری خوێندنی باڵا له سه‌رده‌می مه‌سرور بارزانیدا گه‌شه بكات، ده‌بێت پارتییه‌كان ڕێگه بۆ (ئارام-ی حه‌مه‌ی مینا) خۆش بكه‌ن و هاوكاری بن تا له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دا، مه‌سرور بارزانی ڕووسوور بكات! نه‌ك وه‌ك ئه‌و كاته‌ی كه پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین (له پشكی یه‌كێتی) وه‌زیری خوێندنی باڵا بوو، هه‌ر تاوناتاوێك قوتابییه ته‌مبه‌ڵه‌كان هان ده‌دران تا بچنه سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و هێلكه و ته‌ماته بارانی بكه‌ن!
جگه له‌مانه‌ش، مه‌سرور بارزانی دێت تا حكومه‌ت به‌ڕێوه ببات، نه‌ك دادگای شۆڕش دابنێ، كێ دزی كردووه و كێ باش نه‌بووه و كێ تاوانباره و هتد؟ ڕاپێچی لێپێچینه‌وه‌یان بكات، ئه‌م پیاوه ته‌نیا ڕێگه نه‌دات له كابینه‌كه‌ی خۆیدا دزی و خراپه ڕوو بدات، ئیدی كه‌س زیاتری لێی ناوێت!
ئه‌مه مێنته‌ڵێتی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه، بڕێك له گه‌نده‌ڵی هه‌ر تیا ده‌مێنێ و بڕێك له لادان و بڕێك خزم خزمێنه و واسیته و نایاسایی و داگیركاری و ئیحتیكار، ده‌بنه ڕه‌وڕه‌وه‌ی لێخوڕینی كۆمه‌ڵگه و به‌بێ ئه‌م شتانه ناڕه‌زاییه‌كان زۆرتر ده‌بن!
جه‌ماوه‌ری پارتی، به تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌یان كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌دوێن، ماركێتینگێكی سه‌مه‌ره به مه‌سرور بارزانییه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وان وێنه‌ی پیاوێكی تووڕه و نا ئارامیان لێی نه‌خشاندووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه بووبێت به (مودیرعامی دائیره‌ی ئه‌من) نه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان!
چه‌ند گه‌نجێكی پارتیم بینی نووسیبوویان، له‌مه‌ودوا كاك مه‌سرور ده‌ستی گه‌نده‌ڵكاران ده‌بڕێت. ده‌ی خۆ كاك مه‌سرور نه‌بووه‌ته حاكم و موفتی شه‌رع له (ولایة كردستان)؟! . ئه‌و ده‌بێت ڕێگه نه‌دات له‌مه‌ودوا كه‌س دزی بكات تا ناچار نه‌بێت ده‌ستیان ببڕێت.
كاك مه‌سرور به نیاز نییه سێداره هه‌ڵخات و فه‌لاقه‌خانه دابنێ!